دواڕۆژ،زریان محەمەد
زیاتر لە 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەوە لەچەند بوارێکی جیاوازدا بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەن و پێشانگاکەش ماوەی شەش ڕۆژ دەخایەنێت.
داستان خالید، بەرپرسی پەیوەندییەکان لەکۆمپانیای "عێراق موتەقەدیم" کە ڕێکخەری پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی سلێمانین بەدواڕۆژی وت" کۆمپانیای عێراق موتەقەدیم بەچاودێری پارێزگای سلێمانی و سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دوانزە هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لە 14ی ئەم مانگەدا دەکەینەوە".
وتیشی" لەپێشانگای ئەمساڵدا تائێستا زیاتر لە 160 کۆمپانیای ئەڵمانی و ئیسپانی و بریتانی و ئیماراتی و ئوردونی و سوری و هندستانی و پاکستانی و میسری و یەمەنی و ئێرانی و تورکی و کوێت و لوبنانی و چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆی بەشدارن".
ئاماژەی بەوەشدا ئەو کۆمپانیایانەی کە بەشدارن بوارەکانی خۆراک و مۆبیلیات و بیناسازیی و پەیوەندییەکان و جوانکاری و جلوبەرگ و بانک و چاپەمەنی و کەلوپەلی ناوماڵ و پیشەسازی کیمیای لە خۆدەگرێت.
پێشانگای نیودەوڵەتی سلێمانی ساڵانە لە 14-11 دەکرێتەوە بڕیارە ئەمساڵ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام بێت.
- 05-11-2016