دواڕۆژ، هەردی عوسمان
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار ئاشکرایدەکات، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەتەنیا لە سنوری قەزای کەلاردا هەزار خوێندکار وازیان لە خوێندن هێناوە.
شێروان محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لەماوەی ساڵی ڕابردووی خوێندن، بەپێی ئەو ئامارەی لە قوتابخانەکانی سنوری قەزای کەلاردا وەریانگرتووە، بەتەنیا لە قوتابخانە بنەڕەتیەکانی سنورەکە ساڵی ڕابردوو هەزار خوێندکار وازیان لە خوێندن هێناوە.
وتیشی"بایکۆتی خوێندن لە لایەن مامۆستایان و دەوام نەکردنیان لە ناوەندەکانی خوێندن هۆکاربووە بۆ ئەمە، چونکە بە جیاواز لە ساڵانی پێشوو هیچ ساڵێک وەکو ساڵی پێشوو وازیان لە خوێندن نەهێناوە".
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار ئاماژەی بەوەشدا، وازهێنانی خوێندکاران لە خوێندن بەو ژمارە زۆرە، مەترسییەکی گەورەیە و کاریگەریەکی بەرچاوی خراپی دەبێت لەسەر بڵاوبونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری".
- 01-10-2016