لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی دارایی لەهەرێمی کوردستان، ڕێژەی بێکاری زۆر زیادیکردوە، بەوتەی وەبەرهێنەران لەئێستادا ئه و ڕێژەیە گەیشتوەتە 100 هەزار کەس.
زریان محەمەد، ئاوێنەنیوز: وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران مەلا یاسین لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاوێنەنیوز وتی "قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان کاریگەرییەکانی گەیشتوەتە ئاستێکی بنبەست، ئێمە وەک کەرتی تایبەت زۆر بێ هیوابوین لەوەی کە بتوانین جارێکیتر گەشه و بره و بەپرۆژەکانمان بدەینەوە وەک جاران، بەڵام خواستمان ئەوەیە کە ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت یەکبگرین و بەرنامەیەکی تایبەتمان هەبێت بۆ حکومەت تا لەوە زیاتر نەهێڵین ئەم قەیرانە بێتە ناو دەمارو شادەماری ژیانی هەمومانەوە".
وتیشی "لەئێستادا هەرێمی کوردستان هەشت ملیار دۆلار پاشەکشەی کردوه و 100 هەزار کەس لەکەرتی تایبەت بێکاربون و دو هەزار پرۆژەی بەڵێندەرایەتییش وەستاوه و بازاڕیش بەتەواوەتی شکستی خواردوە".
وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران ئاماژە بەوەشدەکات کە بەردەوام هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ نەهێشتنی ئه و قەیرانه و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.
- 28-04-2015