کار نەوە دڵ، کچوک سەر دڵ.
کاری نەوە دڵ: کاری نابەدڵ. کوچک: بەردی نەزۆر گەورە نەزۆر بچووک (فەرهەنگی خاڵ)، کار و کردەوەکانی ژیان هەموو بە دڵی مرۆڤ نییە، مەبەست لەوەیە هەر کارێک لە ژیاندا بە دڵی مرۆڤ نەبێت، هەروەها نەتوانێت بیهێنێتەبار و بە دڵی بێت، دەکرێت بەردێکی بخاتەسەر و بیری لێنەکاتەوە. [1]