لە ساڵی 1966 لە گوندی #دوکردکان# لە هەولێر لەدایک بووە.
قۆناخەکانی سەرەتایی هەر لە گوند بڕیوە.
قۆناخەکانی ناوەندی و دواناوەندی خوێندن لە هەولێر تەواوکردووە.
لە تەمەنی شانزە ساڵییەوە پەیوەندی کردووە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی شیوعی ئێراقی بەهۆی برای گەورەیەوە کاک موخلس عەبدوڵڵا ئیسماعیل کە پێشمەرگە بووە.
لە ساڵی 1989 بەشی بیرکاری کۆلیژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدینی تەواوکردووە.
لە ساڵانی 1990 -1991 بەشداری کردووە لە ڕاپەڕین لەگەڵ هێزەکانی حیزبی شیوعی.
لە هاوینی 1993 هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ #ئەڤین ئیبراهیم فەتاح# و لە ساڵی 1995 کوڕێکیان بووە. تا دوارۆژی ژیانی پێکەوە ژیاون لە هەولێر.
لەزستانی 1994 لەگەڵ هاوڕێیانی گرووپەکەی #محەمەد حەلاق# لە حیزبی شیوعی ئێراق جودا بوونەتەوە و حیزبی شیوعیە کوردستانییەکانیان دامزراندوەو دواتر بووە.بە #پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان#.
لە ساڵی 2001 کۆلیژی یاسای تەواوکردووە لە زانکۆی سەڵاحەدین و لەو کاتەوە وەکوو کەسایەتییەکی بێلایەن کاری پاریزەری کردووە.
بەشداری کردووە لە دامەزراندن و چالاکی چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی وەکوو پارێزەری پەیڕەو و پڕۆگرامی بۆ داناون، لەوانە ڕێکخراوی مەسەلە بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری ناتوندوتیژی.
پارێزەر خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل کەسایەتییەکی مرۆڤدۆست و نەرم و نیان و کۆڵنەدەر بووە. لەو ماوەیەی کاری پارێزەرایەتیی کردووە لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێکەوتووە کێشە یاساییەکانی هەژاران ئەوەی بە پێی توانای بەخۆڕایی بۆیان ڕاپەڕینێت.
لە پایزی 2008 بەهۆی وەستانی لەناکاوی دڵەوە، دڵە گەورەکەی لەکوتان کەوتووە و کۆتایی بە ژیانی کورتی هاتووە.