پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ئاوارەبوونی کوردانی باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی 1991
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
عەباس بایز باڵوو کاتی قسەکردن بۆ برا پێشمەرگەکانی ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دەنگی سەردەمی شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و کۆمەڵێک خانمی کورد سەرقاڵی کاری ڕۆژانەن لە گوندێکی باشووری کوردستان ساڵی 1971
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
نەوشیروان مستەفا و کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سەردەمی فەوجی خەفیفە ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانی ڕۆژانەی ژنانی گوندنشین لە باشووری کوردستان، ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک زانیاری لەسەر مێژوو و درووستبوونی شاری کۆیە و چەند شوێنەوارێکی کۆنی شارەکە، ساڵی 1984
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مام جەلال تاڵەبانی و چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە مفاوەزاتی ساڵی 1983
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مستەفا چاوڕەش لە مەڵبەندی ڕانیە ساڵی 1994
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,700
وێنە
  113,239
پەرتووک PDF
  20,685
فایلی پەیوەندیدار
  109,099
ڤیدیۆ
  1,670
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,982
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,404
عربي - Arabic 
32,812
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,311
فارسی - Farsi 
11,683
English - English 
7,820
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,911
پەرتووکخانە 
26,171
کورتەباس 
19,234
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,077
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,149
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,546
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,537
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,464
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
969
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
198
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,799
IMG 
208,607
∑   تێکڕا 
244,489
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
ژیاننامە
سێوە قادر نوری
ژیاننامە
سەرحەد خەلیفە یونس
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە...
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
مەسعود محەمەد: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی 1946- 1965
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مەسعود محەمەد: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی 1946- 1965
پەرتووکخانە

مەسعود محەمەد: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی 1946- 1965
پەرتووکخانە

توێژینەوەیەکی مێژووییە‌
د. هیوا حەمید شەریف
#زانکۆی کۆیە# کۆلیژی پەروەردە بەشی مێژوو
ناوەرۆک:
-پێشەکی:
- بەشی یەکەم: ڕۆڵی سیاسی #مەسعود محەمەد# لە نێوان ساڵانی 1946-1958.
- تەوەرەی یەکەم : سەرەتای کاری سیاسی و ڕۆڵی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
1- پەیوەندیکردنی بە پارتی دیموکراتی کورد.
2- مەسعود محەمەد و هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1953ڕۆڵی لە ئەنجومونی نوێنەرانی عێراق.
3-هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1954 و پەیوەندیکردنی بە بەرەی نیشتمانی.
تەوەرەی دووەم: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی لە ساڵانی 1954-1958.
بەشی دووەم: ڕۆڵی سیاسی مەسعود محەمەد لە ساڵانی 1958- 1965.
تەوەرەی یەکەم: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی لە شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 تا ئەیلولی 1961.
تەوەرەی دووەم: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا کۆتایی ساڵی 1965.
ئەنجام
لیستی سەرچاوەکان.
پێشەکی
بایەخی توێژینەوەکە:
مێژووی کەسایەتیە ناودارەکان بەشێکە لە مێژووی هەر میللەتێک، بە تایبەتی مێژووی ئەو کەسایەتیانەی ڕۆڵی گرنگیان لە قۆناغەکانی مێژووی میللەتەکەیان بینیوە، مەسعود محەمەد یەکێکە لەو کەسایەتیە دەگمەنانەی باشوری کوردستان کە لە سۆنگەی ئەو تایبەتمەندییە فیکری و ڕۆشنبیرییەی هەڵگری بوو، ڕۆڵ و هەڵویستی جیاوازی لە بواری سیاسیدا هەبووە، لەم گۆشەنیگایەوە ئەم توێژینەوەیە هەڵدەستێت بە خستنەڕوو و لێکدانەوەی ڕۆڵی سیاسی و کارکردن لە سەرکاریگەرییە فیکری و مەعریفیەکانی ناوبراو بە سەر هەڵویستە سیاسیەکانی.
هۆکارەکانی هەڵبژاردنی بابەتەکە:
لە ڕاستیدا هەڵبژاردنی بابەتەکە و ئامادەکردنی توێژینەوەکە پەیوەست بوو بە ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە دەربارەی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە سەر بوارە جیاوازەکانی ژیانی مەسعود مجەمەد.
ئامانجی توێژینەوەکە:
دەرخستنی ڕۆڵ و هەڵویستی سیاسی مەسعود محەمەد لە قۆناغی دیاریکراو کە بەردەوام بیرکردنەوەیەکی قووڵ و بیروباوەڕێکی تایبەت بەخۆی لە پشت کار و چالاکییەکانی بووە.
میتۆدی توێژینەوەکە:
هێڵە سەرەکییەکان و بنەمای نوسینەوەی ئەم توێژینەوەیە سوود وەرگرتن بووە لە ڕێباز و توێژینەوەی مێژوویی کە بریتیە لە کۆکردنەوەی سەرچاوەی ڕەسەن و بەڵگەی دروست پەیوەست بە ڕووداو و زانیارییەکان و هەڵسەنگاندنی هەموو ئەو زانیارییە کۆکراوانە و بەراورد کردن و بڕیار لە سەردانیان.
گرفتەکانی توێژینەوەکە:
گرفتی سەرەکی بەردەم توێژینەوەکە بریتی بوو لە کورتی ماوەی تەرخانکراو بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکە.
پێکهاتەی توێژینەوەکە:
ناوەڕۆکی توێژینەوەکە جگە پێشەکی و ئەنجام لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت، کە هەر بەشێکی بە سەر دوو تەوەرە دابەش دەبێت. بەشی یەکەم کە ناونیشانەکەی بریتیە لە (ڕۆڵی سیاسی مەسعود محەمەد لە نێوان ساڵانی 1946 تا 1958)ە بە دوو تەوەرە دەخرێتەڕوو، لە یەکەمیاندا: باس لە ڕۆڵی سیاسی مەسعود محەمەد هەر لە سەرەتای چوونە ناو کاری سیاسیەوە لە ساڵی 1946 تا ساڵی 1954 دەکرێت، کە تێدا پەیوەندیکردنی بە پارتی دیموکراتی کورد و هەڵوێستی سیاسی بەرامبەر ڕاپەرینی وەتبەی 1948و هەڵبژاردنەکانی 1953 ئاماژەی پێدەکرێت، هەروەها بوون بە ئەندام پەرلەمان و پەیوەندیکردنی بە بەرەی نیشتمانی. لە تەوەرەی دووەمیشدا ئاماژە بە ڕۆڵ و هەڵوێستە سیاسیەکانی دەکرێت لە نێوان ساڵانی 1954- 1958، کە تێدا پەیوەندییەکانی بە ڕێکخراوی لایەنگرانی ئاشتی 1954 و پارتی کۆنگرەی نیشتمانی 1956، و بەرەی یەکێتی نیشتمانی 1957و یەکێتی هاشمی 1958 دەکرێت.
بەشی دووەمیش کە ناونیشانەکەی(ڕۆڵی سیاسی مەسعود محەمەدە لە ماوەی ساڵانی 1958 تا 1965ە، بە هەمان شێوە بە سەر دوو تەوەرە دابەشدەکرێت، لە یەکەمیاندا: باس لە هەڵوێستی سیاسی بەرامبەر شۆڕشی 1958 و دەستور و پڕۆژەی یاسای چاکسازی کشتوکاڵی و هاتنەوەی مەلا مستەفا خراوەتەڕوو، لە تەوەرەی دووەمیشدا هەڵوێستی بەرامبەر شۆڕشی ئەیلولی 1961 و کودەتای 8ی شوباتی 1963 و ڕێککەوتنی 1964ی نێوان کورد و حکومەتی عێراق ئاماژەی پێدەدرێت، لە کۆتایشدا باس لە ڕۆڵی سیاسی لە کاتی بوونی بە وەزیر لە ساڵانی 1964- 1965 دەکرێت.
گرنگترین سەرچاوەکان:
نوسینەوەی ئەم توێژینەوەیە بە سوود وەرگرتن بووە لە چەندان سەرچاوەی جۆراوجۆر، کە بەشێکیان بە زمانی کوردی و بەشەکەی دیکەش بە زمانی عەرەبین، هەندێک لە سەرچاوەکان زانیارییەکانیان دەگمەن بوون و سوودی زۆریان بۆ توێژینەوەکە لێوەرگیرا، بە تایبەتی یادداشتەکانی(مەسعود محەمەد) کە بە ناونیشانی گەشتی ژیانم لە دووتۆی کتێبێک دایە، هەروەها سودێکی زۆر لە کتێبەکەی(راهی مزهر العامری) بە ناونیشانی(مسعود محمد و دورە السیاسی فی العراق 1919- 1968) وەرگیراوە. ئەمە جگە لە(محاچر)ەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە زانیاری زۆر وردی تێدا تۆمار کراوە.
بەشی یەکەم: ڕۆڵی سیاسی مەسعود محەمەد لە نێوان ساڵانی 1946- 1958.
