راڤەی یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی
د.ڕزگار محمد قادر
وەرگێڕانی : م.عبدالصمد محمد خەیلانی
ئەم کتێبە باس لەم بابەتانە دەکات...
- پێناسەی یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی و گرنگی و سەرچاوەکانی ئەم یاسایە و سنووری پیادەکردنی ئەم یاسایە.
- ڕێکارەکانی جولاندنی داوای سزایی و سکاڵا و هەواڵدان و بەربەستەکانی جولاندنی داوای و سزایی هەڵوەشاندنەوەی داوای سزایی، و داوای شارستانی سەر بە داوای سزایی.
- گەڕان و پشکنین و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و سیستەمی ڕێکخستنی دادوەری و لێکۆلینەوەی سەرەتایی و دەرچوون و سەیرکردن و گوێگرتن لە شاهێدی شاهێدەکان... و ڕێکارە یەدەکییەکان لە دژی تۆمەتبار وەک دەستگیرکردن و ڕاگرتن و..
- چارەنووسی داوای سزایی دوای کۆتایی هاتنی لێکۆلینەوەی سەرەتایی و بڕیارەکانی دادوەری لێکۆلینەوە و ڕێسا و ڕێکارەکانی ڕەوانەکردنی تۆمەتبار. [1]