کۆمپانیای دانەغاز ڕۆژی پێنج شەممە (9)ی ئازار ئاشکرایکرد بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆ بۆی ئەنجامداوە، بەهای کۆی سەرمایەکانی لە هەرێمی کوردستان و میسر و ئیمارات گەیشتۆتە (29) ملیار دۆلار.
لە بەیاننامەیەکدا لە بۆرسەی کاغەزە داراییەکانی ئەبوزەبی بڵاویکردۆتەوە دانەغاز ڕایگەیاند قەبارەی سەرمایەکانی ئەو پارانەش لەخۆدەگرێت کە لیژنەکانی ناوبژیوانی بڕیاریان لەسەرداوە، تیایدا کە داوای قەرەبووکراوە بەرامبە دواکەوتنی شایستە داراییەکانی و ئەو زیانەی لێیکەوتوە و چاوەڕوانیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵدا جێبەجێبکرێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە دەرئەنجامە داراییەکانی دانەغاز لە ساڵی 2016 زۆرباش بوەو 121 ملیۆن درهەم (33ملیۆن دۆلار) قازانجی کردوە، لەکاتێکدا ساڵی پێشوتر (2015) قازانجەکانی 528 ملیۆن درهەم (144 ملیۆن دۆلار) بوە.
دانەغاز چاوەڕوانە لە (ئەیلولی 2017) دەستەی دادوەرانی بریتانیا چاوبخشێنێتەوە بەبڕی ئەو قەربووەی کە پێویستە لەحکومەتی هەرێمی کوردستانی وەربگرێت، بەرامبەر ناوەرۆکی گرێبەستەکانی نێوانیان و قەربووی ئەو زیانانەی لە دواکەوتنی پەرەپێدانی کێڵگەکانی غاز لە کوردستان بەریکەوتووە.
حکومەتی هەرێم تائێستا ناچێتەر سەر ژێرباری بڕیاری دەستەی دادوەران کە لە تشرینی یەکەمی 2014 دەریکرد بۆ پێدانی 100 ملیۆن دۆلار بە بە دانەغازو هاوبەشەکانی و بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو دۆسێیەش بڕیارە لە 20 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دادگا باڵای ئینگلتەر یەکلایی بکاتەوە.
10-03-2017