پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,892
وێنە
  113,293
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,182
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
ئەم بڕە پارەیە خراوەتە سەر حساب بانکی هەرێم؛ وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەم بڕە پارەیە خراوەتە سەر حساب بانکی هەرێم؛ وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
بەڵگەنامەکان

ئەم بڕە پارەیە خراوەتە سەر حساب بانکی هەرێم؛ وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
بەڵگەنامەکان

سەرەڕای گرفتی گەورەی سیاسی و ئابووری، و کاری تێکدان و دزی لە هێڵی بۆری هەناردەی نەوتی کوردستان لەناو تورکیادا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان توانیویەتی هەناردەی نەوتی خاو زیاد بکات و ئەوەندەش داهاتی بەدەستهێناوە کە بتوانێت پلانی حکومەتی هەرێم بەدی بهێنێت.
سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی فرۆشی ڕاستەوخۆی نەوت (کە بەهاوبەشی لە مانگی حوزەیراندا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەر پێنج حزبە سیاسیەکەی ناو حکومەتی بنکە فراوان پەسەند کرا) توانای بەخشی بە حکومەتی هەرێم دەست بکات بە دانی تێچووەکانی حکومەت و مووچەی فەرمانبەران. هەروەها بشتوانێت دەستبکات بە دانی موستەحەقاتی کۆمپانیا نەوتیەکان تاکو بتوانن بمێننەوە و ئاستەکانی هەناردەی نەوتیان زیاد بکەن، کە زۆر گرنگە بۆ خۆشگوزەرانی ئابووری هەرێم.
لە ساڵی 2014 دا حکومەتەکەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو د. نوری مالیکی تەواوی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی کە بووە مایەی دروستبوونی قەریرانێکی دارایی گەورە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.
لەو کاتەدا، سەرەڕای توانای سنوورداری هەناردەکردنی نەوت، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، بە پشتگیری ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، خێرا هەستا بە دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بەدیل بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای 1) زیادکردنی توانای گواستنەوەی هێڵی بۆری نەوت، 2) زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت، 3) مسۆگەرکردن و وەرگرتنی پارەی پێشینە لە کڕیارانەوە بەرامبەر دابینکردنی نەوت بۆیان لە داهاتوودا.
لە بەرەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو ڕێوشوێنانەی سەرەوە، هەرچەندە مووچەی وەزارەتەکانی حکومەت نەتونرا لە کاتی خۆیاندا بدرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی لە ڕووی داراییەوە بۆ ساڵی 2014 خۆی لە زۆربەی قەیرانەکە دەرباز بکات. بەڵام هەندێک هۆکاری چاوەڕواننەکراوی تر هاتنە ئاراوە و بەشێوەیەکی یەکجار زۆر کاریگەریان هەبوو لەسەر دۆخی دارایی هەرێم، وەکو تێچووەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و بارگرانی ئابووری بەهۆی نیشتەجێبوونی یەک ملیۆن و هەشسەد هەزار ئاوارەوە لە هەرێمی کوردستان.
پاشان لە کۆتایی 2014 دا، دوابەدوای چەند گفتوگۆیەکی نوێ لەسەر بودجەی حکومەتی فیدراڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان (بە هەر پێنج حزبەکەی ناو حکومەتی بنکەفراوانەوە) بڕیاریان دا هەلێک بدەنەوە بە حکومەتی نوێی بەغدا بە سەرۆکایەتی د. حەیدەر عەبادی.
هەموو سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان هانی ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەیان دا کە لەگەڵ بەغدادا بەدیهات، کە بەشێوەیەکی گشتی بریتی بوو لە پلانێک بۆ دابینکردنی بڕێکی دیاریکراو لە نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سۆمۆ بەرامبەر تەواوی موستەحەقاتی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2015 کە مانگانە بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار دەخەمڵێنرا و ئەمەش لە یاسای بودجەی فیدراڵی 2015 دا چەسپێنرا.
