خەندان - هەردی حسن
بەهۆی ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 500 دۆنم لە گەنم و جۆی جوتیارانی دەڤەرەکە سوتاوە.
لەم بارەیەوە وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیەتی ڕاپەڕین نەقیب "حسێن عبدلڵا "بە خەندانی ڕاگەیاند لەماوەی چل ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند جێگەیەکی سنوری دەڤەڕی ڕاپەڕین زیاتر لە 60 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەتۆمارکراوە کە زیانی ماددی و ژینگەی زۆری لێکەوتەوە و بەپێ ی ئامارو خەمڵاندنەکانی بەڕێوبەرایەتیەکەمان 500 دۆنم لە گەنم و جۆی جوتیاران سوتاوە کە 55 جوتیار زیانیان بەرکەوتووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارەستانیەتی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکان و بەپێ ی خەمڵاندنەکان زیاتر لە 424 تەن لە گەنم و جۆ سوتاوە و هەروەها 262 دۆنمیش لە پوش و پاوان سوتاوە.
نەقیب حسێن ئاماژەی بەوەش کرد کە تاکوئێستا هیچ کەس لە سەر حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکان سکاڵای تۆمارنەکردووە و وە هیچ کەسێکیش دەسگیر نەکراوە، زۆربەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتەوەکانیش لە دەشتی بیتوێن بوون بەتایبەت لە ناحیەی چوارقوڕنە وە لیژنەکانیش قەرەبووکردنەوەش کاری خۆیان تەواو کردووە و چاوەڕێ ی ڕێکارە یاسای یەکانین کە جوتیاران لەلایەن حکومەتەوە قەرەبوو بکرێنەوە.
وە ناوبراو داواش دەکات کە هاوڵاتیان لەم وەرزەدا خۆیان بەدووربگرن لە فڕێدانی پاشماوە ئاگراویەکان و ئاگر کەوتەوە چونکە کارێکی نەشیاوە سەرەڕای زیانی ماددی زیانی ژینگەیشی.
- 15-06-2014