لەلای چەپ وەستاوەکان: هیوا عەزیز، وەزیرە بوشرا ساڵح لەژیاندا ماون، چیمەن محەمەد و کوێستان موحسین و ڕێزان کەریم ڕێژاوساڵح ئەنفالکراون.
دانیشتوەکان لەلای ڕاستەوە: توران حەسەن،مهاباد فازیل محەمەد ئەنفالکراون. ئەوی تر نەناسراوە، زارا ساڵح فازیل ئەنفالکراوە.سێ کچەکەی تریش نەناسراون بەڵام ئەوان ئەنفالکراون.
ئەو مناڵانەی کە لەوێنەکەدا دیارن.زۆربەیان ئەنفالکراون، ئەفسوس بەهۆی بچوکی تەمەنیانەوە. ناناسرێنەوە، وەک دیارە مندالەکان خۆیان گۆریوە ئەو ڕۆژە خەلکی گوند بە گەورەو بچوکەوە خۆیان بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری (عەدنان محەمەدو هاوسەرەکەی) ئامادەکردووەو خۆیان جلی جوانیان پۆشیوە.
ئەم بابەتە لە ئەنفالستان ژمارە 11 و 12 دا بڵاوکراوەتەوە.