هەرچەندە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان زۆر خۆشحاڵ بوو بە ڕێکەوتنەکە لەگەڵ بەغدا، بەڵام چونکە شکستخواردنی هەموو ڕێکەوتنەکانی پێشوومان لەبەرچاو بوو لەبەرئەوە گومانمان هەبوو کە ئایا لە واقعدا بەغدا پاپەند دەبێت بە بەدیهێنانی هەموو ئیلتیزاماتە داراییەکانیەوە بەرامبەر بە کوردستان بەپێی ڕێکەوتنەکە. سەرباری ئەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە تەواوی هاندەری بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ بەردەوامبوون و چالاکانە هەموو ئەوەی مومکین بوو بەجێی هێنا لەپێناوی ئەوەی پلانەکە بۆ هەردوو لا سەربکەوێت.
بەداخەوە، وەک وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێشبینی کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەم پێنج مانگی 2015 دا تەنها نزیکەی یەک لەسەر سێی موستەحەقاتەکەی لە بودجەی فیدراڵی لە بەغداوە بۆ هات. ئەمەش بووە مایەی خراپتر بوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و بووە هۆی دواکەوتنێکی بەرچاوی مووچەی کارمەندانی حکومەت لەوانەش مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ.
لەبەرئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێشبینی قوڵبوونەوەی مانگانەی قەیرانەکەی کرد، لە بەهاری 2015 دا هەستا بە ڕێکخستنی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرکردایەتی سیاسی پێنج حزبەکەی کوردستان و پەرلەمانتارانی کوردستان و پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕوونکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیان لەوەی کە چی لەپێشمان چاوەڕێمان دەکات.
وەزیری سامانە سروشتیەکان واقعە ئابووریەکانی ئەو بارودۆخەی ڕوونکردەوە کە ڕووبەرووی هەرێم بووەتەوە و هانی دان کردار بنوێنن بۆ پشتگیریکردنی ڕیفۆرمەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکان.
وەزیری دارایی، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پشتگیری کرا، پێشەنگ بوو لەمەدا و پلانی ڕیفۆرمکردنی داڕشت بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکانی حکومەت و زیادکردنی داهاتی ناپەیوەست بە نەوتەوە لە هەرێمدا.
بەداخەوە، وەزیری دارایی پشتگیری سیاسی پێویستی بەدەست نەهێنا (بە تایبەتی لە هەندێک بڕیار بە دەستی سەرەکی حزبەکەی خۆیەوە) بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەی ڕیفۆرمە. بەم پێیە، کەمیی بودجەی بەغدا لەگەڵ خەرجیی بەردەوام زیادبووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە هۆی دواکەوتنی زیاتری مووچەی حکومەت و پشتگیریەکان بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی تری ناوخۆ.
لە کۆتایی بەهاری 2015 دا، ئامادەنەبوون یان نەتوانینی بەغدا بۆ ناردنی بەشە بودجەی شایستەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو بۆ حکومەتی هەرێم و تەواوی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان. بەڵام سەرباری ئەو بەڵگە ڕوون و ئاشکرایانە، سەرکردایەتی سیاسی هەرێم هیچ کردارێکی نەنواند بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو واقعە نوێیەی کە بەرەوخراپتر دەچوو.
تەنها لە ناوەڕاستی حوزەیراندا حزبە سیاسیەکانی کوردستان بە نابەدڵیەوە ڕازی بوون بەو پێشنیارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە دەمێک بوو پێشکەشی کردبوو بۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتی هەرێم لەپێناو دابینکردنی هیڵێکی ژیانی ڕاستەوخۆ و پێشبینی کراوی ئابووری بۆ هەرێمەکەمان.
ئەو بڕیارە سیاسیە لە 24ی حوزەیرانی 2015 دا چووە واری جێبەجێ کردنەوە. بەرنامەکەش پێکهاتبوو لەمەی خوارەوە:
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هەستێت بە زیادکردنی هەناردە بۆ 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، بە گریمانەی ئەوەی هیچ وەستانێکی دەرەوەی دەسەڵاتی وەزارەت لە بۆری نەوتدا و هیچ دەستێوەردانێکی سیاسی یان پەشیمانبوونەوەیەک لە بڕیارەکە ڕوونادات.
