ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەخۆل
ناوی باوک: دەروێش عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1911
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: 29-06-1988
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
$ژیاننامە$
ئەحمەد دەروێش عەبدوڵڵا ناسراو بە (#ئەخۆل#) شاعیر.
لە ساڵی 1911 لە گەڕەکی #دەرگەزێن#ی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
لەگەڵ ئەوەی ئەخۆل، پلەی خوێندەواریی زۆر کەم بووە، بەشێوەیەکی بچڕبچڕ، تا پۆلی 5ی سەرەتایی خوێندووە، بەڵام لەناو دونیای هەڵبەستەکانییدا، ئەو وەک کەسێ وێناکراوە شارەزا لە زمان و گوزارشت و وێنەی بەرزی هەڵبەستیی.
ئەخۆل، هەر لە سەرەتای ژیانییەوە، بە شەیدای زمان و وشەوە کاری کردووە، تا لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە چاپخانەی شارەوانی شاری سلێمانی کاری کردووە، لەو ڕێگەیەشەوە تێکەڵاو بە وشە و زمان و ئەدەبیات بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/88847/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەخۆل=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/88847/0006.JPG=KTML_Photo_End=
ئەم چاپخانەیە، بڵاوکراوەکانی (ژین، ژیان) و چەندین بڵاوکراوەی سیاسی و ئەدەبی تری لێ چاپ کراوە. بەهۆیەوە، هەنگاوێکی زیاتر تێکەڵاوی چەندین شاعیر و نووسەری تری کورد بووە، لەوانە (#فایەق بێکەس# ، #شێخ نووری شێخ ساڵح#، مامۆستا #ئیبراهیم ئەحمەد#، #شێخ سەلام#) بەهۆی ئەو پەیوەندییەشەوە دەستی کردووە بە هەڵبەست نووسین.
هەڵبەستەکانی ئەخۆل، وێنەی هەڵبەستیی بەرز و ڕۆمانسی و نیشتمانیی و سیاسیین، دەقەکانی پڕن لە کێشانی تابلۆی ڕەنگاوڕەنگی خەیاڵ. هەڵبەستی (دڵم هەر ئەو دڵەی جاران) ە، نموونەیەکی دیاری هەڵبەستەکانییەتی.
یەکەم دیوانی هەڵبەستیی لە ساڵی 1970 بەناوی (پەیمان و شیوەن) بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەنێوەندی ئەدەبی کوردیدا دایەوە، بەدەر لە هەڵبەست نووسین، ئەخۆل بە کەسایەتییەکی قسەخۆش و نوکتەباز، ناسراوە و تا ئێستاش نوکتە و قسەخۆشەکانی لەسەر زار ماونەتەوە و باس دەکرێن.
ئەخۆل، شارەزایەکی زۆری هەڵبەست و ئەدەبیاتی فارسی و عەرەبی و تورکی بووە. ئەم شارەزاییەی ڕەنگدانەوەی هەبووە، لە هەڵبەستەکانییدا. توانیوویەتی چەندین ئەزموونی هەڵبەستیی جیاوازیی ئەدەبیاتی ئەو زمانانە بکات بە کوردی. لە ڕێکەوتی #29-06-1988# کۆچی دوایی کردووە و لە #گردی سەیوان#، لە ئارامگەی سەدان شاعیر و نووسیاری تری کورد نێژراوە. [1]