تەوەرەی یەکەم: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی مەسعود محەمەد لە ساڵانی 1946-
1- پەیوەندیکردنی بە پارتی دیموکراتی کورد 1946:
سەرەتا پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت ڕۆڵی سیاسی مەسعود محەمەد کە خاوەن بیر و ئەندێشەی تایبەت بە خۆی بووە جیاوازە لە ڕۆڵی ئەو کەساییەتیە سیاسیانەی بە سادەیی یاخود بە پاڵنەر و کاریگەری هەست و سۆز بۆ ئایدیولۆژیایەک یاخود ڕێبازێک خزاونەتە ناو کاری سیاسی، لەم سۆنگەوە مەسعود محەمەد هەرگیز بیری خۆی نەبردۆتە ناو بازنەیەکی دیاریکراوی ئایدیولۆژی یان فەلسەفی یان مەزهەبی و ئایینی، هیچ یەکێکی لەمانە نەکردۆتە ڕێبازێک ڕەخنە و گۆڕانکاری هەڵنەگرێت(کاکەوەیس،2010:35). هەر بۆیە ناوبراو یەکێکە لەو کەسایەتیە دیارانەی باشوری کوردستان لە سۆنگەی ئەو تایبەتمەندیە فیکری و ڕۆشنبیرییەی هەڵگری بوو، ڕۆڵ و هەڵوێستی جیاوازی لە بواری سیاسیدا هەبووە.
سەرەتای کاری سیاسی مەسعود محەمەد بە شێوەیەکی فەرمی بۆ کۆتاییەکانی ساڵی 1946 دەگەڕێتەوە، کاتێک پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کورد- لە عێراق کرد(محەمەد،1992:252). لێرەدا جێگای خۆیەتی هەڵوەستە لە سەر شێوازی پەیوەندیکردنەکە بکەین، چونکە ناوبراو هەڵوێستێکی تەواو جیاوازی لەم ڕووەوە نوادووە کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو پاشخانە فبکرییەی بوو کە هەڵگری بوو. بەپێی زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە مەسعود محەمەد بۆ بوونی بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کورد دوو مەرجی هەبووە، یەکەمیان : وەرنەگرتنی هیچ پۆستێکی سەرکردایەتی، دووەمیشیان: لێبوردنی لە هەموو ئەو ئەرک و لێپرسراوەتیەی دەخرێتە ئەستۆی هەر ئەندامێک. لە ڕاستیدا ئەو دوو مەرجەی مەسعود محەمەد دیاردەیەکی دەگمەنی ناو کاری سیاسی ئەوسا و ئێستای پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستانە. شایانی ئاماژە بۆ کردنە ئەم هەڵوێستەی لەم گۆشەنیگایەوە سەرچاوەی گرتبوو بە پێویستی زانیوە سەنگەرێک هەڵبژێرێت کە توانای ڕووبەڕوبونەوەی بیروباوەڕ و دروشمە توندەکانی حیزبی شیوعی لەم قۆناغدا هەبێت، دیارە لەو کاتدا لە باشوری کوردستان جگە لە پارتی دیموکراتی کورد پارتێکی دیکە لە گۆڕەپانەکە بوونی نەبووە توانای ئەو ململانێیەی هەبووبێت(العامری، 2008: 64- 65).
شایانی ئاماژە پێدانە مەسعود محەمەد هەر لە بنەڕەتەوە لەگەڵ بۆچوون و بیروباوەڕی پارتە کۆمەنستەکان کۆک نەبوو، چونکە ئەو پێیوابوو پەیڕەوکردنی هەر ئایدیولۆژیایەک کە لەگەڵ هەلومەرج و پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگادا نەگونجێت هەڵەیەکی گەورەیە و
____________________
مەسعود کوڕی مەلا محەمەدی مەلا عەبدوللای جەلیزادەیە، ساڵی 1919 لە شاری کۆیە لە دایک بووە، دوای تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە و ناوەندی و دواناوەندی لە هەولێر، ساڵی 1945 کۆلیژی مافی لە شاری بەغداد تەواو کردووە. بۆ زیاتر زانیاری لە سەر ژیانی، بنواڕە:(محەمەد، 1992).
بەرژەوەندی گشتی ناپارێزێت، هەر لەم سۆنگەیەوە پێیوابوو بیری مارکسی و پارتە کۆمەنستەکان لەگەڵ هەلومەرج و ئاستی خەباتکردن و قۆناغە مێژووییەکەی کوردستان ناگونجێت(کاکەوەیس، 2010: 36).
2- مەسعود محەمەد و هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1953و ڕۆڵی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندیکردنی بە بەرەی نیشتمانی:
وێستگەیەکی دیکەی کاری سیاسی مەسعود محەمەد خۆپاڵاوتنی بوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 1953، بیرۆکەی خۆپاڵاوتنی مەسعود محەمەد لەلایەن خۆیەوە سەریهەڵنەدا، بەڵکو پارتی دیموکراتی کوردستان وەک نوێنەری خۆی لە شاری کۆیە کاندیدی کرد(تەیب،2008: 180)، لە ڕاستیدا ناوبراو لەلایەن لێژنەی ناوەندی پارتیەوە دیاریکراو تەنانەت فشاری زۆری خرایە سەر بۆ ڕازیکردنی، چونکە سەرەتا ڕەتیکردەوە خۆی کاندید بکات(العامری، 2008: 78- 79).
لەلایەکی دیکە دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا کاندید کردنی مەسعود محەمەدی وەک پاڵێوراوی خۆی لە شاری کۆیە ڕاگەیاند، دانیشتوانی کۆیە بە گشتی پشتگیری خۆیان بۆ ناوبراو ڕاگەیاند(تەیب، 2008: 180)، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراقی زۆر نیگەران بوو لەم پێشهاتە بۆیە کەوتە پیلانگیران تا کێشەی بۆ دروست بکەن، بۆ ئەمەش وەزیری ناوەخۆی ئەو کاتەی عێراق (سەعید قەزاز) لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە شێوازی ئامۆژگاری پێی ڕاگەیاند پاشەکشە بکات لە خۆپاڵاوتن لەبەرئەوەی سەرکەوتو نابێت، بەڵام ئەو هەوڵە نەک هەر سودی نەبوو بەڵکو بوو بە هۆکارێک تا مەسعود محەمەد سورتر بێت لە سەر هەڵوێستەکەی(محەمەد، 1992: 272).
شایانی ئاماژە پێدانە لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە کە لە ڕێککەوتی 17 کانونی دووەمی 1953 ئەنجامدرا، دامودەزگاکانی حکومەت هەوڵێکی بەرفراوانیاندا بۆ سەرخستنی(حەوێز ئاغا) پاڵێوراوی خۆیان، بەڵام سەرباری ئەم هەوڵانە مەسعود محەمەد توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت(تەیب، 2008: 180).
سەبارەت بە ڕۆڵ و هەڵوێستی لە ماوەی کارکردنیدا وەک نوێنەری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەسعود محەمەد ڕۆڵێکی کارا و گرنگی بینیوە، ئەمەش بۆ چەند فاکتەرێک گەڕاوەتەوە، لەوانە : ناوبراو شارەزا بوو لە کاروباری یاسایی، چونکە جگە لەوەی دەرچووی کۆلیژی (ماف) بوو، ئەزموونی کاری پارێزەریشی هەبوو، هاوکات لەگەڵ ئەمانە خۆی کەسێکی چالاک و بوێر بووە.
_______________________________
ناوی تەواوی محەمەد سەعید کوڕی مەجید کوڕی ئەحمەدە، ساڵی 1904 لە شاری سلێمانی لە دایک بوو، ڕوشیدیەی سەربازی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە، ساڵی 1944 بۆتە موتەسەریفی هەولێر، چەندان جار بۆتە وەزیر لە حکومەتەکانی عێراقی، لە 20ی ئەیلولی 1959 لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق لە سێدارە دراوە. بۆ زیاتر زانیاری لە سەر ژیانی، بنواڕە:(البیاتی، 2009).
یەکەم بابەت کە مەسعود محەمەد لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوێستی لە سەر وەرگرت و ڕۆڵی هەبوو لە وروژاندنی، بابەتی کشتوکاڵی توتن بوو کە لە بەرواری 2ی نیسانی 1953 ئەنجامدرا، شایانی ئاماژە بۆ کردنە لێدوانەکانی ناوبراو لە سەر ئەم بابەتە بەرگریکردنێکی سەخت بوو لە چینی جوتیارە بچوکەکان ئەوانەی خاوەن زەوییەکی بچوک بوون، لەم چوارچێوەیەدا داوای لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراقی کرد نابێت بە مەبەستی سیاسی یاری بە نرخی توتن بکەن(محاچر،1953: 231). دواجار هەوڵە بەردەوامەکانی مەسعود محەمەد و پێداگری لە سەر هەڵوێستەکەی و پاڵپشتی ژمارەیەک لە نوێنەری دیکەی ئەنجومەنی نوێنەران، حکومەتی عێراقی ناچار کرد بە پڕۆژەکەی دابچێتەوە کە دەربارەی توتن ئامادەی کردبوو و گۆڕانکاریشی تێدا بکات (العامری،2008: 91-92).
یەکێکی دیکە لە چالاکیەکانی مەسعود محەمەد کە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامیدا ڕۆڵ بینین بوو لە دروستکردنی ڕێگای کۆیە- ڕانیە، ناوبراو ئەم پرسەی لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران وروژاند کە لە ڕێککەوتی 16ی نیسانی 1953 بەسترا، لە لێدوانەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ناوچەکانی کۆیە و ڕانیە و پشدەر لە ڕووی ئابورییەوە تەواوکەری یەکترن و بە یەکتر بەستراون، بۆیە پێویستە حکومەت ڕێگا و بان دروست بکات و کۆتایی بەو دابڕانە بێنێت کە لە نێوانیان دروست بووە بە تایبەتی بۆ وەرزی زستان کە بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت(محاچر،1953: 304). وەک دەردەکەوێت مەسعود محەمەد بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی تا دواجار بۆ هەمان مەبەست چاوی بە (نوری سەعید)ی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی عێراق دەکەوێت و ڕەزامەندی ناوبراو بە دەست دێنێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بەم شێوەیە لە هاوینی 1953 دەستکرا نەخشەکێشانی پڕۆژەکە و جێبەجێکردنی(محەمەد،1992: 305).