گریمانەی ئەوە کرا و ئومێد هەبوو کە تێکڕای نرخی بەرمیلێک لە 55 دۆلاردا دەمێنێتەوە بۆ باقی ساڵی 2015.
لەبەرئەو گریمانانەی سەرەوە، چاوەڕوان دەکرا مانگانە نزیکەی 850 ملیۆن دۆلار بەدی بێت بۆ دانی تێچووە بەردەوامەکان و مووچەی حکومەت و هەرەوها بۆ دانەوەی مووچە دواکەوتووەکان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەرپرسیارێتی دۆزینەوەی کڕیارەکانی نەوتی خاوی پێ سپێردرا و هەروەها داوای لێکرا بگاتە ڕێکەوتن لەگەڵ کڕیارانی پێشووی نەوتی هەرێمدا بۆ دواخستنی دانەوەی موستەحەقاتەکانی 2014یان بەرامبەر پارەی پێشینە تاکو 2016 بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت مانگانە 850 ملیۆن دۆلاری تەواو بەدەست بهێنێت لە ماوەی 2015 دا.
گریمانەی ئەوە کرا کە مانگانە 850 ملیۆن دۆلار بەس دەبێت بۆ لادانی بڕێک پارە بۆ دانی موستەحەقاتی ئەو کۆمپانیا نەوتیە نێودەوڵەتیانەی کە نەوت هەناردە دەکەن تاوەکو بتوانن ئاستەکانی هەناردەکردن بپارێزن و زیادیشی بکەن، بەمەش داهات زیاتر بکرێت.
هەروەها ڕێکەوتنیش کرا لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی دارایی بەرپرس دەبێت لە وەرگرتنی هەموو داهاتی نەوت لە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان و هاڵک بانک (لە تورکیا).
لە سەرەتای تەمموزدا، بڕیارێکی تری حکومەتی هەرێم کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ئیمزا کرا، دەسەڵاتی بەخشی بە وەزیری دارایی بۆ بەڕێوەبردنی جوڵەی پارە لە حسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هاڵک بانک.
هەروەها ڕێکەوتن کرا لەسەر ئەوەی کە هەموو داهاتێکی تریش، کە ناچێتە سەر حسابی هاڵک بانک لەبەر هەر هۆکارێک، دەبێت ئاراستەی حسابی وەزارەتی دارایی بکرێت لە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەمانەی خوارەوەی ئەنجامدا:
دەستبەجێ گرێبەستی لەگەڵ بازرگان و کڕیاری بەئەزموونی نێودەوڵەتی نەوت ئیمزاکرد، ئەمەش پرۆسەیەک بوو لە هەفتەی سێهەمی حوزەیرانی 2015 دا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێمەوە پەسەند کرا.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کڕیارانی ناچار کرد مانگانە گەرەنتیی دانی 850 ملیۆن دۆلار بدەن بە گریمانەی ئەوەی تێکڕای ئاستەکانی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەدی دێن.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە ڕ‌ێکەوتن هەموو ئەو بازرگانانەی قایل کرد بە دواخستنی وەرگرتنەوەی نەوت لەبەرامبەر پارەکانیان کە پێشینە لە 2014دا درابوون تاکو ساڵی 2016.
هەرچەندە، لە ڕووی کرداریەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕووبەڕووی چەندین وەستانی گەورە بوەوە لە بۆری نەوتەکەدا لەناو تورکیا بەهۆی کاری تێکدەرانە و دزینەوە، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاستەکانی هەناردە و بەفیڕۆچوونی داهات بە بڕی 501 ملیۆن دۆلار (هەفتەی ڕابردوو ووردەکاریەکان لەمبارەیەوە بڵاوکرایەوە)، بەداخەوە هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ناوخۆمان پێدەچوو زۆر ‌هێواش بن لە ئیدانەکردنی ئەو کارە تێکدەرانانە کە ڕوویاندا لە تورکیا تاکو کردەوەی هاوشێوە لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە.
