بەپێی ڕاپرسییەکی دەزگای بەناوبانگی (Greenberg Quinlan Rosner Research)ی ئەمریکی، لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا، زۆرینەی بەشداربووان، ناڕازیبوون لە مانەوە، درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی و کارەکانی ئێستای مەسعود بارزانی.
دەزگای (GQRR) بنکەی سەرەکیی لە نیویۆرکە و لە بوارەکانی سیاسەت، بازرگانی و داکۆکی لە پرسە گرنگەکانی جیهاندا ڕاپرسی دەکات، ئەم ڕاپرسییەی بڵاوکردووەتەوە. ڕاپرسییەکانی ئەم دەزگایە قورسایی خۆیان هەیە و پێشتر بۆ کەمپینەکانی بیڵ کلنتۆن لە ئەمریکا، تۆنی بلێر لە بەریتانیا، نێڵسۆن ماندێلا لە باشووری ئەفریقا ڕاپرسیی کردووە، لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک BP و مایکرۆسۆفتیش کاریکردووە.
لە بەرانبەردا، زۆرینەی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە، ڕۆڵ و کارەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکەن و ڕازین، ڕاپرسییەکە لە نێوان (مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا) ئەنجامدراوە و 2 هەزار هاوڵاتی عیراق لە تەواوی ناوچەکانی وڵاتدا بەشدارییان تیایدا کردووە.
لە ڕاپرسییەکەدا، باس لە قەیرانەکانی سەرۆکایەتی (مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم)، پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، حزبەکان، حکومەت و پێشمەرگە کراوە.
کارەکانی ئێستای مەسعود بارزانی، پەسەند دەکەیت یاخود نا؟
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪99 پەسەندی دەکەم، ٪01 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪31 پەسەندی دەکەم، ٪67 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪07 پەسەندی دەکەم، ٪87 پەسەندی ناکەم
درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی، پەسەند دەکەیت؟
بەگشتی | ٪39 پەسەندی دەکەم، ٪51 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪94 پەسەندی دەکەم،٪06 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪17 پەسەندی دەکەم، ٪74 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪04 پەسەندی دەکەم، ٪89 پەسەندی ناکەم
پێتوایە کە " دەبێت مەسعود بارزانی تاکو کۆتاییهاتنی قەیرانەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش، لە پۆستەکەی بمێنێتەوە"؟
بەگشتی | ٪45 پەسەندی دەکەم، ٪49 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪99 پەسەندی دەکەم،٪00 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪16 پەسەندی دەکەم، ٪77 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪15 پەسەندی دەکەم، ٪82 پەسەندی ناکەم
بەڕای تۆ باشترە دیاریکردنی سەرۆک، لەرێی هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆوە بێت، یان پەرلەمان؟
بەگشتی | ٪47 ڕاستەوخۆ، ٪46 پەرلەمان
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪98 ڕاستەوخۆ،٪00 پەرلەمان
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪19 ڕاستەوخۆ، ٪72 پەرلەمان
لایەنگرانی گۆڕان | ٪16 ڕاستەوخۆ، ٪79 پەرلەمان
کارەکانی ئێستای پەرلەمان، پەسەند دەکەیت یاخود نا؟
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪57 پەسەندی دەکەم،٪39 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪79 پەسەندی دەکەم، ٪21 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪83 پەسەندی دەکەم، ٪17 پەسەندی ناکەم
پێویستە کام یەکێک لەم لایەنانە، زۆرترین دەسەڵاتی بەسەر پرسەکاندا هەبێت؟
بەگشتی | ٪36 پەرلەمان، ٪33 سەرۆکی هەرێم، ٪13 پێشمەرگە، ٪07 سەرۆکی حکومەت
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪10 پەرلەمان، ٪82 سەرۆکی هەرێم، ٪00 پێشمەرگە، ٪03 سەرۆکی حکومەت
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪56 پەرلەمان، ٪09 سەرۆکی هەرێم، ٪11 پێشمەرگە، ٪12 سەرۆکی حکومەت
لایەنگرانی گۆڕان | ٪62 پەرلەمان، ٪19 سەرۆکی هەرێم، ٪10 پێشمەرگە، ٪07 سەرۆکی حکومەت
کارەکانی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەسەند دەکەیت یاخود نا ؟
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪89 پەسەندی دەکەم،٪15 پەسەندی ناکەم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪52 پەسەندی دەکەم، ٪48 پەسەندی ناکەم
گۆڕان | ٪43 پەسەندی دەکەم، ٪57 پەسەندی ناکەم
تاکو چەند، ڕاوبۆچوونەکانی ئەم کەسایەتییانە بە گونجاو دەزانیت؟
مەسعود بارزانی | ٪41 گونجاوە، ٪46 نەگونجاوە
یوسف محەمەد | ٪38 گونجاوە، ٪40 نەگونجاوە
نێچیرڤان بارزانی | ٪36 گونجاوە، ٪50 نەگونجاوە
فوئاد مەعسوم | ٪31 گونجاوە، ٪45 نەگونجاوە
