ئەم بنەکەیە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.کەی تەوێڵە سەربە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییه، لەدوای ساڵی 2003 وە لەناوچەی هەورامان/تەوێڵە بەمەبەستی کار ئاسانی کردن بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیانی ئێران و بیانی دامەزراوە.
هەمانکات بنکەی نشینگەی تەوێڵە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانیەوە لەناوچەی تەوێڵەی سەر بە شارەدێی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵبجە نزیکەی (100) کیلۆمەتر لە شاری سلێمانیەوە دوورە، هەروەها خالێکی سنوری نێوان عێراق و ئێران کە ڕاستەوخۆ بەسراوە بەشارۆچکەی پاوەی سەربە پارێزگای کرمانشانی وڵاتی ناوبراو پێکدەهێنێت، کە بە خاڵی سنوری(تەوێڵە_شوشمێ) ناسراوە.
زیاتر کارو چالاکیەکانی بنکەی نشینگەی تەوێڵە لە دوو ڕووەوە خۆی دەبینێتەوە،یەکەمیان کارئاسانی کردنە بۆ هاتووچۆ کردنی هاوڵاتیانی کوردی خاکی ئێران کەبۆ مەبەستی سەردان یان کارکردن دەیانەوێ بێنە خاکی هەرێمی کوردستانەوە،ئەمەش لەرێگەی
بارمتەی کەسێکی عێراقی (پسوڵەی گوزەر) یان بۆدەکرێتو دەتوانن بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لەخاکی هەرێمدا بمێننەوە،لایەنی دووەم ڕێکخستنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە و ئەوبازرگانانەیبازرگانی دەکەن لە خاڵی (تەوێڵە_شوشمێ) دا.
مەرجی هاتووچۆ کردن لەخاڵی سنوری (تەوێڵە_شوشمێ)لە دوو خاڵی سەرەکی پێکدەهێنێت.
یەکەم/ تایبەت بەو هاوزمانیانەی ئێران کە دێنە خاکی کوردستان،کە پێویستە ئەم مەرجانە ڕەچاوبکرێت.
ا_ پێویستە ئەو ئێرانیەی دەیەوێت بێتە خاکی هەرێمەوە لە نەتەوەی کورد بێت.
ب_ پێویستە ئەو هاوڵاتیە یەکێک لە بەڵگەنامانەی پێبێت (کارتی میللی_شوناسنامە_پاسپۆرت) دەبێت هەریەک لەمانە وێنەی ڕەسەن بێت.
ج_ هاوڵاتیەکی عێراقی وەک (کفیل شخێی) بارمتەی کەسی لەگەڵ خۆیدا بهێنێتو بەتەواوی یەکتر بناسن.
د_ کەفیل پێویستە پێناسێکی عێراقی وەک (پێناسی باری کەسێتی_ڕەگەزنامە_پاسپۆرت) لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
هـ_ پسوڵەی گوزەر کە بۆ کەسە ئێرانیەکە دەکرێت،تەنها بۆ ماوەی 15 ڕۆژ کاری پێدەکرێت.
و_ بۆ نوێ کردنەوەی پسوڵەی گوزەر دوای مانەوەی 15 ڕۆژەکە دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بکرێت.
ی_ئەو ئێرانیەی کە بۆ کارکردن دێتە خاکی هەرێم پێویستە لە ڕێی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی هەرێم مامەڵی هاتنەناوەوەیان لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆبکرێت،پاشان پسوڵەی گوزەریان لەڕێی بنکە سنوریەکانەوە بۆ دەکرێت.
ز_پێویستە هاوزمانی ئێرانی لەکاتی گەرانەوەی بۆ خاکی ئێران پسوڵەی گوزەرەکەی لە بنکەی نشینکەی تەوێڵە ڕادەستبکاتەوە،پاشان خاکی هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵێت.
ر_ئەو هاوزمانە ئێرانیانەی کە کارتی 24 کاتژمێر (ڕۆشتن_گەڕانەوە) یان لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ دەکرێت پێویستە لەکاتی گەڕاندنەوە لە بنکەی نشینگەی تەوێڵە ڕادەست بکرێتەوە..
دووەم/ تایبەت بەشۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.
ا_ پێویستە شۆفێر پێناسی ڕێگەپێدان لە بنکەی نشینگەی تەوێڵە وەربگرێت.
ب_پێویستە شۆفێر پشتگیری ئەنجومەنی سەندیکای شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری لە سنورەکەدا پێبێت.