کێشەی بارزانیە دوورخراوەکان،یەکێکی دیکە بوو لەو بابەتانەی کە مەسعود محەمەد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لە سەر کردووە، ناوبراو ڕاپۆرتی هاوبەشی هەردوو لێژنەی دارایی و مافی قۆستەوە کە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانی نەگوێزراوی ئەوانەی لە ڕاپەڕینی مایسی 1941 بەشدار ببوون تەرخان کرابوو، ئەم دانیشتنە لە 23ی نیسانی 1953ئەنجامدرا مەسعود محەمەد بابەتی بارزانییە دورخراوەکانی هێنایە ناو گفتوگۆیەکە، هەرچەندە هەوڵدرا ڕێگری لێبکرێت بە بیانوی ئەوەی بابەتەکەی لە دەرەوەی باسی دیاریکراوە، بەڵام ناوبراو بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی و بەمشێوەیە بابەتەکەی خستەڕوو :(من لەم گۆشەنیگایەوە بابەتی بارزانیەکان بە بابەتی دیاریکراو گرێدەدەم، چونکە لە ڕۆژنامەکان ئاماژە
____________________________
ساڵی 1888 لە شاری بەغداد لەدایک بووە، ساڵی 1906 کۆلیژی جەنگی لە ئەستانبول تەواو کردووە، ساڵی 1920 گەڕاوەنەوە عێراق، شەش جار پۆستی وەزیری بەرگری وەرگرتوە، وە چەندان جار کراوەتە سەرۆک وەزیران، یەکێکە لە دیارترین سیاسیەکانی عێراق لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، ساڵی 1958 کوژرا. (شیرمحمد، 1988).
بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە ڕووداوەکانی دوورخستنەوەی بارزانیەکان، بنواڕە (البارزانی، 2002: 34- 40).
بۆ ئەوە کراوە هەوڵێک هەیە بۆ پێدانی (10هەزار دینار) بە بارزانیە دورخراوەکان، بەڵام من پێم وایە نە(10 هەزار دینار) بەڵکو لەوەش زیاتر کێشەکە چارەسەر ناکات، تاکە چارەسەری گونجاو گێرانەوەیانە بۆ ناوچەکانیان، ئەمەش کۆتایی بە کێشەکە دێنێت و هەست و ویژدانی هەمووانیش ئاسودە دەکات) (محاچر،1953:349).
لە 19ی ئایاری هەمان ساڵ مەسعود محەمەد جارێکی دیکە هەمان بابەتی لە ناو ئەنجومونی نوێنەران وروژاند، کە تێدا زۆر بە توندی ڕەخنەی لە هەڵوێستی(سەعید قەزاز)ی وەزیری ناوەخۆ گرت و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ناوبراو لێپرسراوەتیەکەی دووهێندەیە، لەم سۆنگەیەی جگە لە لێپرسراوەتیە سیاسیەکەی لێپرسراوەتیەکی ئەدەبیشی لە سەر شانە کە کوردە (تەیب، 2008:183).
وەک دەردەکەوێت ئەم هەڵوێستانەی مەسعود محەمەد و چەند ئەندامێکی دیکەی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حکومەتی گەیاندە ئەو باوەڕەی جارێکی دیکە بە کێشەی بارزانیەکاندا بچێتەوە، هەر بۆیە لە 11ی حوزەیرانی 1953 بەپێی بڕیارێکی پادشایی تایبەت جگە لە شێخ ئەحمەد و کوڕەکانی و چەند کەسێکی دیکە سەرجەم بەندکراوە بارزانیەکانی ئازاد کرد، ئینجا لە 24ی تشرینی دووەمی 1955 بڕیارێکی دیکەی لێخۆشبوونی بۆ هەموو ئەوانی دیکەش دەرکرد جگە لە شێخ ئەحمەد(رسول،2005: 250).
باسێکی دیکە کە مەسعود محەمەد لە ئەنجومەنی نوێنەران وروژاندی و هەڵوێستی بەرچاوی تێدا بینی(ڕاپەڕینی جوتیارانی دەشتی هەولێر) بوو، کە لە ساڵی 1953 لە گوندەکانی دەوروبەری شاری هەولێر ڕوویدا، هەر چۆنێک بێت دوای گەورە بوونی پێکدادانەکانی نێوان جوتیاران و ئاغاکان، دامودەزگاکانی حکومەت بە ناوی چارەسەرکردن دەست دەخەنە ناو کێشەکە و ژمارەیەک جوتیار دەستگیر دەکەن، دواتر لە ئەنجامی بە دەنگەوە نەهاتنی حکومەت بۆ داواکاری جوتیاران، چەند پارێزەرێکبە شێوەیەکی خۆبەخشانە کەوتنە بەرگریکردن لە جوتیارە گیراوەکان(خۆشناو،2011: 60)، بەڵام ئەوانیش لەلایەن حکومەتەوە تاوانبار کران و پاشان دەستگیر کران، ئەم هەڵوێستەی حکومەت هۆکارێکی سەرەکی بوو تا نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کێشەکە بخەنە بەر باس و ببێتە بابەتی دانیشتنەکان، لەم ڕووەوە مەسعود محەمەد ڕۆڵێکی دیاری بینی و زۆر ڕاشکاوانە کەوتە بەرگریکردن لە مافی جوتیارەکان و حکومەتیشی لە سیاسەتە هەڵەکانی بەرامبەر بە جوتیاران و پارێزەرانەی داکۆکی لە مافەکانیان دەکەن ئاگادار کردەوە(قادر، 2005: 252- 253). _______________________________
ئەندامەکانی دیکەی کورد بریتی بوون لە: عزەددین مەلا، مەحمود بابان(رسول، 2005: 249).
بۆ زیاتر زانیاری لە سەر ئەم ڕاپەڕینە، بنواڕە: (قادر، 2005: 239- 259).
پارێزەرەکان بریتی بوون لە : عەونی یوسف، ڕەشید عەبدولقادر، مەعروف بەرزنجی، حوسێن بەرزنجی، جەبار پیرۆز خان و ئیبراهیم ئەحمەد (قادر، 2005: 251).
دواجار پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت ئەو ماوەیەی مەسعود محەمەد نوێنەر بوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەر کێشە و پێشهاتێک لە کوردستان ڕوویدا بێت ناوبراو بە هاوسۆزییەکی زۆرەوە لە دانیشتنەکان گوزارشتی لێکردووە و بەوپەڕی لەخۆبوردوویەوە پشتگیری لە دانیشتوانەکەی کردووە.
3- هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1954 و پەیوەندیکردنی بە بەرەی نیشتمانی.
دوای دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی حکومەت لە 8ی ئاداری 1954 و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لەلایەن(ئەرشەد ئەلعومەری) لە 29ی نیسانی هەمان ساڵ کە ئەرکی سەرەکی بریتی بوو هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی نوێ، بەمجۆرە دوای دەست بە کاربوونی حکومەتی تازە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوەشایەوە و ڕێککەوتی 9ی حوزەیرانی 1954یش بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە دیاریکرد (الحسنی، ج9،1988: 110- 112).
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو بارودۆخە سیاسیەی لەلایەن حکومەتی تازە پەیڕەو دەکرا، پارتە نەیارەکان بڕیاریاندا وەک بەرەیەک بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، بۆ ئەمەش هەر لە پارتی سەربەخۆیی و پارتی نیشتمانی دیموکرات و حیزبی شیوعی عێراقی بەرەیەکیان لە ڕۆژی 2ی مایسی 1954 بە ناوی (بەرەی نیشتمانی) ڕاگەیاند (کبە،1965: 357- 359).هەرچەندە پارتی ئەندام نەبوو لەم بەرەیە، بەڵام ڕێگای دا بە پاڵێوراوەکانی کە وەک کاندیدی بێلایەن بەشداری هەڵبژاردنەکە بوون لەگەڵ بەرەی نیشتمانی چالاکی ئەنجام بدەن (حمیدی،1980: 229).
شایانی ئاماژە پێدانە پاڵێورانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن دامودەزگاکانی حکومەت و هێزەکانی پۆلیسی عێراقیەوە فشارێکی زۆریان خرابووە سەر، لەم چوارچێوەیەشدا بەشێکیان دەسگیرکران و بەشێکی دیکەشیان دوورخرانەوە، بەمشێوەیە و لەم بارودۆخە نائاساییەدا لە 9ی حوزەیرانی 1954 پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامدا بەرەی نیشتمانی توانی(10) کورسی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەست بهێنێت، لە پاڵێوراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش تەنیا مەسعود محەمەد توانی ببێتە ئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەران(الگالبانی، 1971: 166). بەمەش ناوبراو بوو بە ئەندامی بەرەی نیشتمانی کە ژمارەیان بوو بە (11) ئەندام، هۆکاری بە ئەندام بوونی لە بەرەی نیشتمانی بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە کە باوەڕێکی
________________________
ئەرشەد کوڕی حەسەن، ساڵی 1888 لە موسڵ لە دایک بووە، کۆلیژی ئەندازیاری مەلەکی لە ئەستانبول تەواو کردووە، ساڵی 1919 گەڕاوەتەوە عێراق، چەندان جار پۆستی وەزیری وەرگرتووە، دوو جاریش بۆتە سەرۆک وەزیران، ساڵی 1978 لە بەغداد کۆچی دوایی کردووە (الزبیدی2، 2013: 63- 64).
