پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەددام حسێن بە جلوبەرگی کوردیەوە، و چەند بەسەرهاتێک بە دەنگی فەرەیدون عەبدولقادر
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی کورد کە وەسفی سەددام حسێن دەکەن و پشتگیری لێ دەکەن
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند پێشمەرگەیەک، کە کاریان لەگەڵ ڕژێمی بەعس و سەددام حسێن کردووە
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی کچانی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گۆرانی ئەحمەد شەماڵ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاخ و لەناو بەفردا، زستانی ساڵی 1987
25-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
25-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ئاوارەبوونی کوردانی باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی 1991
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
عەباس بایز باڵوو کاتی قسەکردن بۆ برا پێشمەرگەکانی ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دەنگی سەردەمی شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و کۆمەڵێک خانمی کورد سەرقاڵی کاری ڕۆژانەن لە گوندێکی باشووری کوردستان ساڵی 1971
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,793
وێنە
  113,261
پەرتووک PDF
  20,685
فایلی پەیوەندیدار
  109,140
ڤیدیۆ
  1,688
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,982
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,404
عربي - Arabic 
32,812
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,311
فارسی - Farsi 
11,683
English - English 
7,820
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,911
پەرتووکخانە 
26,171
کورتەباس 
19,234
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,077
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,149
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,546
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,537
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,464
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
969
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
198
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,799
IMG 
208,607
∑   تێکڕا 
244,489
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
ژیاننامە
سێوە قادر نوری
ژیاننامە
سەرحەد خەلیفە یونس
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە...
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
مێژووی کوردناسی لە ئینستیتوتی دەستنووسەکانی ڕۆژهەڵات (کوردۆڵۆجیا لە ساڵانی 1959 – 2005)
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English2
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مێژووی کوردناسی لە ئینستیتوتی دەستنووسەکانی ڕۆژهەڵات (کوردۆڵۆجیا لە ساڵانی 1959 – 2005)
کورتەباس

مێژووی کوردناسی لە ئینستیتوتی دەستنووسەکانی ڕۆژهەڵات (کوردۆڵۆجیا لە ساڵانی 1959 – 2005)
کورتەباس

پرۆفیسۆر زارێ یوسوپۆڤا
وەرگێڕانی پرۆفیسۆر جەبار قادر
کۆردلۆجیا وەکو برانشێکی تایبەتی ڕۆژهەڵاتناسی ئەکادیمی لە ڕووسیا لە سەر بنەمای چالاکییەکانی ژمارەیەک زانای بە توانا و بەناوبانگ وەکو ڤ.دیتێل، ڤ. ئە.ژوکۆڤسکی، ڤ.ڤ.ڤلیامینۆف – زرینۆف، پیۆتەر لێرخ، ئەلیکسەندەر ژابا، ڤ.ڤ. مینۆرسکی، و ڤاسیلی.پ. نیکیتین دامەزرا.
ئەوەی ڕاستبێ‌ ڕۆڵی سەرەکی لە دامەزراندن و گەشەکردنی توێژینەوەی کوردی لە سان- پیتەرسبورگ دەگەڕێتەوە بۆ ئی.ئە.ئۆربیللی، ئەو باوکی ڕاستەقینەی قوتابخانەی پیتەرسبورگی کوردۆڵۆجیایە و نووسەری ژمارەیەک وتاری بەنرخە لە بارەی مێژوو و کولتوور، ئەدەبیات، زمان و فۆلکلۆری کوردەوە.
لە ساڵی 1959دا بە دەستپێشخەری ئۆربیللی لە لقی ئینستیتوتی ڕۆژهەڵاتناسی، کە خۆی سەرۆکایەتی دەکرد، گروپی کوردناسیی دامەزرا. لە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ئەو گروپەدا ئۆربیللی وتی "بە لەبەر چاوگرتنی پێویستی بە شارەزایی لە بواری کوردناسیدا و بەرەو کردنەوەی بەشی کوردۆڵۆجیا........ لە 1ی مارتی 1959گروپێک لە کوردناسان کە ئێستا سەر بە بەشی ئێرانیستیکان (ئێرانناسی) بە سەرۆکایەتی خۆم لە ئەندامانە دادەمەزرێ‌: ک.ک.کوردۆێیف(قەناتێ‌ کوردۆ)، ئی.ئی. دیمینێیەڤا (ڤاسیلێیڤا) و قوتابیانی دکتۆرا ئی.ئە.سمیرنۆڤا، زارێ‌ یوسوپۆڤا، کەریمی ئەیوبی و جەلیلۆف (جەلیلێ‌ جەلیل). ئامانجی ئەم گروپە لێکۆڵینەوەیە لە بوارەکانی مێژوو، کولتوور و زمانی گەڵی کورد و بەم شێوەیە سەردەمێکی تازە لە گەشەکردنی کوردۆلۆجیا لە ڕووسیا دەستی پێکرد و لەم خاڵەوە تاوەکو ئیستاش کوردناسی لە ڕووسیا لە سەر ئەو خەتە دەڕوات کە ئۆربیللی دەستنیشانی کرد.
