لە ماڵە باوان کارەکەرم، لە ماڵی مێردم شاژنم.
ئەم پەندە تایبەتە بە ئافرەتان، واتە: ئافرەتێک دەیڵێت کە مێری کردبێت و لە ماڵی خۆیدا بێت، هەروەها پێشتر ژیانی لە ماڵی باوانیدا بووبێت، بەپێی لێکدانەوە و باوەڕی کۆنەپەرستی، ئافرەتان وەک خزمەتچی پیاوان تەماشا دەکرێن، هەر لەوەشەوە ئەم پەندە سەرچاوەی گرتووە. [1]