ئەندامەکان بریتی بوون لە: کامیل چادرچی، محەمەد مەهدی کوبە، حوسێن جەمیل، محەمەد سدیق شەنشەل، فائق سامەرائی، عەبدولجەبار جومەرد، خدوری خدوری، زەنوب ئەیوب، مەسعود محەمەد، جەعقەر بەدر، محەمەد حەدید(الحسنی، ج9، 1988: 124).
زۆری بە ئەندامانی بە ئەندامانی بەرەی نیشتمانی هەبوو(العامری، 2008: 118). لە ڕاستیدا لە خولی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەران تێروانینی مەسعود محەمەد زۆر نزیک بوو لە تێروانینی ئەو کەسایەتیانەی بەرەی نیشتمانیان دامەزراند، پێدەچێت ئەم هۆکارە کاریگەری زۆری هەبوو بێت لە سەر هەڵوێستی مەسعود محەمەد بۆ چوونە ناو بەرەی نیشتمانی.
جێگای ئاماژە بۆ کردنە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەسەڵاتدارانی عێراقی خۆشحاڵ نەکرد، هەر بۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی عێراق دوای چل ڕۆژ یەکەم کۆبونەوەی خۆی لە 26ی تەموزی 1954 ئەنجامدا کە یەکەمین و دوایەمین کۆبونەوەی خولی چواردەم بوو (محەمەد، 1992: 293)، دوای ئەوە بەپێی فەرمانێکی پاشایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پشوی فەرمی پێدرا و پێکهێنانی وەزارەتێکی تازەش بە(نوری سەعید) سپێردرا، کە ئەرکی سەرەکی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و لە کارخستنی ژیانی پارتایەتی بوو لە عێراق (حمیدی، 1980: 101- 102).
بەمشێوەیە خولی(14)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەمەنی لە دوو مانگ تێپەڕی نەکرد و هەڵوەشایەوە، ئینجا حکومەتی نوری سەعید کەوتە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی خولی(15)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق(العکام، 1986: 303- 306)، لەم هەلومەرجەدا و وەک خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردن پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی شیوعی عێراقی بەرەیەکیان پێکهێنا بە ناوی لیستی سەربەخۆکان، کە جارێکی دیکە هەردوولایەن لە سەر پاڵاوتنی مەسعود محەمەد وەک پاڵێوراویان لە شاری کۆیە ڕێککەوتن، بەڵام حکومەتی عێراقی هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ بۆ ڕێگەگرتن لە پاڵاوتنی ناوبراو، ئینجا کەوتە ڕاوەدونان و گرتنی هەموو ئەوانەی ئاڕاستەی سیاسیان لەگەڵ حکومەت نەبوو(تەیب، 2008: 185).
لەم بارودۆخەدا مەسعود محەمەد شاری کۆیەی جێهێشت و بەرەو شاری بەغداد ڕۆیشت، لەوێدا دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی چەند وتارێک لە دژی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی عێراق لە ناوچەکانی کوردستان، ئەمەش لێپرسراوانی حکومەتی نیگەران کرد بۆیە داوایان لێکرد بە زووترین کات بگەڕێتەوە شاری هەولێر، دوای گەڕانەوەی لە هەولێر دەستگیر کرا و فشارێکی زۆریان خستەسەری تا لە خۆپاڵاوتن پاشەکشە بکات، دواجار مەسعود محەمەد بڕیاری پاشەکشەی خۆی لە خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی(15) ڕاگەیاند، پاشان ئازاد کرا (العامری، 2008: 124).
پاش ئەو ڕووداو و پێشهاتانە مەسعود محەمەد گەیشتە ئەو باوەڕەی لەم قۆناغە سیاسیەی عێراق پێدا تێپەڕدەبێت باشتر وایە لە ڕێگای پیشەی پارێزەریەوە خزمەتی خەڵک و کۆمەڵگا بکات(محەمەد، 1992: 126).
تەوەرەی دووەم: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی لە ساڵانی 1954- 1958:
لە ماوەی نێوان ساڵانی 1954 تا 1958 چەندان پێشهات و ڕووداوی سیاسی گرنگ لە عێراق و ناوچەکە سەریانهەڵدا کە کاریگەری قووڵی بۆ سەر هەڵوێستی سەرجەم پارت و ڕێکخراو و کەسایەتیە سیایەکان هەبوو، مەسعود محەمەد یەکێک بوو لەو سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانەی چ وەک ویستی خۆی یاخود ویستی ئەو ڕێکخراوە سیاسیەی تێدا ئەندام بوو کاریگەری ئەم پێشهات و ڕووداوانەی لە سەر بێت و هەڵوێستیان بەرامبەر وەرگرێت.
سەرەتای چالاکییە سیاسیەکانی مەسعود محەمەد لە ماوەی دیاریکراو بە پەیوەندیکردنی بە ڕێکخراوی(لایەنگرانی ئاشتی) لە ساڵی دەستپێدەکات، بۆ ئەمەش بەشداریکرد لەو کۆنگرەیەی ڕێکخراوی ناوبراو لە هەمان ساڵ لە شاری بەغداد ئەنجامیدا، لێرەدا پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت کە مەسعود محەمەد بە ویستی خۆی پەیوەندی بەم ڕێکخراوە نەکردووە، بەڵکو بە بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم کارەی ئەنجامداوە(محەمەد، 1992: 308).
لە ڕاستیدا پەیوەندیکردنی مەسعود محەمەد بە ڕێکخراوی(لایەنگرانی ئاشتی) کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئاڕاستە سیاسیەکانی نەبووە و بە ویستی خۆی نەبۆتە ئەندام تێدا، بە هەڵوێستێکی نەرێنی لە ناو کارە سیاسیەکانی ئەژمار دەکرێت، چونکە ناوبراو وا ناسراو بووە ناچێتە ناو هیچ چوارچێوەیەکی سیاسی ئەگەر باوەڕی پێنەبێت و ویستی لە سەر نەبێت، هەرچەندە ناوبراو لە یادداشتەکانیدا پاساوی ئەوە بۆ هەڵوێستەکەی دەهێنێتەوە کە پارتەکەی فەرمانی پێکردووە و ئەویش ڕەتینەکردۆتەوە، چونکە لە ڕێگای پارتەکەیەوە بۆ جاری دووەم لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکەوتنی بە دەستهێناوە (محەمەد، 1992: 308). بەڵام ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە تاکە کەسی بە سەر بیروباوەڕی سیاسی.
هەرچۆنێک بێت مەسعود محەمەد بە هۆی ئەندامیەتی لەم ڕێکخراوە لەلایەن دامودەزگاکانی حکومەت فشاری زۆری خراوەتە سەر، ئەوەتا کاتێک هێرشی سێ قۆڵی لە مانگی تشرینی دووەمی 1956لەلایەن (بەریتانیا- فەرنسا- ئیسرائیل) کرایە سەر دەوڵەتی میسر، بارودۆخێکی ئاڵۆز ناوچەکەی بە گشتی گرتەوە و خۆپێشاندان لە زۆربەی وڵاتەکان دژی هێرشەکە ئەنجامدرا کە عێراق یەکێکیان بوو، لە ناو عێراقیش کورد بە شێوەیەکی گشتی هاوسۆز بوو لەگەڵ وڵاتی میسر و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان خۆپێشاندان سازکرا، لە بەرامبەردا دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس کەوتنە گرتنی ئەوانەی بەشداری خۆپێشاندانەکانیان کرد بوو (الحسنی، 1998: 117-118)، لەم چواچێوەیەشدا ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد دەسگیر کران،
_______________________________
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 1950لێژنەی ئامادەکاری بە سەرۆکایەتی(محەمەد مەهدی جەواهیری) دامەزرا، کە ئەندامانی ژمارەیەک لە پارتەکانی(گەل – یەکێتی نیشتمانی – چەپی سەربەخۆ)ی لە خۆگرتبوو، ئەمانە زیاتر بە لایەنگری بەرەی ڕۆژهەڵات ناسراو بوون، واتە لایەنگری یەکێتی سۆڤیەتیان دەکرد(العامری، 2008: 126).
مەسعود محەمەد یەکێک بوو لەوان، ئەمەش دوای ئەو خۆپێشاندانە ڕوویدا کە بۆ پشتگیریکردنی وڵاتی میسر لە کۆیە ئەنجامدرا، بەڵام دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لە هەولێر بەند دەکرێت بە هەوڵ و دەستوەردانی(ئەحمەد موختار بابان) ئازاد دەکرێت(رسول، 2005: 342).