بواری یەکەمی لێکۆڵینەوەکان زمان بوو. توێژینەوەی زمانەوانی بە تایبەتی گرنگ بوو بۆ کار و چالاکییەکانی گروپەکە. توێژەرە سەرکردەکانی ئەم گروپە قەناتێ‌ کوردۆ و تسوکەرمان و قوتابیەکانیان بوون وەکو سمیرنۆڤا (کە ئێستا توێژەرە لە ئینستیوتی زمان لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا) و زارێ یوسوپۆڤا کە مۆرفۆلۆجیا، فۆنەتیک و سینتاکسی زمانی ئەدەبی کورد و دیالێکتەکانی خوێند، ئەمانە چەند کتێبێکی ڕێزمان و فەرهەنگیان خستە بەردەست و هەندێ تێکستی فۆلکلۆرییان بڵاوکردەوە، کە کەرەسەی زمانەوانی دەوڵەمەندیان لە خۆداکۆکردبۆوە و یەکجار پێویستن بۆ توێژینەوەی بەراوردکاری دیالێکتەڵۆگیا (لێکۆڵینەوە لە دیالێکتەکان).
سەردەمی گرنگی مێژووی توێژینەوەی زمانەوانی گرێدراوە بەکار و چالاکی ماندوونەناسانەی قەناتێَ کوردۆ، کە توێژینەوە دەسپێک و پێشەنگەکانی زۆر گرنگ بوون بۆ گەشەکردنی کوردۆلۆجیا لە ڕووسیا. قەناتێ‌ کوردۆ ژمارەیەک لێکۆڵینەوەی بەڵگەیی لە بواری زمانی کوردیدا بەرهەم هێنا، کە بوونە بنەمایەک بۆ زمانزانانی کورد، وەکو: یەکەمین ڕێزمانی کوردی، (ڕێزمانی زمانی کوردی (کرمانجی) لەساڵی 1957، فەرهەنگی کوردی- ڕووسی (1960)، ڕێزمانی بەراوردکاری زمانی کوردی لە سەر بنەمای کەرەستەی دیالێکتەکانی کرمانجی و سۆرانی (1978). لە نێو ئەو نووسینانەی کوردۆ کە بڵاونەکراونەتەوە و زیاتر سەرنج ڕاکێش. "توێژینەوەی دیالێکتی کوردی زازا"یە. هەروەها"پوختەیەک لە کوردناسی ڕووسی و سۆڤیەتی. لە تەک لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانیدا لە بواری زمانی کوردی کوردۆ لە گەلێ‌ بواری تردا وەکو ئەدەبی کوردی، مێژوو، ئایین و بڵاوکراوەکانیش کاری دەکرد و بەرهەمی بڵاو دەکردەوە. قەناتێ‌ کوردۆ توانایەکی زۆری لە ئامادەکردنی کادر و پسپۆری ئەکادیمی بۆ کورد و کوردستان خەرج کرد، قوتابیەکانی لە زمانزانان، مێژوونووسان، پسپۆڕانی ئەدەبیات ئەوڕۆ لە ناوەندە زانستییەکان لە ڕووسیا و لە دەرەوەی ڕووسیاش سەرکەوتوانە کار دەکەن. لەساڵانی1960-1985 کوردۆ سەرۆکایەتی گروپی کوردۆڵۆجیای دەکرد و چالاکییەکانی کاریگەری زۆریان هەبوو لەسەر گەشەکردنی کوردناسی لە ڕووسیا و دەرەوەی ڕووسیاش.