کەمی هەناردەکردن لەلایەن هەرێمەوە کە لە گرێبەستەکاندا ڕێکەوتنی لەسەر کرابوو وای لە کڕیاران کرد بتوانن پابەند نەبن بە دانی بڕی 850 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا، بەڵام تەنانەت ئەو کاتەش دووبارە بازرگانەکان قایل کران کە دانی بڕە پارەکان لەو حاڵەتانەشدا نەبڕن.
سەرباری هەموو ئەم گرفتانە، نرخی نەوتی خاو لە ئێستادا بە بەراورد بە نرخەکەی لە ناوەڕاستی حوزەیرانی 2014 دا بە نزیکەیی بە ڕێژەی 20% دابەزیوە.
سەرباری هەموو ئەو کۆسپانەی سەرەوە، ئەم بڕە پارانەی خوارەوە لە ماوەی شەست ڕۆژدا لە 24ی حوزەیرانەوە بۆ 24ی ئاب دەستەبەرکراون و دەکرێن.
ێ‌) لە 20ی ئابەوە، کڕیارەکانی نەوتی هەرێم بڕی 1.24 ملیار دۆلاریان خستووەتە سەر حساب لە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی – بەدواداچوونکردن لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی کوردستاندا دەربارەی بەڕێوەبردن و جوڵەی ئەو بڕە پارە وەگیراوانە ئیشی وەزارەتی داراییە.
ب) بڕێکی تر کە بریتیە لە 187.5 ملیۆن دۆلار لە 21ی ئابدا لەلایەن کڕیارەکانەوە دەخرێتە سەر هەمان حساب لە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان (واتە ئەمڕۆ).
ت) بڕێکی تر کە بریتیە لە 125 ملیۆن دۆلار لە 24ی ئابدا دەخرێتە سەر هەمان حساب لەلایەن کڕیارەکانی نەوتی هەرێمەوە.
پ) واتە کۆی گشتی 1.55 ملیار دۆلار بەدەستهاتووە کە زیاترە لەو بڕەی بەڵێنی لێدرابوو بەپێی ئەو ڕێکەوتنانەی لەگەڵ بازرگانەکاندا کرابوو سەرباری کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی وەستانەکانەوە و بە لەبەرچاوگرتنی تێچووی ئەو بەرهەمە پاڵێوراوانەی کە کڕڕاون و لەخوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
ج) هەروەها حکومەتی هەرێم هەستاوە بە کڕینی بەرهەمە پاڵێوراوەکان، کە بایی 134.0 ملیۆن دۆلار بووە بە ئاڵوگۆڕی نەوتی هەناردەکراو بەرامبەر دیزڵ بۆ ویستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان. لەبەرئەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان زۆر باش لەپێش خشتەکەیە بۆ کۆکردنەوەی پارە بە بەراورد لەگەڵ بەرنامە پەسەندکراوەکە سەرباری کۆسپەکان و وەستانەکانی بۆری هەناردەکردن.
بەڕێوەبردنی پارە و حەواڵەکردنی لەرێگەی بانکی نێودەوڵەتی کوردستان و هاڵک بانکەوە تەنها بە وەزارەتی دارایی سپێردراون. بەڵام وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە هەموو داهاتەکانی نەوت بهێنێتەوە ناو هەرێمی کوردستان لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ ئەوەی وەزیری دارایی بەرپرسیارێتی دارایی وەربگرێت بەرامبەر هاڵک بانک بۆ گواستنەوەی پارە بۆ کوردستان. دەوترێت ئەمەش بەهۆی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سیاسیەوە بوبێت لەلایەن هەندێ کەسی ناو حزبەکەی خۆیەوە بۆ ئەوەی پەنجەی لۆمەکردن ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بکرێت لەسەر دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی حکومەت.
