پارە و عانە پەی ڕۆژ تەنگانە.
پارە: دراو، پوول (فەرهەنگی کانی)، عانە: دراوێکی هەندییە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردستان تەنیا وەک ناو بەکارهاتووە. واتە: پارە و سامانی دنیا کاتێک مرۆڤ کۆیدەکاتەوە، لە ڕۆژی ڕەش و ناهەمواردا فریای دەکەوێت، لە کوردەواردا پەندێکی تری هاوشێوە هەیە، دەڵێت: ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش. [1]