بەرهەمەکانی زمانزانێکی تری ناودار ئی.ئی.تسوکەرمان، بۆ ڕێزمانی کرمانجی کوردەکانی ئەرمەنستان تەرخان کرابوون. لە ناو بەرهەمەکانیدا"پوختەی ڕێزمانی کوردی"(1962)، کە بۆ دیالێکتی کرمانجی، بەتایبەتی زارەکی تەرخان کرابوو. هەروەها "کرمانجی خوراسان" 1986، کە بۆ یەکێ لە شێوە زارەکانی کرمانجی تەرخانی کردبوو و هەروەها دیالێکتی کوردەکانی تورکمەنستانی دەگرتەوە، کە باو باپیرانیان لەخوراسانی ئێرانەوە هاتبوون. هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی سەرنج ڕاکێشی تسوکەرمان لەگەڵ یەکێ لەقوتابیەکانیدا شیکۆیێ گەسانیان (کە لە تەمەنی لاوییدا کۆچی دوایی کرد) لەبارەی (تێپەراندنی سیستەمی بێلایەنی گوێپێنەدراو لە دەقە ئەدەبیەکانی کوردانی ئەرمەنستاندا)، بوو.
هەر لە سەرەتای ساڵی 1960 گروپی کوردناسی دەستی کرد بە توێژینەوەی دیالێکتی باشوری کوردیی، کە ئەوانە قسە بەم دیالێکتە دەکەن لە کوردستانی عێراق و ئێران دەژێن. بە سەرپەرشتی قەناتێ‌ کوردۆ سێ تێزی دکتۆرا لەم بوارەدا ئامادەکران "دروستبوونی کاری ئاڵۆز لە زمانی کوردیدا، سۆرانی" لەلایەن سمیرنۆڤاوە پێشگر و پاشگر لە دیالێکتی باشوری زمانی کوردیدا سۆرانی" لە لایەن زارێ یوسوپۆڤاوە،"مێژووی لێکسیکۆگرافیای کوردی، بنەماکانی دانانی فەرهەنگی ڕووسی -کوردی" لەلایەن عەبدولڕەحمان مارفەوە(1972)، (دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف.).
ساڵانی دواتر گروپی زمانزانانی کوردۆڵۆجیا ژمارەیەک کتێبیان بڵاو کردەوە لە بارەی فەرمان و لێکسیکۆلۆجی لە هەندێ لە زاراوەکانی باشور وەکو سۆرانی(لەلایەن قەناتێ‌ کوردۆ و زارێ‌) و زاراوەی موکری (سمیرنۆڤ و کەریمی ئەیوبی) و هەورامی (ز.یوسوپۆڤا) و گۆرانی (یوسوپۆڤا و ن.سەفرۆنەڤا). لێرەدا لەسەر بنەمای تێکستە زارەکییەکان لە هەورامی و گۆرانی کۆڵیبوونەوە. ئەم لێکۆڵینەوانە بوون بە بنەمایەک بۆ میتۆدێکی نوێ لەبواری زمانزانی کوردیدا. لێکۆڵینەوە لەم دیالێکتانە زۆر گرنگە بۆ زانستی دیالێکتۆڵۆجیا، چونکە هەندێ لە شارەزایانی ئیرانیستیکا (وەکود.مەکەنزی و جۆیس بلۆ) و کوردناس (ر.تسەبولۆف) لافی ئەوە لێدەدەن، بەبێ بەڵگەی باوەڕپێکراو، کە ئەم دیالێکتانە پەیوەندییان بەکوردییەوە نیە. هەر وەکو لێکۆڵینەوەکانی پێشتری قەناتێ‌ کوردۆ لە بارەی دیالێکتی زازا و توێژینەوەکانی کەریمی ئەیوبی، سمیرنۆڤا لە بارەی دیالێکتەکانی باشوری زمانی کوردی، ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو ئێرانناس و کوردناسانە بە هەڵەدا چوون و بۆچوونەکانیان لە جێگەی خۆیاندا نین و بنەمای زانستییان بۆ نیە.