بیروباوەڕێکی چەسپاوی مەسعود محەمەد کە بە درێژایی تەمەنی سیاسی کاری لە سەر کردووە چەسپاندنی مافەکانی کورد بووە لە دەستوری عێراق و پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتە سیاسیەکانی عێراق، بۆ ئەمەش بەردەوام هەڵوێستی ڕوونی هەبووە، بۆ نمونە :کاتێک هەردوو پارتی(نیشتمانی دیموکراتی – سەربەخۆیی) دوای هەڵوەشاندنەوەیان لە ساڵی 1954، بڕیاریاندا پارتێکی تازە بە ناوی(کۆنگرەی نیشتمانی) دامەزرێنن(العکام، 1986: 316). لە سەروبەندی ئەم هەنگاوانەدا کامیل چادرچی سەرۆکی پارتی نیشتمانی دیموکراتی داوای لە مەسعود محەمەد کرد ببێتە ئەندام لە پارتە تازەکەیان، بەڵام بە هۆی نەبوونی هیچ ئاماژەیەک لە پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتە تازەکە بە مافەکانی کورد مەسعود محەمەد داواکەی ڕەتکردەوە، ئەم هەڵوێستەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی کامیل چادرچی داوا لە ناوبراو بکات نوسراوێک ئامادە بکات بۆ گۆڕانکاری لە پەیڕەو و پڕۆگرامەکە کە گونجاو بێت لەگەڵ مافەکانی کورد، بەمجۆرە مەسعود محەمەد بە هاوکاری (ئیبراهیم ئەحمەد) سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم گۆڕانکارییەی ئەنجامدا کە دواتر لەلایەن سەرجەم ئەندامانی پارتە پێشنیاز کراوەکە ڕەزامەندی لە سەر درا، کە دیارترین خاڵەکانی بریتی بوو لە: کورد و عەرەب هاوبەشن لە عێراق، ئەم هەنگاوەش ڕێگاخۆشکەر بوو تا ئەم بڕگەیە لە دەستوری ساڵی 1958 بچەسپێت(العامری، 2008: 130).
پێشهاتێکی دیکە کە لە دوای ڕووداوەکانی 1956 لە عێراق سەریهەڵدا و بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندی بە مەسعود محەمەدەوە هەبوو، دامەزراندنی(بەرەی یەکێتی نیشتمانی) بوو، ئەم بەرەیە لە ساڵی1957 لە پارتەکانی (سەربەخۆیی، نیشتمانی دیموکراتی، حیزبی بەعس و حیزبی شیوعی عێراقی) پێکهێنرا(خۆشناو، 2011: 66). بەرەی ناوبراو لە 9ی ئازاری 1957 گەڵالەنامەیەکی لە شێوەی بەیاننامەیەک دەرکرد کە لە (5)خاڵ پێکهاتبوو کە تێدا بە هیچ شێوەیەک ئاماژە بۆ مافەکانی کورد نەکرا بوو(الحسنی، 1998،ج10 : 51) سەرباری ئەمەش نوێنەرانی حیزبی بەعس و پارتی سەربەخۆیی ڕەتیانکردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە ئەندام لە بەرەی یەکێتی نیشتمانی(البوتانی، 2007: 69- 70)، بەڵام لە هەمان کاتدا هەوڵیاندا لە سەر ئاستی تاکە کەسی پەیوەندی بە چەند کەسایەتیەکی سیاسی کورد بکەن بۆ بەشدار بوون لە بەرە، یەکێک لەو کەسایەتیانەی پەیوەندی پێوەکرا مەسعود محەمەد بوو، کە لەلایەن(محەمەد سدیق شەنشەل)ی جێگری سەرۆکی پارتی سەربەخۆیی داوای لێکرا بۆ هاتنە ناو بەرە، بەڵام ناوبراو
_____________________________
ئەحمەد کوڕی حەسەن بەگە، ساڵی 1900 لە بەغداد لە دایک بووە، کۆلیژی مافی لە ئەستانبول تەواو کردووە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1942 بۆتە وەزیر، پاشان چەندان جاری دیکە بۆتە وەزیر تا لە 19ی ئایاری 1958بۆتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، ساڵی 1976 لە شاری (بۆن) لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە. بۆ زیاتر زانیاری لە سەر ڕۆڵ و ژیانی، بنواڕە (بابان، 1999).
داواکەی شەنشەلی ڕەتکردەوە، چونکە جگە لەوەی باوەڕی بە چەند لایەنێکی ناو بەرەکە نەبوو، نەیویستووە وەک نوێنەری کورد لە ناو بەرەیەکی وادا دەرکەوێت(محەمەد،1992: 317).
دوا پێشهاتی سیاسی کە لە سەردەمی پادشایەتی لە عێراق ڕوویدا و مەسعود محەمەد هەڵوێستی بەرامبەر وەرگرت، ڕاگەیاندنی یەکێتی عەرەبی هاشمی بوو لە نێوان عێراق و ئوردن، لە ڕاستیدا ئەم پڕۆژەیە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕاگەیاندنی کۆماری عەرەبی یەکگرتووی نێوان میسر و سوریا هاتە بوون(حمیدی، 1980: 257) و لە 14ی شوباتی 1957 بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیندرا.
شایانی ئاماژەیە پڕۆژەکە ناڕەزایی بەشێک لە هێزە نیشتمانیە عێراقیەکانی بە دوای خۆیدا هێنا، هەروەها هێزو کەسایەتیە سیاسی و ڕۆشنبیریە کوردیەکانیش بە شێوەیەکی گشتی نیگەران بوون بەرامبەر پڕۆژەکە، بە تایبەتی کە کورد نەتەوەیەکی جیاوازە لە عەرەب بوو و پڕۆژەکەش هیچ ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لە سەر چارەنوسی کورد تێدا نەبوو(حەمدی، 1999: 221).
لەم چوارچێوەیدا پارتی دیموکراتی کوردستان کە مەسعود محەمەد ئەندامێکی بوو، هەڵوێستێکی توندی بەرامبەر پڕۆژەکە وەرگرت(قادر، 2005:403)، لەم سۆنگەوە بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کورد لە ناو یەکێتیەکە لە مانگی ئاداری 1958 ژمارەیەک لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند کەسایەتیەکی سەربەخۆ کە مەسعود محەمەد یەکێکیان بوو لە شاری کەرکووک کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکە یاداشتێکیان بە ناوی گەلی کورد لە عێراق ئامادە کرد و هەر یەک لە مەسعود محەمەد و کاکە حەمە خانەقا دەستنیشان کران بۆ چوونە بەغداد تا لەگەڵ لێپرسراوانی دەوڵەت گفتوگۆی لە سەر بکەن(حمیدی، 1980: 261).
وەک دەردەکەوێت جموجۆڵە سیاسیەکانی مەسعود محەمەد و هاوڕێکانی جێگای مەترسی دامودەزگاکانی دەوڵەت بووە، ئەمەش لەو بەڵگەنامە نهێنیەی بەشی هەواڵگری وەزارەتی ناوەخۆ بە دیاردەکەوێت کە دەزگای ئاسایشی بەغدادی لە کۆبونەوەکەی کەرکووک و چوونی مەسعود و کاکەحەمە خانەقای بۆ بەغداد ئاگادار کردۆتەوە(قادر، 2005: 406). هەرچەندە ئەم هەوڵەی مەسعود محەمەد و هاوڕێکانی بە هۆی ناکۆکی نێوان ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە، بەڵام پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت کە مەسعود محەمەد بەردەوام لە هەر پێشهاتێکی سیاسی کە پەیوەندی بە چارەنوسی کورد هەبوو بێت ئامادە بووە و هەڵوێستی کرداری نیشانداوە.
_____________________________________
کەسایەتیەکان بریتی بوون لە: ئیبراهیم ئەحمەد، عومەر دەبابە، ئەحمەد حەمەدەمین، حەمە ئاورەحمان ئاغا، تۆفیق فائق ئاغا، شێخ فازل تالەبانی، کاکە حاجی مەحمود، کاکە حەمە خانەقا، مەسعود محەمەد. (رسول، 2005: 291).
بەشی دووەم : ڕۆڵی سیاسی مەسعود محەمەد لە ساڵانی 1958- 1965
تەوەرەی یەکەم: هەڵوێستی سیاسی بەرامبەر شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 و لێکەوتەکانی:
یەکێک لە ڕووداوە گرنگەکانی عێراق هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا کۆتایی سەدەی بیست شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 بوو،ئەم ڕووداوە کە کۆتایی بە سەردەمی پاشایەتی هێنا و سیستەمی کۆماری دامەزراند، لەلایەن کوردەوە بە شێوەیکی گشتی پێشوازیەکی گەورەی لێکرا(محوی، 2008: 135)، لە ڕاستیدا ئەم هەڵوێستەی کورد بەرامبەر شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 ئەوەندەی ڕەنگدانەوەی هەست و سۆز و هەڵچونی تاکەکانی بوو، ئەوەندە زادەی لێکدانەوەیەکی بابەتیانە و لۆژیکیانەی بارودۆخەکە و دەسەڵاتە تازەکە نەبوو، ئەم شێوە پشتیوانیە نالۆژیکە بەردەوام لەگەڵ ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی لە ناو کۆمەڵگا دواکەوتوەکان بوونی هەیە.
هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانیش کە گەورەترین هێزی سیاسی کورد بوو لەو کاتەدا، پێیوابوو ئەم گۆڕانکارییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد، لەم چوارچێوەیەشدا(ئیبراهیم ئەحمەد) سکرتێری پارتەکە بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی شۆڕش کردوو تێدا پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەماوەری کوردستانی پێڕاگەیاندن(جواد، 1990: 36).
سەبارەت بە هەڵوێستی مەسعود محەمەد کە ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بەرامبەر بە شۆڕشی 14ی تەموز، جێگای هەڵوەستە لە سەر کردنە، چونکە تێڕوانینی ئەو لە سەرەتا تا ڕادەیەک بابەتیانە بوو کە باوەڕی وابوو پێشتگیریکردن لە شۆڕش لەم گۆشەنیگایەوە بێت کە دەسەڵاتدارانی تازەی عێراق تا چەند مافە نەتەوەییەکانی کورد دەسەلمێنن، بۆیە ناوبراو لەگەڵ ئەو هەڵچون و هاوسۆزیە جەماوەریە بەرفراوانە نەبوو بەبێ تێگەیشتن لە تێڕوانینی ڕاستەقینەی دەسەڵاتدارانی شۆڕش بەرامبەر کورد(محەمەد، 1992: 325).
