جەمال سەرگەتی
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ 360 حاجی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەڕێدەکرێن بۆ بەجێ هێنانی فەریزەی حەج و بڕیارە سبەینێش لە فڕۆکەخانەی شاری هەولێرەوە 360 حاجی تریش بەڕێ بکرێن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، وتیشی: "تا ئەم هەفتەیە دەبێت سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرێی بکرێن".
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: پاش ئەوەی حکومەتی عیراق چەندین جار گۆرانکاری کرد لە کاتی ڕۆشتنی حاجیانی هەرێمی کوردستان و دوێنی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە ئاگاداری ئەوە کرایەوە ئەمڕۆ حاجیانی هەرێم بەڕێ بکرێن.
وتیشی: "ئەمرۆ 360 حاجی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەڕێ دەکرێن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و بڕیاریشە سبەینێ لە فڕۆکەخانەی شاری هەولێرەوە 360 حاجی تریش بەڕێ بکرێن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج تا ئەم هەفتەیەش دەبێت سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرێ بکرێن کە ژمارەیان سێ هەزار و 654 حاجیە".
مەریوان نەقشبەندی ڕاشیگەیاند: تا ئێستا هیچ گرفتێکی ئیداری نییە و سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
داواشی لە حاجیانی هەرێمی کوردستان کرد کە تەلەفۆنەکانیان دانەخەن بۆ ئەوەی ئاگادار بکرێنەوە تا بتوانن فەریزەی حەج بەجێ بهێنن.
- 08-09-2014