دووەمین ئامانجی گروپی کوردناسی سانپیتەرسبورگ توێژینەوەی ئەدەبی کلاسیکی و هاوچەرخی کورد بوو. مارگرێتا ڕودێنکۆ ڕۆڵی گرنگی لەم بوارەدا گێڕا. مخابن زۆر کۆچی دوایی کرد. ئەو یەکەمین زانا بوو کە پەیدۆزی (تەحقیق)ی گرنگترین تێکستەکانی ئەدەبی کوردی کرد و بڵاویکردنەوە، وەکو: (شێخی سەنعانی) فەقیێ تەیران لە سەدەی چواردەهەمی زاینیدا ژیاوە، (یوسف و زوڵێخای) سەلیمێ سلێمانی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شازدەهەمی زاینی.
(مەم و زینی) ئەحمەدی خانی سەدەی حەڤدەهەمی زاینی و (لەیلاو مەجنونی) حارسی بدلیسی کە ئەویش لە سەدەی حەڤدەهەمدا ژیاوە. ڕودێنکۆ یەکەمین کەتەڵۆگی گشتگیری دەستنوسە کوردییەکانی لە کتێبخانەی نشتیمانی لێنینگراد (ئینستیتوتی دەستنووسەکانی ڕۆژهەڵات)ئامادە کرد و لە ساڵی 1961دا بڵاوکرایەوە. ئەم دەستنووسانە لە لایەن زانا و دیپلۆماتە ڕووسەکانەوە بەدەستهێنران وەکو ب.ئە.دۆرن، ڤ.ڤ.ڤلیامینۆف - زیرنۆف، ئەلیکسەندەر ژابا.......هتد.
ئەرکی لێکۆڵینەوە لە ئەدەبی کوردی سەدەکانی ناوەڕاست کەوتە ئەستۆی ژ.س.موسائیلیان کە قوتابی ڕودینکۆ بوو. تێزی دکتۆراکەی بۆ یەکێ لە دەقە ئەدەبیە میللییە گرنگەکان تەرخان کرد، کە (زەمبیل فرۆشە). ئەم دەقە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پازدەهەم و شازدەهەم. لە دواییدا ئەم تێزە بوو بە بنەمای کتێبێک، کە لە ساڵی 1983 بڵاو کرایەوە. ئەم چاپە دەقە پەیدۆزکراوەکە دەگرێتە خۆ، کە لە سەر بنەمای شەش دەستنووس لەکتێبخانەی نشتیمانی لە لێنینگراد هەڵگیرا بوون. لە تەک دەقێکی تردا کە لە لایەن شاعیرێکی کوردەوە لە سەدەی هەژدەهەم بە فراوانکردنەوە بە شیعر وتوویەتیەوە. لەکتێبەکەدا هەروەها هەندێ ڤێرشنی فۆلکلۆریی ئەم داستانە بڵاوکراونەتەوە.
یەکێ لە دەستکەوتە زانستییە گەورەکانی قەناتێ‌ کوردۆ لە بواری ئەدەبیاتدا، ئەنتۆڵۆگیای شیعری کوردییە لەدوو بەرگدا، کە هەر بەخۆی لە ساڵانی 1983-1985 سەرپەرشتی کردووە. ئەم ئەنتۆڵۆگیایە شیعری 21 شاعیر لە سەدەکانی دەیەم تا بیستم دەگرێتەخۆ. هەروەها کوردۆ سەرپەرشتی هەندێ تێزی دکتۆرای کرد لە بواری ئەدەبی هاوچەرخی کوردیدا وەکو "داهێنانی شاعیری پێشکەوتووخوازی کورد هەژار" لە لایەن کەریمی ئەیوبییەوە لە ساڵی 1961 بەرگری لێکرا. هەروەها (لەبارەی مێژووی ئەدەبی کوردییەوە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم) لە لایەن مارف خەزنەدارەوە، کە وەکو کتێبیش لە ژێر ناونیشانی (چەمکێک لە مێژووی ئەدەبی هاوچەرخی کوردی) لە ساڵی بڵاوی کردووە 1967. هەروەها "مێژووی گەشە کردنی چیرۆکی هونەریی هاوچەرخی کورد لە عێراق لە ساڵانی 1925-1960" لە لایەن جەمشید حەیدەری (1977). ز.ن.فۆرۆژیکیناش سەرپەرشتی تێزی دکتۆرای ئەنوەر قادر محەمەد (جاف) ی کرد لە ژێر ناونیشانی"لیریکی شاعیری کوردی سەدەی نۆزدەهەم بەدیالێکتی گۆرانی مەولەوی"، کە لە ساڵی 1986، بەرگری لێکرا.
