ناو: فەتاح
نازناو: ئەمیری
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #21-12-2024#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی مەنیچێری شاری #بۆکان#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری بۆکان
$ژیاننامە$
فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی هەڵکەوتووی کوردە، ساڵی 1946 لە ئاوایی مەنیچێر سەربە شاری بۆکان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاری #مەھاباد# درێژە پێداوە و دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزراوە. لە سەردەمی پاڵەویدا، ساڵی 1975 بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەستگیر دەکرێت و تا ساڵی 1978 لە زیندان دەبێت.
شارەزایی و زاڵبوونی ئەمیری بە سەر زمانی کوردی و بە زاراوەی موکریانیدا بووەتە ھۆی ئەوەی کە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندووی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. ساڵی 1993 لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا. بەرهەمەکانی بریتین لە:
#هاوارەبەرە - بەشی 1# (ڕۆمان) 1990
#هاوارەبەرە - بەشی 2#
میرزا (ڕۆمان -بەشی دووەمی ھاوارە بەرە) 1993
#زیندەخەو# (ڕۆمان) 2003
[1]