لە ڕۆژی 22 ئۆکتۆبەری 2015 ڕێکەوت لەگەل 30 ڕەزبەر گروپێ لە هەڤاڵانمان پەیوەندیدار بە کۆمەڵگای جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە سەرقاڵی جێبەجی کردنی ئەرک و بەرپرسیارتیان لە هەرێمەکانی کۆساڵانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، کەوتوونەتە بۆسەی پاسداران و بەکرێگیراوانی سەر بە ڕژێمی ئێران و لە ئاکامی ئەو بۆسەیەدا پێکدادانێک دێتە ئاراوە.
لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا هەڤاڵێکمان بە ناوی زاڵ مەد، خەڵکی ناوچەی ئەرجیش سەر بە شاری وان باکووری کوردستان بە قارەمانی شەهید دەکەوێت.
بەم بۆنەیەوە لەسەر ناوی کۆمەڵگای جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان دەکەین و هیوای سەرساغییان بۆ دەخوازین.
جێگای ئاماژەیە کە هەڤاڵ زاڵ ئەندامی کوردنیاسیۆنی کۆمەڵگای جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و لە هەرێمەکانی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری تێکۆشان و خەباتی کردبوو، جێگا پەنجەی خەباتی لە زۆربەی هەرێمەکان دیار و بەرجەسەتەیە، هەرێمەکانی وەک داڵاهۆ، شاهۆ،لورستان، سنە، مەریوان و قەندیل گۆڕپانەکانی جیاوازی چالاکی و خەباتی بێ پسانەوە و ماندوونەناسانەی هەڤاڵ زاڵ بوون، جێگەی و پێگەی هەڤاڵ زاڵ لە دڵی خەڵکی نیشتەجێی ئەو هەرێمانەن وەک پێشەنگ و نموونەی کادرێکی ئاپۆیی دیارە.
لەکۆتاییدا وەک کۆمەڵگای جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵێنی پێداگری لەسەر ڕێبازی هەڤاڵ زاڵ و هەموو شەهیدانی خەباتی ئازادی کوردستان دەدەین و ئاستی خەبات و تێکۆشانمان بەرزتر و بڵندتر دەکەین، هەروەها بۆ خاوەندارێتی لە شەهید زاڵ و پارێزوانی لە نرخ و بەهاکانی گەلەکەمان داوا لە جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بەشداری لە ڕیزەکانی گریلادا بکەن.
ناسنامەی هەڤاڵ زاڵ بەو شێوەیەیە
ناو: ئەرکان
پاشناو: چایان
ناوی باوک: میربەدین
ناو دایک: ئایتان
لەدایک بووی: وان ئەرجیش1985
بەشداربوون: 2006 قەندیل
شەهادەت: 22-10-2015 کۆساڵان
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای جوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
27-10-2015