لەتەک لێکۆلینەوە لە مێژووی نووسراودا، گروپی زانایانی کوردۆلۆجیا دەستیان کرد بەکۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەو لێکدانەوەی فۆلکلۆری کوردی بەتایبەتی لە دیالێکتی کرمانجی ژووروو. لە نێو بەرهەمە سەرەتاییەکانی ئەم بوارەدا کۆکردنەوەو بڵاوکردنەوەی دەقە فۆلکلۆرییەکان بوو، وەکو گۆرانییە سەر بە ژانرە جیاوازەکان، ئەفسانەکان، چیرۆکە خەیاڵییەکان، پەندی پێشینان و مەتەڵۆک و نوکتە. ئەم شتانە هەمووی لە لایەن کارمەندانەوە کۆکراونەتەوە لە کاتی گەشتە زانستییەکاندا بۆ ئەو ناوچانەی کوردی یەکێتی سۆڤیەتی جارانی لێ دەژیان. ئۆربیللی، قەناتێ‌ کوردۆ و ڕودێنکۆ یەکەمین هەنگاویان لەم بوارەدا هەڵهێنا. بەتایبەتی ئەو کەرەستانە گرنگن کە ئۆربێللی لەکاتی خۆیدا لە ناوچەی مۆکس لە تورکیا کۆی کردبوونەوە و ئێستا لە توانای ئێمەدا نیە ئەو کارە بکەین، ئەوەش لەکاتی گەشتەکەیدا بۆ ئەوێ لە ساڵانی 1911-1914. لە سەر ئەو بنەمایە ئۆربیللی فەرهەنگی کوردی – ڕووسی دانا. کە دوای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر لەساڵی 2002 بۆ یەکەمین جار لە یەریڤان چاپ کرا. فەرهەنگەکە لە لایەن تسوکەرمان و موسائیلیانەوە ئامادەکرا بۆچاپ، موسائیلیان کتێبی "گۆرانییە میللییە کوردییەکان" یشی ئامادە کرد بۆ چاپ و لە ساڵی 1986 لە سەر بنەمای دەستنووسە کۆکراوەکانی ئەلیکسەندەر ژابا، کە لە کتێبخانەی نشتیمانی لێنینگراد پارێزرابوون، بڵاوکردەوە.
کەرەستە فۆلکلۆرییە کۆکراوەکانی ڕودێنکۆ بەتایبەتی گرنگ و مایەی بایەخن بەر لە هەمووشیان گۆرانی لاواندنەوە، کە لە ئۆکتۆبەری 1972 لە ئەرمەنستان،گورجستان وئازەربایجان کۆی کردنەوە و لە دوای مردنی بڵاوکرانەوە، لەگەڵ وەرگێڕاناندا بۆ زمانی ڕووسی و بە لێکۆڵینەوەیەکەوە لە چوارچێوەی کتێبێکدا بە ناونیشانی "شیعری ڕیتوێڵی کوردی-خوێندنی سەرقەبران) لە 1982.
ئۆردیخان جەلیلۆف (ئۆردیخانێ جەلیلی) شارەزاییەکی فۆلکلۆری دیارە. ئەو خۆی بە داستانە مێژووییە کوردییەکانەوە خەریک دەکرد و لە سەر ئاستی ئەکادیمی لەو بوارەدا خاوەن پێگە و ناوبانگە. بە تایبەتی ئەو کەرەستانەی بەخۆی کۆی کردۆنەتەوە، بەشێکیان لە گەڵ جەلیلێ جەلیلی برایدا لە کاتی سەردانە زۆرەکانیدا بۆ کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران لە قەوقاز و ناوەڕاستی ئاسیا. لێکۆڵینەوە دوور و درێژەکانی لەم بوارەدا ئەنجامەکەن بەرهەمێک بوو بە ناوی"گۆرانییە مێژوییە کوردییەکان" کە لەساڵی2003 بڵاو کرایەوە. چاپی ساڵی 2004 کتێبەکەی زارێ‌ یوسوپۆڤا "دەقە فۆلکۆرییەکانی کوردانی باشوور" هەندێ‌ دەقی زارەکی کوردانی عێراق دەگرێتە خۆ لە گەڵ وەرگێڕانیاندا بۆ سەر زمانی ڕووسی.
