بەناوی خودای بەخشنده و میهرەبان
بەرێز/سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
بابەت /ئاگادارکردنەوە
بەرێزان پاش بریاردانتان لەپێک هێنانی لیژنە بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ودیاریکردنی سنوری ئه و پارێزگایە لەرووی ئیداری وجوگرافی یەوه و ئامادەکردنی کارنامەی ئەم پارێزگایە لەلایەن لیژنە بەرێزەکەتانەوە وپەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە،ئێمە وەک دانیشتووانی شاری هەڵەبجه و چالاکەوان و ڕۆشنبیران وخوێندکاران و لاوانی هەڵەبجە چاوەڕوانی ئەوەبوین کە ئەم پرۆسەیە بەکۆتایی بگەیەنن بەڵام بەداخەوە ئەوە زیاتر له نۆ مانگ تێپەربووه بەسەرئه و بریاروبەڵینانەدا که لەلایەن سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی وبەبەرچاوی هەموودونیاوە به خەڵکی برینداری هەڵەبجەتان دا،سە بارەت به جێ بەجێ کردنی بریاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، کەچی هێشتا پارێزگارو هەیکەلی ئیداری پاریزگارتان بۆ ئەم شارە دیاری نەکرد ووە..
بۆیە بەپێوبیستمان زانی جارێکی تر ئاگادارتان بکەینه وە ئێمە نامانەوێ چاوەڕوانی ئەوە بکەین لە 16ی3ی ساڵی داهاتوو گوێبیستی هەمان بەڵێنی ساڵی ڕابردوو ببینەوەو زیاترلە سیازدە سالە هەڵەبجەتان خستووەتە چاوەروانی،پێتان دەڵێین تاکەی هەڵەبجە لەچاوەروانیدا دەهێڵنەوه. لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە هێندەی نەماوە بۆ 16ی3 ی ساڵی 2014
وەک ئاگادارن لەسێ مانگی داهاتوودا ئێمە وەک هەڵەبجەیەکان و ئێوەش وەک خاوەن بەلێن لەهەمان ساڵیادو لەهەمان شوێن ڕووبەڕووی یەک دەبینەوە! بۆئەوەی ئەم ساڵیادە بەئارامی وهێمنی بەرێبکەین وهیچ ڕووبەرووبوونەوەیەک لەنێوان گەنجانی هەڵەبجه و بەرپرساندا ڕوونەدات...
ئێمە لەدەستەی داکۆکی وبەدواداچوون بۆ پارێزگای هەڵەبجه پێشنیاردەکەین کە پێش هاتنی ئەم بەروارەوئەم ساڵیادە ئەمربفەرموون بەجێ بەجێ کردنی ئەم خاڵانەی خوارەوه..
1-بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەفەرمی ڕابگەیەنرێت.
2- یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کابینەی هەشتەم لە هەلەبجەدا بیت.
3-کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان مامەڵەی پاریزگا لەگەڵ هەڵەبجەی شەهید بکات بەو سنورە ئیداری و کارگێڕیەوە کە ئەنجومەنی وەزیران دیاری کردووە،هەڵبژاردنی پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید ئەنجام بدرێت بەهەمان شێوەی پاریزگای هەولیرو دهۆک و سلێمانی،کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاگاداربکەنەوە بەفەرمی بەدیاری کردنی ڕێژەی کورسی یەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بۆبەشداری پێکردنی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.ئەمەش کۆتایی دێنێت بەهەموو کێشه سیاسی وئیداری و یاساییەکان لەکاتی دیاری کردنی پارێزگارو ئیدارەی پارێزگاکەدا.
4-وەزارەتی دارایی ئیجبار بکرێت بە جیاکردنەوەی بووجەو پرۆژەی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید دەبێت لە بووجەی 2014 هەڵەبجەی شەهید مامەڵەی پارێزگای لەگه ڵدا بکرێت..
5-لەوماوەیەدا کە نەگاتە 16ی3 هەموو بەرێوبەرایەتییە گشتیەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ هەڵەبجە
لەگەڵ ڕێزمان
کەمپینی پشتگیرو بەدوادا چوون بۆ پارێزگای هەڵەبجە
20-12-2013