کاروان دەڕوا سەگ دەوەڕێ بە قسەی کەرێ جۆ نابارێ.
سەگ ئاژەڵێکی گوێڕایەڵ و بەئەمەکە، شوانکارەی کورد بۆ پاسەوانی ڕایدەگرن، هەر پیاوخراپێک بێت و بچێت، سەگی وتووریا پێی دەوەڕێت و خاوەنەکەی لێ ئاگاداردەکاتەوە، کاروان هەر کاتێک بە جێگەیەکدا تێپەڕیت، لەبەر ئەوەی کاری خراپە ناکەن، سەگ تەنیا پێیان دەوەڕێت، ڕایان ناگرێت. واتە: ڕێگەی ڕاست بگرە، کەس ناتوانی ڕێت پێبگرێت هەروەها بە نزای کەسی بێباوەڕ هیچ ڕوونادات. [1]