هێمن مامەند
چەند ڕۆژێکە لەنێو خەڵک هەواڵی ئەوە بڵاو بۆتەوە، کە ئەمساڵ مەترسی کەمبوونی گەنم و بەروبومی دانەوێلە دەکرێت، بەهۆی ئەوەی زۆربەی زەویە کشتوکاڵیەکان لەدەست داعشه و ئەمساڵ جوتیاران ناتوانن گەنم و جۆ بچێنن، لەبەرامبەریشدا سەرچاوەیەک لەوەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت هیچ مەترسیەک نییه و سایلۆکانی هەرێم بای یەک ساڵ گەنمیان خەزن کردووە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی بهێنرێت تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند: "هەموو خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کەهیچ مەترسیەکی کەمبوونی گەنم و دانەوێڵەمان نییە".
ئەوسەرچاوەی ئاماژەی بەوەشکرد: "ساڵی ڕابردوو 750هەزار تۆن گەنم لەجوتیاران وەرگیراوه و لەسایلۆکان هەڵگیراوە ئەم بڕەش بەشی دووساڵی تری هەرێمی کوردستان دەکات، جگە لەمەش زۆربەی زەویە کشتوکاڵیەکانی کوردستان ئەمساڵ گەنم ودانەوێلەی تێدا دەچێنرێت، بۆیە هیچ مەترسیەک لەئارادانییە".
جێی ئاماژە بۆکردنە لە ئێستادا زۆربەی ناوچەی کشتوکاڵییەکان لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدان و بەشێک لە جوتیاران نیگەرانن لەوەی کەئەمساڵ لەگەڵ ئەوە بارانێکی باش باریووە، بەڵام ئەگەر داعش بمێنێت ئەوە ناتوانن زەویەکانیان بکێڵن.
- 26-10-2014