لە ماڵێ مە بەولاوە هەمووی کاولاشی خۆتە.
کاولاش: کورتکراوەی کاولەئاشە (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لە ئاشێکی کاول و وێرانە کە لەکارکەوتبێت، (ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە باکاردێت)، بۆ کەسێک بەکاردێت شتێکی پێبدرێت، هیچ بەهای نەبێت، هەروەها نەخۆی و نەکەس کەڵکی لێنەبێنێت. [1]