شایانی باسە ئەم هەڵوێستە بابەتیانەی مەسعود محەمەد لە ڕۆژانی دواتر گۆڕانکاری بە سەر دادێت و وەک خۆی نەمینێتەوە، بە تایبەتی پاش ئەوەی لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پیرۆزبایی کردن لە سەرکردەکانی شۆڕش بەرەو شاری بەغداد چوون و لەگەڵ (عەبدولسەلام عارف)ی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبونەوە، کە جگە لە گفتۆگۆکردن لە پرسە سیاسیەکان، عارف ئەوەی ڕاگەیاند: کاتی تاوتۆکردن بۆ پێکهێنانی حکومەت مەسعود محەمەد لە ناوە پێشنیازکراوەکان بوو بۆ وەرگرتنی یەکێک لە وەزارەتەکان(شریف، 1988: 29).
____________________________
ساڵی 1921 لە ئەنبار لە دایک بووە، بەشداریەکی کاریگەری لە شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 هەبوو،دوای شۆڕش پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی وەرگرت، لە ئەیلولی هەمان ساڵ لە حکومەت دوورخرایەوە، دوای کودەتای 8ی شوباتی1963 بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق، ساڵی1966 لە ناو فرۆکە سوتا(بگاگو، 1992: 90).
دوای گەڕانەوەیان لە بەغداد بە چەند ڕۆژێک، هێزە نیشتمانیەکان بە بۆنەی سەرکەوتنی شۆڕش ئاهەنگێکیان لە شاری کۆیە سازکرد و مەسعود محەمەد وتارێکی پێشکەشکرد، کە تێدا ئاماژەی بە ڕۆڵی ئازایانەی سەرکردەکانی شۆڕش کرد و گۆڕانکاریەکەشی بە ئاگرێک چوواند کە عێراق لە هەموو ئەو پیسیانە پاک دەکاتەوە کە چەندان ساڵە لەلایەن داگیرکەرانەوە هەوڵی بۆ دراوە(العامری، 2008: 144).
لە ڕاستیدا ئەم پشتگیرییە پڕ لە سۆزەی مەسعود محەمەد بۆ شۆڕشی 14ی تەموز پێچەوانەی ئەو هەڵوێستە بابەتیانەی بوو کە لە سەرەتای ڕوودانی شۆڕشەکە گوزارشتی لێکرد بوو، ڕوون نەبۆتەوە ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵوێستی ناوبراو بۆ چ گەڕاوەتەوە، بەڵام ڕەنگە سەردانەکەیان بۆ بەغداد کاریگەری لە سەر هەڵوێستی هەبوو بێت.
یەکێک لە لێکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 دانانی دەستورێکی نوێ بوو بۆ عێراق، کە لە 27ی تەموزی هەمان ساڵ ڕاگەیندرا(جواد، 1990: 36)، شایانی ئاماژە پێدانە لە مێژوو دەستورەکانی عێراق بۆ یەکەم جار لە دەستورە تازەکەدا هاتبوو: کورد و عەرەب لە عێراقدا هاوبەشن، ئەمەش لە ماددەی سێیەمدا بەمشێوەیە خرابووەڕوو: (دەوڵەتی عێراق لە سەر بنەمای هاوکاری نێوان سەرجەم هاوڵاتیان و ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەکانیان بنیاد دەنرێت، کورد و عەرەب هاوبەشن لە عێراق) (علو، 2006: 136- 137).
سەرباری ئەوەی ئەم دەقە دەستورییەی لە ماددەی سێیەم هاتبوو گوزارشت نەبوو بۆ هەموو ویست و ئامانجەکانی کورد، کەچی لەلایەنژمارەیەک کەسایەتی سیاسی نەتەوەپەرستی عەرەب درایە بەر ڕەخنە و پێیان وابوو داننان بە هاوبەشی کورد لە عێراق ڕێگاخۆشکەرە بۆ هەنگاوی جیابوونەوە(الزبیدی، 1981: 288). هەرچۆنێک بێت دژایەتیکردنی کورد بەمشێوە ئاشکرایە و تاوانبارکردنی بە پارچە پارچەکردنی عێراق، ڕەنگدانەوەی خراپی بۆ سەر هەستی ژمارەیەک کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد هەبوو لە پێشەوەیان مەسعود محەمەد کە لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی چەند وتارێک وەڵامی ئەو دەنگانەی دایەوە، کە تێدا گیانی برایەتی کورد و عەرەب و چارەنوسی هاوبەشی نێوانیانی بە درێژایی مێژوو خستبوەڕوو، ئینجا ئاماژەی بە پێویستی خستنەکار و جێبەجێکردنی ماددەی سێیەمی دەستور کردبوو، هەروەها جەختی لە سەر ئەوەش کردبووەوە کە دەبێت ئەم ماددەیە لە دەستوری بەردەوام جێگیر بکرێت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پەسندی بکات(العامری، 2008: 146- 147).
لە ڕاستیدا بە دەنگهاتنی مەسعود محەمەد لەم بابەتە و ڕووبەڕووبونەوەی نەتەوەپەرستانی عەرەب لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک وتار بۆ چەند فاکتەرێک گەڕاوەتەوە، لەوانە: ئەزموونی لە بابەتە یاسایی و دەستورییەکان، هەروەها کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ پارتە سیاسیە عێراقیەکان لە سەر ئەم بابەتە، جگە لە داکۆکی کردنی لە مافەکانی کورد.
یەکێکی دیکە لەو لێکەوتانەی دوای شۆڕشی 14ی تەموزی 1958لە عێراق کەوتە بواری کار لەسەرکردن پڕۆژەی یاسای چاکسازی کشتوکاڵ یوو، شایانی باسە کێشەی زەوی و کشتوکاڵ و باج و جوتیاران ماوەیەکی زۆر بوو لە عێراق بێچارەسەر مابووەوە، بۆیە دوای سەرکەوتنی شۆڕش حکومەتی تازە بە پەلە لێژنەیەکی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی کشتوکاڵ پێکهێنا، مەسعود محەمەد وەک ئەندامی لێژنەکە دیاریکرا، ناوبراو توێژینەوەیەکی چڕی بۆ چارەسەرکردنی کشتوکاڵی توتن و هێنانەدی دادپەروەری نێوان جوتیار و خاوەن مولکەکان ئامادە کرد، لەمەشدا سودی لە ئەزموونی ئەندامیەتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 1953 بینی(العامری، 2008: 150- 151).
سەبارەت بە بەشداری مەسعود محەمەد لە لێژنەی ئامادەکاری هاتنەوە و پێشوازی کردن لە مەلا مستەفای بارزانی دوای شۆڕشی 14ی تەموزی 1958، هەرچەندە بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماچە بۆ ئەوە دەکەن کە مەسعود محەمەد یەکێک بووە لە ئەندامانی ئەو لێژنەیەی بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرا بوو(محەمەد، 1992: 329، العامری، 2008: 153)، بەڵام بەشێکی دیکەی سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەندامانی لێژنەکە بریتی بوونە لە: ئیبراهیم ئەحمەد، نوری ئەحمەد تەها، عوبەیدوڵڵا بارزانی و شێخ سادق بارزانی(عبدالرحمن، 2003: 150؛ الخراسان، 2001: 73؛ علو، 2006: 138). وەک دەردەکەوێت زانیارییەکانی ئەمەی دوایی لە ڕاستیەوە نزیکترە، ڕەنگە مەسعود محەمەد لە لێژنەیەکی تر ئەندام بووبێت نەک ئەم لێژنەیە.
دیارترین ڕۆڵی سیاسی مەسعود محەمەد دوای شۆڕشی 14ی تەموزی 1958، ئەو هەوڵانە بوو کە پێش ڕوودانی شۆڕشی ئەیلول 1961بۆ پێشگرتن لە سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و ئاغا و سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەکانی کۆیە و ڕانیە و پشدەر گرتیەبەر.
کاتێک حکومەتی عێراق یاسای چاکسازی کشتوکاڵی لە ئەیلولی 1958 ڕاگەیاند و بەپێی یاساکە خاوەندارییەتی زەوی کشتوکاڵی ڕێژەیەکی بۆ دیاریکرا و باجێکی دیکەش خرایە سەر زەویە کشتوکاڵیەکان، خاوەن زەوی و ئاغاکان ئەم یاسەییان بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە قەڵەم دا، لەم سۆنگەوە بەشێکی زۆری ئاغا و سەرۆک عەشیرەت و ئەوانەی کشتوکاڵ پیشەیان بوو، دژایەتی خۆیان بۆ ئەم یاساییە ڕاگەیاند(جواد، 1990: 59؛ علو، 2006: 164- 167).