هەروەها چەند کۆسپێکی زانراو هەن دەربارەی هێنانی دۆلار بۆ ناو کوردستان لە کاتی گونجاودا لە ڕێگەی بانکی نێودەوڵەتی کوردستانەوە و لە گۆڕینەوەیدا بۆ دینار بۆ پێدانی مووچە. وەزارەتی دارایی سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەم کۆسپانە، و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش هەمیشە ئامادەبووە بۆ هاوکاریکردن گەر پێویست بووبێت.
بە کورتی
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پابەندە بە ئەرکەکانیەوە و بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی بە خەڵکی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەسەر بنەمای پیشەیی و تەکنیکی کار دەکات لە هەموو بەشەکانیدا، بە پێچەوانەی ئەو خورافاتانەی کە لە لایەن هەندێک سیاسەتمەدار و میدیاکانیانەوە بڵاو دەکرێنەوە؛ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕێگە بە دەستێوەردانی حزبی نادات لە کارەکانیدا.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەرگری لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەکات دژی دەستێوەردانی سیاسی نەگونجاو و پێشەنگە لە زامنکردنی سەقامگیری ئابووریدا بۆ کوردستان و داهاتووەکەی.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێی وایە وەزیری دارایی ئیشێکی زۆر باش دەکات لە وەزارەتەکەیدا، بەڵام بۆ ئەوەی کاریگەرتر و سەرکەتووتر بێت، نابێت بەهۆی دەستێوەردانی سیاسیەوە کۆسپی بۆ دروست بکرێت بەشێوەیەک ببێتە مایەی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
پێویستە دەستبەجێ وەزیری دارایی پشتگیری بکرێت و ڕێگەی پێبدرێت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی دەربارەی ڕیفۆرمی ئابووری، و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش شان بە شان ئامادەی هاوکاریە لەم پرۆسەیەدا.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان متمانەی هەیە کە، بە مەرجێک وەستانی گەورە لە هەناردەکردنی نەوتدا ڕوو نەدات ئیدی لەرێگەی کاری تێکدەرانەوە بێت یان لەرێگەی دزیەوە یان لەرێگەی دەستێوەردانی سیاسیەوە یان لەرێگەی پەشیمان بوونەوەوە لە سیاسەتە پەسەندکراوەکانی هەناردەکردن، ئەوا دەکرێت پێداویستیە دەستبەجێکانی خەڵکی کوردستان بەدی بهێنرێن لەرێگەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتەوە.
هەروەها پێویستە دەرگاکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە کراوە بمێننەوە بۆ دایەلۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێ بەرپرسەکانمان لە بەغدا لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ هەموو کێشە هەڵپەسێراوەکان سەبارەت بە نەوت و غاز و پەرەپێدانی هاوکاری درێژخایەن.
لە کۆتاییدا، ئەگەر حزبە سیاسیەکانمان پێشتر پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بکردایە بۆ ئەوەی زووتر مامەڵەیان لەگەڵ پابەندنەبوونی بەغدادا بکردایە بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم، ئەوا دەمانتوانی بارگرانی قەیرانە داراییەکە لەسەر هەرێمەکەمان کەمتر بکەینەوە. بەڵام لەم قەیرانەی ئێستادا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان داوا لە هەموو حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەکات ئەجێندا کورتبین و زیانبەخشەکانیان وەلاوەنێن و نەوت وەک فوتبۆڵیکی سیاسی بەکارنەهێنن چونکە ئەمە بووەتە مایەی پەک خستنی توانامان بۆ پاراستنی متمانەی کڕیاران و ‌بەردەوامبوونی وەبەرهێنانی کۆمپانیا نەوتیەکان لە هەرێمەکەماندا.
ئەم بابەتە 5,771 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-08-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,771 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,892
وێنە
  113,293
پەرتووک PDF
  20,688
فایلی پەیوەندیدار
  109,182
ڤیدیۆ
  1,727
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ڕووناک سائیب
ژیاننامە
پریڤە ڕزگار
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
وێنە و پێناس
قەڵەمدادەری منداڵێکی کوردی ئەنفالکراو لە نوگرەسەلمان
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!