بۆچوونی کام لەم پارتانەی خوارەوە، بەڕای تۆ گونجاو یاخود نەگونجاون؟
پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪44 گونجاوە، ٪34 گونجاو نییە
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪38 گونجاوە، ٪50 گونجاو نییە
گۆڕان | ٪36 گونجاوە، ٪45 گونجاو نییە
بۆچوونی کام لەم پارتانەی خوارەوە بەلای تۆوە گونجاو یان نەگونجاوە (بۆچوونی لایەنگرانی پارتەکان وەرگیراوە) ؟
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪96 گونجاوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪42 گونجاوە، ٪35 گونجاو نییە
گۆڕان | ٪24 گونجاوە، ٪55 گونجاو نییە
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪18 گونجاوە، ٪67 گونجاو نییە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪86 گونجاوە
گۆڕان | ٪35 گونجاوە، ٪41 گونجاو نییە
لایەنگرانی گۆڕان
پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪08 گونجاوە، ٪83 گونجاو نییە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪37 گونجاوە، ٪31 گونجاو نییە
گۆڕان | ٪93 گونجاوە
پێتوایە لەئێستادا، پێشمەرگە هێزێکی یەکگرتووە یاخود دابەشبووە ؟
گشتی | ٪46 دابەشبووە، ٪50 یەکگرتووە
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪19 دابەشبووە، ٪77 یەکگرتووە
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪52 دابەشبووە، ٪44 یەکگرتووە
لایەنگرانی گۆڕان | ٪58 دابەشبووە، ٪39 یەکگرتووە
تا چەند دڵنیایت، لەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، بەرەو ناکۆکی و ڕووبەڕووبوونەوەی ناوخۆ دەڕوات؟
گشتی | ٪94 دڵنیام، ٪05 دڵنیا نیم
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪94 دڵنیام، ٪05 دڵنیا نیم
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ٪94 دڵنیام، ٪06 دڵنیا نیم
لایەنگرانی گۆڕان | ٪93 دڵنیام، ٪07 دڵنیا نیم
پێویستە کوردستان ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ یان وەک هەرێم، لە سنووری عیراقدا بمێنێتەوە؟
بەگشتی | ٪28 سەربەخۆیی، ٪60 ئەوتۆنۆمی
کورد | ٪82 سەربەخۆیی، ٪9 ئەوتۆنۆمی
عەرەب (سوننە) | ٪22 سەربەخۆیی، ٪56 ئەوتۆنۆمی
عەرەب (شیعە) | ٪13 سەربەخۆیی، ٪78 ئەوتۆنۆمی
ئایا گرنگترە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەغداد، هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی بودجە بدات، یاخود سیستەمێکی نوێ بۆ خۆی بنیاتبنێت؟
لەم ڕاپرسییەدا، لایەنگرانی پارتەکانی هەرێمی کوردستان بیروڕایان جیاوازبوو.
بەگشتی | ٪33 بودجەی عیراق، ٪53 سیستەمی نوێ
لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان | ٪16 بودجەی عیراق، ٪75 سیستەمی نوێ
لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | ٪46 بودجەی عیراق، ٪38 سیستەمی نوێ
لایەنگرانی گۆڕان | ٪36 بودجەی عیراق، ٪ 41 سیستەمی نوێ
تەواوی بەشداربووانی ڕاپرسییەکەی عیراق لەسەر ئەوە کۆک بوون کە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بەرەو خراپتر دەچن.
کوردستان | ٪95 خراپتر، ٪2 باشتر
بەغداد | ٪67 خراپتر، ٪17 باشتر
باشووری عیراق | ٪70 خراپتر، ٪16 باشتر
رۆژئاوای عیراق | ٪64 خراپتر، ٪07 خراپتر
بەپێی بنەمای مەزهەب
کورد | ٪83 خراپتر، ٪2 باشتر
سونە | ٪71 خراپتر، ٪ 8 باشتر
شیعە | ٪68 خراپتر، ٪17 باشتر
تەواوی ئەم کاردانەوە نەرێنییانەی هاوڵاتیان، ڕەنگدانەوەی ڕووداوەکانی دوای کانوونی یەکەمی 2014-ن.
راپرسییەکە لەلایەن پەیمانگای نەتەوەیی دیموکراتی (National Democratic Institute) بڵاوکراوەتەوە، کە لە پارتی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نزیکە، دەزگاکە قازانج نەویست و ناحکومییە، کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی بنەماکانی دیموکراسی لە جیهاندا و بنیاتنان و بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، مادلین ئالبرایت، وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات.
تێبینی : بە کۆکردنەوەی بەشێک لە ڕێژە نیشاندراوەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە، ڕەنگە کۆی ٪100 بەدەست نەیەت، ئەمە بەمانای بوونی هەڵە یاخود کەموکورتی لە ڕاپرسییەکەدا نایەت، بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە، کە لەکاتی ئاڕاستەکردنی پرسیارەکانی سەرەوەدا، جگە لە بژاردەکانی (بەڵێ/نەخێر، قبوڵی دەکەم/قبوڵی ناکەم،...) بژاردەکانی (نازانم، بڕیارم نەداوە و کۆمەڵێک دەستەواژەی دیکە) دراوەتە بەشداربووان. هەربۆیە، ئەو ڕێژە سەدییانەی کە وەک نادیار لێرەدا دەردەکەون و ئاماژەیان پێ نەکراوە، ئەم بژاردە جیاوازانە دەخەنەڕوو.
- 07-01-2016