کۆمەڵیک زانا پێنج مەیمونیان خستە قەفەسێکەوە، لە ناوەراستی قەفەسەکەدا پەیژەیەکیان دانا، لە بەشی سەرەوەی قەفەسەکەش کۆمەلێک مۆزیان دانا......
هەر جارێک کە یەکێک لە مەیمونەکان بە پەیژەکەدا سەردەکەوت بۆ خواردنی مۆز، زاناکان ئاوی گەرمیان دەپرژاند بەسەر مەیمونەکانی تردا...
دوای ماوەیەکی کەم، هەر مەیمونێک سەرکەوتایە بە پەیژەکەدا، مەیمونەکانی کە دەکەوتنە لێدانی و نەیاندەهێشت سەرکەوێت تا ئاوەی گەرمیان پیا نەکریت...
دوای ماوەیەک وای لی هات کە هیج کام لە مەیمونەکان نەیاندەویرا بە پەیژەکەدا سەرکەون بۆ مۆزەکە سەرباری حەزەکەشیان لە ترسی ئاوە گەرمەکە...
دوای ئەمە زاناکان بڕیاریان دا کە یەکيک لە پێنج مەیمونەکە بگۆڕن بە مەیمونێکی تازە، یەکەم شت کە مەیمونە تازەکە کردی سەرکەوتن بوو بە پەیژەکەدا بۆ مۆزەکە، خێرا چوارەکەی کە دەستیان کرد بە لێدانی و هێنایانە خوارەوە...
دوای چەند جارێک دوبارە بونەوەی ئەمە، مەیمونە تازەکە تێگەشت کە نابێت بە پەیژەکەدا سەرکەوێ لەگەڵ ئەوەش کە نازانێت هۆیەکەی چیە...
دوای ئەوە.. زاناکان یەکێ تر لە مەیمونە کۆنەکانیان گۆڕی بە مەیمونێکی تازە، هەمان شتی بەسەر هات کە بەسەر مەیمونە تازەکەی پێشوودا هات، تەنانەت مەیمونە تازەکەی جاری پێشوو بەشداری کرد لە لێدانی ئەم مەیمونە تازەیەدا بە بی ئەوەی بزانێت بۆچی لێی ئەدەن...
هەر بەم شێوەیە زاناکان هەر پێنج مەیمونە کۆنەکانیان گۆڕی بە مەیموونی تازە تا وای لێ هات لە قەفەسەکەدا پێنج مەیموونی تازەی تیا بوو کە هیچیان ئاوی گەرمیان بەرنەکەتبوو... لەگەڵ ئەوەشدا هەر مەیمونێکی تازە بیتە نێوانیان و هەوڵی سەرکەوتن بە پەیژەکەدا بدات دەکەونە لیدانی بە بێ ئەوەی بزانن هۆیەکەی چیە !!
خۆ ئەگەر بمانتوانیایە پرسیار لەو مەیمونانە بکەین بۆچی لەو مەیمونە دەدەن کە هەوڵی سەرکەوتن بەسەر پەیژەکەدا دەدات ؟
بەدڵنیایی وەلامەکەی ئەوە دەبێت : " نازانیین، چونکە باو و باپیرانمان هەروایان کردوە "
بەم شێوەیە گێلی دروست دەبێت..
وە کۆمەڵیک لە مەیموونی "گێل" بەرهەم دەهێنرێت !!!