نکەی نشینگەی باشماخ سەربە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییە، لە سەرەتادا لە ساڵی 2001 وە بەناوی بنکەی نشینگەی باشماخ کەسەربە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتومانەوە بووە دامەزراوە، لە ساڵی 2003وە بەفەرمی وەک بنکەیەکی سنووری لە نزیک شارۆچکەی پێنجوین دەستبەکاربووە.
لە ڕێکەوتی 26-07-2007 وە لەلایەن حکومەتی ئێراق و ئێرانەوە بەفەرمی وەک مەرزێکی نێودەوڵەتی ناسێنراوە.
بنکەی نشینگەی باشماخ دەکەوێتە:
باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە، نزیکەی (107) کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە هەروەها خاڵێکی سنووری هاوبەشی نێوان هەرێمی باشووری کوردستان و وڵاتی ئێران پێکدەهێنێت، کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی پێنجوێن_مەریوانی سەربە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بنکەی نشینگەی باشماخ کارەکانی لە دوو ڕووەوە خۆی دەبینێتەو:
یەکەم/ کارئاسانی کردنە بۆ هاتوچۆ کردنی هاووڵاتییانی ئێران و کەسانی هەندەرانی و بیانی و ئێراقی
کەبۆ مەبەستی سەردان یان کارکردن دەیانەوێ هاتوچۆی خاکی هەرێمی کوردستان بکەن، وە بە پێچەوانەشەوە ئەمەش لە ڕێگەی پاسپۆرتەوە، بێ بوونی هیچ کێشەیەک هاووڵاتییان دەتوانن هاتوچۆی سنووری بکەن.
دووەم/ ڕێکخستنی کاری بازرگانی و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ترانزێت کە لە ڕوی بازرگانییەوە ڕۆژبەڕۆژ لەبەرەوپێشچووندایە.[1]