لە ناو ئەو تاوانانەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دەرهەق بە پەنابەرانی ئێرانی لە عێراق ڕوويداوە، کۆمەڵکوژييەکەی 1ی ئەيلوولی ساڵی 2013 زەقترينيانە. لەو ڕۆژەدا هێزێکی دەمامکداری سەر بە سەرۆک وەزيرانی عێراق بە هاريکاريی و ئاسانکاريی سوپای عێراقی هەڵکيانکوتايە سەر ئەو کامپە و 52 کەسيان کۆمەڵکوژ کرد و 7کەسيشيان ڕفاند. ئەو تاوانە لە کاتێکدا ڕوويدا کە دانيشتووانی ئەو کامپە بە پێی ياسای نێودەوڵەتی پارێزراو بوون و حکومەتی ئەمريکاش لە ساڵی 2003وە بە نووسراو بەڵێنی بەو پەنابەرانە دابوو کە تا ئەو کاتەی لە عێراق ئەژين گيانيان پارێزراو دەبێت.
بێگومان هەر سێ لايەنی پەيوەنديدار، ئەمريکا و نەتەوە يەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق، هەر کامە و بە جۆرەی بەرپرسايەتی خۆی لەو کۆمەڵکوژييەی دەرهەق بە دانيشتووانی ئەشرەف کرا بەرپرسن. هەڵبەت تاوانباری يەکەم، سەرۆک وەزيرانی پێشووی عێراق بووە چون هەر خۆی فەرماندەی گشتيی هێزە چەکدارەکانی عێراق بووە و باوەڕی بەوە بوو کە هەموو شتێک بە هێز يەکلايی بکاتەوە. بە تايبەت کە سەرۆک وەزيرانی پێشووی عێراق، نوری ماليکی بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەجيندای حکومەتی ئێران پەلاماری ئەشڕەفی دا.
لەگەڵ ئەوەدا کە نوری ماليکی نە تەنها دەرهەق بە دانيشتووانی ئەشڕەف، زۆرێک تاوانی جەنگی و تاوانی دژەمرۆڤ و مرۆڤايەتی ئەنجام داوە، دەسەڵاتێکی دادوەريی بەهێز لە ناوچەکەدا بوونی نيە کە بتوانێ لەو دۆسێيانە بکۆڵێتەوە، جا بۆيە بە بڕوای ئێمە پێويستە تاوانبارانی کۆمەڵکوژييەکەی ئەشڕەف ئاشکرا بکرێن و ئەو کەیسە پێشکەش بە دادگای نێودەوڵەتی لاها بکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵينەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانبارانی ئەو کەيسە.
هاوکات بە بڕوای ئێمە ئەرکی حکومەتی عێراق ئەوە دەبێ ببێت کە بە پێی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتييەکان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ هەڵسوکەوت لەگەڵ پەنابەراندا بکات. بە تايبەتی کە ناوبانگی حکومەتی عێراق دەرهەق بە پەنابەرانی ئێرانی لە ئاستێکی زۆر خراپدا بووە تا ئێستا و پێویستە لەمەودوا بە ديوەکەيتريدا بکرێتەوە و ئابڵۆقەی سەر کامپەکە لابەرێت و ليبرتی وەک کامپی پەنابەران بەڕەسمی بناسێت و کەسانێکی شايستەو سەربەخۆ و پابەند بە مافی مرۆڤ دەستنيشان بکات بۆ بەڕێوەبەرایەتی کامپەکە.
ئەنجومەنی ڕووناکبيرانی کوردستان
باشووری کوردستان- هەولێر
01-09-2015