هۆگر کەمال
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە (30 ئەیلولی 2014)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕووداوەکانی دوو مانگی ڕابردووی شاری هەولێری ئاشکرا کرد، کە لە حەوت ڕووداوی جیادا له و ماوەیەدا چوار تاوانی کوشتن و سێ تاوانی دزیکردن لە لایەن هەشت تاوانبارەوە ئەنجامدراون.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕائید کاروان عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، وتی: پوختەی تاوانەکانی ئەم دوو مانگەی ڕابردوو بەم شێوەیەیەی خوارەوەیە:
1- تاوانبار (ن.ه.ع) تەمەن (20) ساڵ و تاوانبار (ڕ.ع.و) تەمەن (30) ساڵ ئەم دوو تاوانبارە هەڵساون بە کوشتنی کوڕەکەیان بە ناوی (محەمەد ڕەمەزان) تەمەن (4) ساڵ، هەروەها بیرندارکردنی کچەکەیان بە ناوی (ڕەیان ڕەمەزان) تەمەن (2) ساڵ لە کۆمەڵگای شاوێس، سزادران بە پێی مادەی (405) لە یاسای سزادانی عێڕاقی.
2- تاوانبار (ج.ب.ڕ) تەمەن (52) ساڵ، ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە کوشتنی ژنەکەیی و منداڵە (6) مانگەکەی لە ناحیەی هیران، کە سزادراوە بە پێی مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێڕاقی.
3- تاوانبار (د.ح.س) تەمەن (19) ساڵ هەڵساوە بە کوشتنی یەکێک بە چەقۆلە گەڕەکی خانەقا، کە سزادراوە بە پێی مادەی (405) لە یاسای سزادانی عێڕاقی.
4- تاوانبار (ع.ع.ع) تەمەن (45) ساڵ ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی (ڕ.ع.ڕ) لەدایکبووی (1975) لە ناو ماڵەکەی. دواتر خۆشی دەکوژێت لە نێو ئۆتۆمبێل لە بەردەم دوکانەکەی خۆی.
تاوانەکانی دزی
1- تاوانبار (ف.م.ا) تەمەن (15) ساڵ ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە دزیکردن لە ناو (4) ئۆتۆمبێل کە بڕی پارەی دزراو بریتیە لە (8)دەفتەر دۆلار و مۆبایل و ئایپادو سەحات و فاست لینک و دەمانچه و چەند ئامێری مۆبایل سزا درا بە پێی مادەی (446) لە یاسای سزادانی عێڕاقی.
2- تاوانبار (ج.م.ن) تەمەن (27) ساڵ وە تاوانبار (د.د.م) تەمەن (23) ساڵ، پێشتر بە (15) ساڵی حوکمدراوە و بە لێبوردن ئازاد کراوە، ئەم دوو تاوانبارە هەڵساون بە دزیکردنی دوو دزی لە ماڵان کە قاسەیان بردووە، دوای شکاندنی لە (پردێ) کەرکووک بڕی پارە (160) وەڕەقە و (7) ملیۆن و دەمانچەیەک و کلاشینکۆفێک و (38) مسقال زێڕ.
3- تاوانبار (د.ع.ا) تەمەن (22) ساڵ
ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە دزینی (116) وەڕەقە لە کۆمپانیایەک لە کۆمەڵگای پیرزین لە کۆمپانیایەک
سزادران بە پێی مادەی (405) لە یاسای سزادانی عێڕاقی.
- 30-09-2014