ئامانجی سێیەمی توێژینەوەکانی گروپی کوردۆلۆجیا لە سان پێتەرسبۆرگ لە بواری مێژوو و مێژوونووسیدا بوو. بە هۆی زانیاری کەمەوە لە بارەی سەرچاوە مێژووییەکانەوە لە بارەی سەدەکانی ناوەڕاست و کۆنەوە، توێژینەوەی مێژوو زیاتر چڕ بووەوە لەسەر کێشە هاوچەرخەکان و سەردەمی نوێی مێژووی کورد. تەنها مێژووزانی گروپی کوردناسان ئی.ئی.ڤاسیلێیڤا بوو، ئەویش گرنگییەکی زۆری دا بە پەیدۆزی، وەرگێڕان و توێژینەوە لە چەند دەقێکی مێژوویی سەدەکانی ناوەڕاست و سەردەمی نوێ‌. ئەو یەکەمین وەگێڕانی شەڕەفنامەی لە فارسییەوە بۆ ڕووسی ئەنجامدا. ئەو سەرچاوە مێژووییە گرنگەی سەدەی شازدەهەم، کە لە لایەن شەڕەفخانی بدلیسییەوە نووسراوە، تەنها سەرچاوەی مێژووییە لە بواری خۆیدا. دواتر ڤاسیلێیڤا لەسەر کڕونیکەکانی (تۆمارە مێژووییەکانی)ئەردەڵان لە کوردستانی ئێران کاری کرد، کە لە لایەن مێژوونووسانی کوردەوە لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەمدا نووسراون.
چاپکردنی تاقە دەستنووسی پارێزراو لە کتێبخانەی نیشتمانی وەرگێڕانی شەڕەفنامەی شەڕفخانی بدلیسی بوو بۆ کوردی (کرمانجی) لە لایەن مەلا مەحموودی بایەزیدییەوە. ئەم کارە دەستکەوتێکی مەزن بوو لە بواری لێکۆڵینەوەی سەرچاوە مێژووییەکاندا. ئەو دەستنووسە لە ساڵی1986 لە لایەن کوردۆ و مۆسائیلیانەوە لە ژێر ناونیشانی "مێژووی کۆنی کوردستان" بڵاوکرایەوە.
مێژووی نوێی کوردستان لە چەند تێزێکی دکتۆرادا توێژینەوەی لەسەر کرا و زیاتر تەرخان کرا بوون بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردان لە سەدەکانی نۆزدەهەم و بیستەم، وەکو ئەوانەی سەید عەزیز شەمزینی، جەلیلێ‌ جەلیل و کاوس قەفتان.
ئیتنۆ- کولتور و ئیتنۆ- سۆسیال یەکێ‌ لەو بوارانە بوون کە هەندێ‌ نووسین و بڵاوکراوەیان بۆ تەرخان کرا وەکو " کوردەکان" لە لایەن قەناتێ‌ کوردۆ وە کە هەوڵی ڕوونکردنەوەی لایەنی ماددی و ڕۆحی کولتووری کوردی دا. هەروەها هەندێ‌ پرسی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی (1975)، و مەلا مەحموودی بایەزیدی (خو و نەریتی کوردان) کە ڕودێنکۆ لە ساڵی 1963 ڕێکیخست و بڵاوی کردەوە. هەروەها تێزی دکتۆرای ئە.مەمەد نەزارۆف (بەسەرپەرشتی قەناتێ‌ کوردۆ) " لێکۆڵینەوەیەکی ئیتنۆگرافی مێژوویی کوردانی تورکمانستان" لە ساڵی1964.
پڕۆژەی دوور و درێژی ڤاسیلێیڤا و موسائیلیان بە دەستپێشخەری قەناتێ‌ کوردۆ لە بارەی پڕۆسەی ئیتنۆ-مێژووییەوە، بەرهەمەکەی دەستنووسێکە کە زیاتر لە 900 لاپەڕەیە و ئامادەیە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە. یەکێک لە ئامانجەکانی گروپەکە ئامادەکردن و بڵاکردنەوەی بیبلیۆگرافیایەک بوو لە بارەی کوردناسیەەوە. ئەمە ئەرکی موسائیلیان بوو و بە چاکی تەواوی کرد و لە دوو بەرگدا لە ساڵی 1996 بڵاوی کردەوە. ئەمە دەوڵەمەندترین لیستی ئەو نووسراوانەیە کە لە بارەی کورد و هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەی کوردییەوە نووسراون و سەردەمێک دەگرێتە خۆ کە سەدەی شازدەهەم تاوەکو ساڵی1985 دەگرێتەوە.
