شارەدێی باسرمە جگە لە سەنتەری شارەدێیەکە، لە (54) گوند پێکهاتووە و ڕێژەی دانیشتوانی (16114) کەسن.لە ساڵی 2007 کراوەتە شارەدێ. پێشتر لە سنووری شارەدێی هەریر بووە. 15 کم لە شارۆچکەی شەقڵاوەوە دوورە. (59)کم لە هەلێری پایتەخت دوورە، (58)کم لە شارۆچکەی سۆران دوورە،وە (8)کم لە شارەدێی هەریر دوورە. وە گوندە ناو دارەکانی (ماوەران، سیساوە، سەرکەند خیلانی،مامەجەلکە،جەمەسۆر، شێخ مەمودیان).وە 50%خەلکی ناحیەکە مووچە خۆری دەولەتن،وە پێک هاتەی دانیشتوانی پێک هاتووە لە هۆزەکانی (خۆشناو، هەرووتی، سورچی، خەیلانی، هەرکی). پێشتر وەک کۆمەگایەکی زۆرەملێ دروست کراوە، وە خەلکی گوندەکانی خۆشناوەتی و دۆڵی بالیسان و مێرگە سۆر و بالەکایەتی و گوندەکانی خیلانی وشەبەک لێ کۆکراوە تەوە دوای ئەوەی لە ناوچە ڕەسەنەکانیان کۆچ پێکراون وناوچەکانیان کاول کراون. بەگوێرەی سەر ژمێری کەلەسالی (2010)ژمارەی دانیشتوان بەم شێوەیە
(نێر8127، مێ 7987،خێزان 3036)لەم 9904 لەسەرووی تەمەنی (18)سالیەوەن.
هەلکەوتەی جوگرافی شارەدێی باسرمه:
لە لای باشور هاوسنوورە لەگەڵ سەنتەری شارۆچکەی شەقڵاوە و شارەدێی پیرمام،لە ڕۆژهەڵات هاوسنوورە لەگەڵشارەدێی هیران و بالیسان.لە ڕۆژئاواو باکوری هاسنوورە لەگەڵ شارەدێی هەریر.
باسرمە بەشێکە لە دەشتی هەریر کە دەشتێکی پان و ڕاستە لە هەندێک شوێن لە سنووری گوندەکانی (شێخ مەمودیان، سیساوە، شیناوە،باویان، فاتاوە،باسرمەی کۆن،باشور،ئاری سیرەک، قاسمیە) دەشتێکی ڕاستە،بەڵام لەسنووری گوندەکانی خەیلانیان زیاتر تێکەڵە لە زوورگ و دەشتایی لەگەڵ بوونی چەند بەرزایەک کە بەرزیان ناگاتە (500)م وە باسرمە کەوتۆتە دامێنی چیای بەنی هەریر کە بەرزیەکەی (500)م2 لەلای باکوری ڕۆژهەلات وە لەلای ڕۆژهەلات چیای زەردکان و شەکرۆک هەلکەوتوون.
ئەمەش چەند زانیاریەکە لە بارەی ناحیەی باسرمە:
بەرزی سەنتەری شارەدێیەکە لەئاستی ڕووی دەریا - 671م
رووبەری سەرجەمی شارەدێیەکە باسرمە - 127818 دۆنم
رووبەری شیاو بۆ کشتوکاڵ - 353 دۆنم
رووبەری نەشیاو - 77868 دۆنم
رووبەری زەوی بەراو - 3582 دۆنم
رووبەری زەوی دێمەکار - 48092 دۆنم
رێژەی باران بارین ساڵانە - 500ملم
وەبەشێوەیەکی گشتی ئاو و هەواکەی لە زستان سارد و وشکە پلەکانی گەرمی دەگاتە (5)پلەی سەدی. لە هاوین گەرمە وە پلەی گەرما دەگاتە (42)پلەی سەدی.