لە چوارچێوەی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا نزیکەی حەفتا لە ئاغا و سەرۆک عەشیرەتەکانی پشدەر و ڕانیە و کۆیە یەک هەڵوێستیان نیشاندا و بە مەبەستی خستنەڕووی داواکانیان بڕیاریاندا چاویان بە عەبدولکەریم قاسم بکەوێت، بۆ ئەمەش لە حوزەیرانی 1961 بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن، دوای گەیشتنیان سەرەتا لە یەکێک لە میوانخانەکان لەگەڵ مەسعود محەمەد کۆبونەوە، گرینگترین خاڵ کە مەسعود محەمەد لە کۆبونەوەکە وروژاندی، ئاگادارکردنەوەی شاندەکە بوو لەوەی بە یەک هەڵوێستی بمێننەوە چونکە بەمشێوە دەتوانن فشاری زیاتر لە سەر حکومەت دروست بکەن و داواکارییەکانیان پێ جێبەجێ بکەن(محەمەد، 1992: 333- 334).
سەرەنجام ئەو هاوسۆزیەی مەسعود محەمەد لەگەڵ ئاغا و سەرۆک عەشیرەتەکان لەلایەن هێزە سیاسیە چەپەکان لێکدانەوەی نەرێنی بۆ کرا، گوایە ناوبراو پشتگیری کۆنەپەرست و دەرەبەگەکانی لە دژی شۆڕشی 14ی تەموز کردووە، لە هەمان کات هەندێ لایەنی سیاسی دیکە بە هەڵوێستێکی ئەرێنیان لێکدایەوە و بە کارکردن بۆ بەرژەوەندی بزووتنەوەی کوردایەتی لە قەڵەمیان دا(العامری، 2008: 158).
لە ڕاستیدا ئەو هاوسۆزیەی مەسعود محەمەد لەو گۆشەنیگایەوە هەڵقوڵابوو کە ناوبراو لەم هەڵوێستەیدا چەند ڕەهەندێکی سیاسی لەبەرچاو گرتبوو، لەوانە: ڕوونەدانی شەڕ و ململانێ لە نێوان کورد و حکومەتی تازە دامەزراوی عێراق، هەروەها جێبەجێکردنی یاساکە لە ناوچە کوردییەکان ئاسان نەبوو، ئەمە جگە لەوەی سەرجەم ئەندامانی شاندەکە خەڵکی ناوچەی نیشتەجێبوونی خۆی و ناوچەکانی دەوروبەری بوون.
هەرچۆنێک بێت عەبدولکەریم قاسم ڕازی نەبوو بەیەکەوە پێشوازی لە تێکڕای شاندەکە بکات، بەڵکو پێی باش بوو هەر یەکێکیان بە تەنیا ببینێت، ئەمەش لەلایەن ئەندامانی شاندەکە ڕەتکرایەوە، لەلایەکی دیکە عەبولکەریم قاسم ڕەتیکردەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە یاساییەکە بکات، ئەم هەڵوێستەش بارودۆخەکەی زیاتر ئاڵوز کرد و خاوەن زەوییەکانیش ڕەتیانکردەوە هیچ جۆرە باجێک بدەنە حکومەت، لەم سەروبەندەدا مەسعود محەمەد هەوڵیدا بارگرژیەکە هێور بکاتەوە، بۆ ئەمەش بەردەوام لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و ئاغاکان، سوربوو لە سەر ئەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەت نەپچڕێت(محەمەد، 1992: 334- 337).
هەرچەندە مەسعود محەمەد هەوڵێکی زۆریدا کێشەی نێوان حکومەت وسەڕۆک عەشیرەت و ئاغاکان لە ڕێگای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بە ئنجامێکی باش بگات، بۆ ئەمەش چەندان جار لەگەڵ هەردوولایەن کۆبوەوە، بەڵام نەیتوانی سەرکەوتو بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکە، چونکە عەبولکەریم قاسمی سەرۆک وەزیران پێداگری تەواوی لە سەر جێبەجێکردنی یاساکە وەکو خۆی بێ هیچ دەسکاریکردن و دواخستنێک دەکرد (محەمەد، 1992:350- 352).
لێرەدا پێویستە ئاماژە بە چەند خاڵێک بکرێت کە لە هەڵوێست و تێڕوانینی سیاسی مەسعود محەمەد لە کاتی ڕۆڵ بینینی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان حکومەت و سەرۆک عەشیرەت و ئاغاکان ڕەنگیدایەوە، یەکەم: پەرۆشی ناوبراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوازی ئاشتیانە و ڕوونەدانی شەڕ و پێکدادان لە کوردستان کە دواجار بە زیانی دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکان دەشکێتەوە. دووەم: پشتگوێخستنی بەرژەوەندی تاکە کەسی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، ئەم هەڵوێستەش لەو کاتەدا دەرکەوت کە لە یەکێک لە کۆبونەوەکان عەبدولکەریم قاسم داوای لێکرد پۆستی وەزیری داد وەربگرێت، بەڵام ناوبراو داواکەی ڕەتکردەوە بەو پێودانگەی جێبەجێکردنی ئەرکی چارەسەرکردنی کێشەی بەشێک لە دانیشتوانی کوردستان گرنگترە لە کارکردن وەک وەزیرێک. سێیەم: دووربینی مەسعود محەمەد لە پاڵپشتی کردنی سەرۆک عەشیرەت و ئاغاکان و کۆکردنەوەیان لە چوارچێوەیەکی دیاریکراو و بەکارهێنانیان وەک بەشێک لە جوڵانەوەی نەتەوەیی کورد، ئەمە لە کاتێکدا بەشێکی زۆر لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی کێشەکە باوەڕیان بە پشتگیریکردنی ئەم چینە نەبوو، بەڵام کاتێک کێشەکانی کورد لەگەڵ بەغداد ئاڵۆزتر بوو لە هەڵوێستەکەی پێشویان پاشگەز بوونەوە و پەیڕەوی تێڕوانینەکەی مەسعود محەمەدیان کرد(جواد،1990: 58- 61؛ العامری، 2008: 167- 173).
تەوەرەی دووەم: ڕۆڵ و هەڵوێستی سیاسی لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا کۆتایی ساڵی 1965:
ڕۆڵی ئاشتیخوازانەی مەسعود محەمەد بە درێژایی تەمەنی سیاسی ڕەفتاری سەرەکی کار و چالاکییەکانی بووە، ئەمەش زۆر بە ڕوونی لە هەڵوێستەکانی بەرامبەر پێشهات و ڕووداوەکان دەردەکەوێت، کە لە هەموو قۆناغە جیاوازەکاندا ئەوپەڕی تواناکانی تەرخان کردووە بۆ ڕێگا گرتن لە ڕوودانی شەڕ و پێکدادان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ و دانوسانی ئاشتیانە.
لە سەروبەندی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ساڵی 1961، کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان خاوەن زەوی و سەرۆک عەشیرەتەکان بوو لەگەڵ حکومەتی عێراقی ئەمەش دوای دەرچوونی یاسای چاکسازی کشتوکاڵ دەستیپێکرد، شایانی ئاماژە پێدانە تەنیا ماوەیەکی کەم پێش تەقینەوەی بارودۆخەکە مەسعود محەمەد هەوڵێکی یەکجار زۆری خستەگەڕ بۆ پێشگرتن لە هەڵگیرسانی شەڕ، لەم پێناوەشدا لە سەرەتای مانگی ئابی 1961 سەردانی شاری بەغدادی کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی گەورەی حکومەت کۆبووەوە و پێیڕاگەیاندن لە تونادا هەیە کێشەکان بە ڕێگای ئاشتیانە چارەسەر بکرێن، لێپرسراوانی حکومەتیش ڕەزامەندییان لە سەر بەردەوامی هەوڵەکانی نیشاندا(محەمەد، 1992: 358).
لە درێژەی هەوڵەکانی لە کۆتایی مانگی ئاب گەڕایەوە کوردستان و بەرەو شاری ڕانیە ڕۆیشت، لە 1ی ئەیلولی هەمان ساڵ کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و ئاغاکانی ناوچەکە ئەنجامدا و ئاگاداری کردنەوە هیچ کردەیەکی سەربازی ئەنجام نەدەن، چونکە هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقی چڕ کراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە دانوسان و گفتوگۆکردن، ئینجا بەرەو شاری بەغداد گەڕایەوە و لەگەڵ (ئەحمەد ساڵح ئەلعەبدی) حاکمی سەربازی گشتی کۆبوەوە و ئەنجامی کۆبونەوەکەی ڕانیەی پێڕاگەیاند، هەردووکیان هاوڕابوون لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکە و بڕیاریاندا پڕۆژەیەک بۆ ئەم مەبەستە ئامادە بکەن، کەچی هاوکات لەگەڵ ئەم بەرەو پێشچونانە عەبولکەریم قاسم فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆک عەشیرەت و ئاغاکانی کۆیە و ڕانیە و پشدەر دەردەکات، بەمەش دوا هەلی چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە دەستچوو کە مەسعود محەمەد هەوڵێکی زۆری بۆ بەدیهێنانی خستبووەگەڕ(محەمەد، 1992: 159-161). بەمشێوە شۆڕشی ئەیلول دژی حکومتی عێراقی دەستی پێکرد و نزیکەی(14) ساڵی خایاند.
وەک لە سەرچاوەکان دەردەکەوێت مەسعود محەمەد لە ماوەی نێوان کۆتایی ساڵی 1961 تا سەرەتای ساڵی 1963 لە ڕووی سیاسیەوە ڕۆڵێکی دیاری نەبووبێت شایانی ئاماژە پێدان بێت، ئەمەش لەلایەک پەیوەندی بە بارودۆخەکە وە هەبوو کە دوای شۆڕشی ئەیلول لە کوردستان وعێراق سەریهەڵدا، لەلایەکی دیکە ڕەنگە تا ڕادەیەک پەیوەندی بەو بێئومێدییەوە هەبوو بێت کە هەوڵەکانی بۆ ئاشتی هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی نەبوو.