لە ساڵی 2005دا بونیادی ئینستیتوتەکە سەر لە نوێ‌ ڕێکخرایەوە. گروپی کوردناسی خرایە سەر بەشی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە لایەن (ئۆ.ف.ئاکیمۆشکین) بەرێوە دەبرێ‌. لەم کاتەدا واتە لە ساڵی (2005) چەند کوردناسێک لەم بەشەدا کار دەکەن ئەوانیش ئێلینا ڤاسیلێیڤا، ژاکە موسائیلیان، سافۆنەڤا و زارێ‌ یوسوپۆڤایە.
ئەم وتارە لە لایەن زارێ‌ یوسوپۆڤاوە بە ڕووسی نووسراوە و
لە لایەن: زۆرینەوە کراوە بە ئینگلیزی و ویکهام - سمیت پێیداچووەتەوە.
دوا تازەکردنەوەی ئەم وتارە لە 06-11-2008دا بووە.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 18,675 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-01-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 18,675 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
وێنە و پێناس
پیاوێک لەسەر تراکتۆر لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە شاری سەقز
کورتەباس
شیعرەکانی ڕامیار مەحموود وەرگێڕدرانە سەر زمانی فارسی و لە پەرتووکێکدا چاپ کران
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
چەند یاریزانێکی زۆرانبازی لە شاری سەقز ساڵی 1979
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
سانا سەربەست
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
فەلاح میسری
وێنە و پێناس
قوتابیانی قوتابخانەی شۆڕشی گوندی قەمەری شارەدێی شوانی کەرکووک
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
ژیاننامە
سێوە قادر نوری
25-12-2018
هاوڕێ باخەوان
سێوە قادر نوری
ژیاننامە
سەرحەد خەلیفە یونس
07-07-2020
هاوڕێ باخەوان
سەرحەد خەلیفە یونس
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
23-12-2024
سارا سەردار
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەددام حسێن بە جلوبەرگی کوردیەوە، و چەند بەسەرهاتێک بە دەنگی فەرەیدون عەبدولقادر
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی کورد کە وەسفی سەددام حسێن دەکەن و پشتگیری لێ دەکەن
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند پێشمەرگەیەک، کە کاریان لەگەڵ ڕژێمی بەعس و سەددام حسێن کردووە
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی کچانی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گۆرانی ئەحمەد شەماڵ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاخ و لەناو بەفردا، زستانی ساڵی 1987
25-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
25-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ئاوارەبوونی کوردانی باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی 1991
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
عەباس بایز باڵوو کاتی قسەکردن بۆ برا پێشمەرگەکانی ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دەنگی سەردەمی شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و کۆمەڵێک خانمی کورد سەرقاڵی کاری ڕۆژانەن لە گوندێکی باشووری کوردستان ساڵی 1971
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,793
وێنە
  113,261
پەرتووک PDF
  20,685
فایلی پەیوەندیدار
  109,140
ڤیدیۆ
  1,688
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,982
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,404
عربي - Arabic 
32,812
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,311
فارسی - Farsi 
11,683
English - English 
7,820
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,911
پەرتووکخانە 
26,171
کورتەباس 
19,234
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,077
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,149
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,546
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,537
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,464
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
969
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
198
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,799
IMG 
208,607
∑   تێکڕا 
244,489
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
وێنە و پێناس
پیاوێک لەسەر تراکتۆر لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە شاری سەقز
کورتەباس
شیعرەکانی ڕامیار مەحموود وەرگێڕدرانە سەر زمانی فارسی و لە پەرتووکێکدا چاپ کران
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
چەند یاریزانێکی زۆرانبازی لە شاری سەقز ساڵی 1979
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
سانا سەربەست
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
فەلاح میسری
وێنە و پێناس
قوتابیانی قوتابخانەی شۆڕشی گوندی قەمەری شارەدێی شوانی کەرکووک
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!