خەندان - هێمن قەرەهەنجیری
لەڕێی بازگەی بانی مەقانەوە (1905) خیزانی ئاوەرەی ناوچەکانی ئەنبارو فەلوجە لەماوەی 34 ڕۆژدا، ڕویان له هه ڕێمی کوردستان کردووه.
مقەدەم فەرهاد محەمەد، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تایبه ت به خه ندانی ڕاگه یاند، له ماوه ی 02-01-2014 تا #06-02-2014# لەڕێی بازگەی بانی مەقانەوە (1905) خیزانی ئاوەرەی ناوچەکانی ئەنبارو فەلوجە ڕویان له هه ڕێمی کوردستان کردووه که ژماره یان ده کاته 9521 که س له وانه ش 6329 یان پیاون، 2734یان ژنن، 458یان منداڵن.
مقەدەم فەرهاد محەمەد ئەوەشی ڕاگەیاند کە، تائیستا توشی هیچ گرفتێک نه بون، چونکه کارمه ندانی بازگه ی بانی مه قان به شیوازیکی زۆر ڕێکوپێک پێشوازیی له و ئاوارانه ده که ن، وتیشی: پاش دڵنیابوون له ناسنامەکانیان ئیمه لای خومان ناویان تومار ده که ین له گەڵ کۆپی ناسنامەکانیان هەڵدەگرین.
مقەدەم فەرهاد، باسی لەوەشکرد کە، ناتوانن کاتی مانه وه ی ئه م خیزانانه دیاری بکه ن، چونکه مانه وه یان په یوەسته به کۆتاهاتنی ئه و شه ڕو ئالۆزیانەی که له ناوچه کانیاندا هه یه،ئەوەشی وت کە، هەرکات کۆتای به و ئالۆزیانە هات بێگومان ده گەڕێنه وه شوێنه کانی خۆیان.
مقەدەم فەرهاد،جەختی لەوەش کردەوەکە، هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە، کاریگەری ده بێت له سهر ئەوەی کە زیاتروچاوکراوه تربن و هه وڵی زیاتر بده ن ومامەڵه وپشکنینی زیاتربکه ن، ڕاشیگەیاند، به هاوکاری و هه ماهه نگی هاوڵاتیانی هه ڕێم ده توانن زیاتر باری ئه منی و ئاسایش ڕابگرن و ڕێگربن له هه ڕ ڕوداویکی نه خوازراو.
مقەدەم فەرهاد،دڵنیایی ئەوەش دەداتە هاوڵاتیانی هەرێم کە، شەوڕۆژ دەخەنە سەر یەک بۆ ڕێگرتن له دزه کردنی هه ڕتیرۆریستێک کەبیەوێ بێتە ناوهه ڕێمی کوردستانەوە وتیشی: ئێمه له ڕێی لیستی تایبه ته وه ناوی سه ڕجه م تیرۆریستان و داواکراومان لایه و به ڕده وامیش له ڕێی مه فره زه کانمانه وه کۆنترۆڵ و چاودیری ڕێگا لاوه کیه کانمان کردووە، هەروەک به ڕده وام له ڕێی کامێرای چاودێریه وه کۆنتڕۆڵی بازگه که مان کردووه ئه وه ش به دانانی چه ندین کامێرای پێشکه وتوو کەبەردەوام چاودێری سه ڕجه م جموجوڵەکانی بازگه که ده که ین، جەختی لەوەش کردەوە کە ئه گەرهه ڕئامێرێکی تری تایبه ت به چاودێری وپشکنینی پێشکه وتوو هه بێت به دڵنیاییه وه هه وڵده ده ن بیهێنین بو بازگه که یان.[1]
06-02-2014