ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئه و بڕە پارەیەی بڕیارە بەغدا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی دابین بکات، بەشی مووچەی پێشمەرگە ناکات، دەشڵێت: ئه و پرۆژەیاسایەی بڕیارە تێبپەڕێنرێت، بەسەر هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ ناکرێت کە باس لە پاسەوانی نیشتمانی دەکات.
فەریق جەبار یاوەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سنووری جەنگ لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە پێنج پارێزگا دەگرێتەوە لەعیراقدا جگە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
یاوەر لەبەرنامەی سیجال لەکەناڵی مەدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە ڕزگار کردنی شاری موسڵ بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ خەڵکی نەینەوادا نایەتە دی.
بەوتەی یاوەر، پاش هەرەسهێنانی سوپای عیراق پێشمەرگە جووڵاوە و هەر جوڵەیەکی ئه و هێزانەش بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عیراقدا بووە.
جەبار یاوەر ئەوەشی ئاشکرا کرد، ژمارەی چەکدارانی داعش لەناو خاکی عیراق و هەرێمی کوردستاندا 20 – 40 هەزار چەکدارە، کە ئه و پانتاییەی بەدەستیانەوەیە، لەشاری ڕەققەوە دەستپێدەکات لەناو خاکی سوریا، تا دەگاتە ڕومادی لەعیراق و سنووۆری ئوردون.
جەبار یاوەر ئەوەشی خستەڕوو، ئه و ترلیۆن و 200 ملیار دینارەی دانراوە بدرێتە هێزەکانی پێشمەرگە لەچوارچێوەی میزانییەی 2015دا بەشی مووچەی تەواوی هێزەکانمان ناکات.
بەوتەی جەبار یاوەر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەۆرێمی کوردستان دەتوانێت جووڵە بەهێزەکانی پێشمەرگە بکات.
وتیشی: "پرۆژەیاسای پاسەوانی نیشتمانی بەسەر هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ ناکرێت".
- 16-12-2014