8ی شوباتی 1963 بەعسیەکان و ناسرییەکان کودەتایەکی سەربازیان بە سەر حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم کرد و دەسەڵاتیان لە عێراق گرتە دەست، وەکوجارانی پێشوتر ئەمجارە کاردانەوەی کورد بەرامبەر گۆڕانکارییەکە هاوسۆزی و پڕ لە هەڵچوون نەبوو، بەڵکو بەشی زۆری سەرکردایەتی کورد بە نیگەرانیەوە سەیری بارودۆخەکەیان دەکرد، چونکە ئەزموونیان لەگەڵ ئەو هێزانە هەبوو کە کودەتاکەیان ئەنجام دابوو بە تایبەتی بەعسیەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەر هەمان ڕۆژ پارتی دیموکراتی کوردسان لە ڕێگای سالح یوسفی و شەوکەت عەقراوی پیرۆزباییان ئاڕاستەی سەرکردەکانی کودەتاکە کرد(خۆشناو، 2016: 74- 75).
هەرچەندە بەعسیەکان لە پێکهێنانی یەکەم حکومەت دوای کودەتاکە دوو پۆستی وەزارەتیان بە کورد دا و لێپرسراوە گەورەکانی دەسەڵاتی تازە لە بۆنەکان ئاماژەیان بە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی کورد دەکرد، بەڵام لە ڕاستیدا دەسەڵاتدارانی تازە ویستی جێبەجێکردنی داخوازیەکانی کوردیان نەبوو، بەڵکو لە هەوڵی کات بە فیڕۆدان بوون تا بە جێگیرکردنی دەسەڵاتی خۆیان بە تەواوی(محمد، 2006: 74- 75).
سەبارەت بە هەڵوێستی تایبەتی مەسعود محەمەد بەرامبەر کودەتای 8ی شوباتی 1963، وەک دەردەکەوێت ناوبراو گەشبین نەبووە بەم بارودۆخەی لە ئەنجامی کودەتا بەعسیەکان و ناسریەکان هاتبووە ئاراوە، چونکە شارەزای بیروباوەڕ و ئاڕاستەی سیاسی ئەو دوو هێزە بوو، لەم سۆنگەوە بەشداری ئەو کۆنگرە فراوانخوازەی نەکرد کە لە سەر داوای مستەفای بارزانی بۆ هەموو چین و توێژەکانی کورد بە مەبەستی یەکخستنی وتاری سیاسی بزووتنەوەی کورد بۆ بە هێزکردنی هەڵوێستی دانوسکارانی بەرامبەر حکومەتی عێراقی لە 18 تا 22 ئازاری 1963لە شاری کۆیە بەڕێوەچوو(عونی، 2001: 25- 27)، چونکە پێیوابوو دانوسان لەگەڵ ئەم هێزە سیاسیە شۆڤینیانە هیچ ئەنجامێکی نابێت(محەمەد، 1992: 372).
سەرباری ئەم هەڵوێستەی کەچی بە بڕیاری کۆنگرە مەسعود محەمەد بە ئەندامی ئەو شاندەی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاریکرا کە بۆ دانوسان و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراقی ئامادەکرا(الخراسان، 2001: 109).لێرەدا جێگای خۆیەتی هەڵوەستە لە سەر ئەو هەڵوێستەی مەسود محەمەد بکرێت کە لە هیچ سەرچاوەیەک تەنانەت لە یادداشتەکانی خۆیشی ڕوون نەکراوەتەوە، هۆکاری ڕازی بوونی بە ئەندام لە شاندێک بۆ دانوسان لەگەڵ حکومەتی عێراقی چیبوو؟ ئەمە لە کاتێکدا بوو ناوبراو چەند ڕۆژێک پێشوتر هەڵوێستێکی تەواو جیاوازی بەرامبەر پرسی دانوسان و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەم هێزانە هەبوو.
شایانی باسە شاندەکە کە مەسعود محەمەد یەکێک یوو لە ئەندامانی لە 30ی ئازاری 1963 گەیشتنە شاری بەغداد، دوای چوار کۆبونەوە لەگەڵ شاندی فەرمی حکومەت، کە تێدا جگە لە جەلال تاڵەبانی لە کۆبونەوەکان مەسعود محەمەدیش ڕۆڵێکی گەورەی بینی، هەرچۆنێک بێت شاندەکەی حکومەت تەواوی پڕۆژە پێشنیار کراوەکەی شاندی کوردی کە لەلایەن مەسعود محەمەد و چەند ئەندامێکی دیکەی شاندەکە ئامادەکرابوو ڕەتکردەوە، بەم هەڵوێستەی حکومەت دانوسانەکە بە بنبەست گەیشت(بارزانی، 2004: 108- 109).
لە 8ی حوزەیرانی هەمان ساڵ جارێکی دیکە شاندێکی کورد کە مەسعود محەمەد ئەندام بوو تێدا لە شاری بەغداد لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراقی کۆبونەوە، شایانی ئاماژە پێدانە ئەم کۆبونەوانە هاوکات بوو لەگەڵ ئەو ئامادەکاریانەی حکومەتی عێراقی بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی سەرتاسەری دژی کورد ئەنجامیدا بوو، دواتر سوپای عێراق هێرشەکانی دەستپێکرد (الخراسان،2001: 114). لەم سەروبەندەدا دەزگاکانی حکومەت ئەندامانی شاندی کوردیان کە مەسعود محەمەد یەکێک لەوان لە شاری کەرکووک دەستبەسەر کرد و ڕەوانەی بەغدادیان کردنەوە، ئینجا دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەگەڵیان جارێکی دیکە نێردرانەوە کەرکووک، لەوێوەش بە هاوڕێیەتی چەند فەرماندەیەکی سەربازی بەرەو ڕانیەیان ناردن بۆ وتوێژکردن لەگەڵ ئەو ئاغا و سەرۆک عەشیرەتانەی دژی حکومەتی عێراقی لە جەنگدا بوون، سەرەڕای چەندان کۆبونەوە و دانوسان لە نێوان هەردوو لایەن کە مەسود محەمەد ڕۆڵێکی گرنگی تێدا بینی، بەڵام دواجار کۆبونەوەکان هیچ بەرهەمێکی ئەرێنی لێنەکەوتەوە(العامری، 2008: 198- 203).
پەیوەندی نێوان کورد و حکومەتی عێراقی بەمشێوەیە مایەوە تا 18ی تشرینی دووەمی 1963، کە لەم ڕۆژەدا عەبدولسەلام عارف هاوکێشەی ململانێیەکانی لە سەر دەسەڵات لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە و بەعسیەکانی لە حوکمڕانی دوورخستەوە(جواد، 1990: 102)، لە هەمان کاتدا و بە دیاریکراوی لە سەرەتای ساڵی 1964 ەوە بارگرژی و ناکۆکی لە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەلایەک و مستەفا بارزانی لەلایەکی ترسەریهەڵدا، لەم چوارچێوەیەشدا بارزانی هەوڵێکی زۆریدا لە ململانێیەکانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی مەسعود محەمەد بە لای خۆیدا ڕاکێشێت، بۆ ئەمەش هەر لە مانگی کانونی دووەمی هەمان ساڵ دوو جار داوای بینیی کردووە، کە لە دیداری دووەمیاندا داوای لێکردووە گەشتێکی وڵاتانی ئەوروپا بکات بۆ گەیاندنی دەنگی کورد بە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان، بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت مەسعود محەمەد نەیتوانی ئەم کارە ئەنجام بدات، سەرباری ئەمانە ناوبراو یاوەری بارزانی کردووە لەو گەشتەی بۆ ناوچەکانی ڕانیە و پشدەر و ڕەواندز بە مەبەستی تازەکردنەوەی لێژنەکانی ڕێکخستن ئەنجامیدا، کە مەسعود محەمەد تێدا ڕۆڵێکی گەورەی بینی(محەمەد، 1992: 392- 393).
لەلایەکی دیکە هەر لە سەرەتای ساڵی 1964دا بە هۆی ئەو بارودۆخەی عێراق و کوردستانی گرتبووەوە، هەردوولایەن گەیشتبوونە ئەو باوەڕەی پێویست دەکات بۆ ماوەیەک شەڕ ڕابگیرێت و پشو بدەن، هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە لە ناوەڕاستی کانونی دووەمی 1964 دەستی پێکرد و بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی حکومەت گەیشتنە شاری ڕانیە و لەگەڵ شاندی کورد کە مەسعود محەمەد یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندەکە کۆبونەوە، دوای چەندان کۆبونەوە گەیشتنە ڕێککەوتن کە ڕەشنوسەکەی لەلایەن جەلال تاڵەبانی و مەسعود محەمەد دارێژرا بوو، پاش گەڕانەوەی شاندی حکومەتیش بۆ شاری بەغداد ڕێککەوتنەکە لە 10ی شوباتی هەمان ساڵ لە ئێزگەی بەغداد ڕاگەیندر(جواد، 1990: 105- 106).
شایانی ئاماژە پێدانە لە حوزەیرانی 1964 مەسعود محەمەد لەلایەن تاهیر یەحیای سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق پەیوەندی پێوەکرا بە مەبەستی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتێک لە حکومەتەکەی، بەڵام ناوبراو ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی دەرنەبڕی، بەڵکو داوایکرد دەرفەتی پێبدەن تا بیروڕای سەرکردایەتی کورد بزانێ، دوای ئەوەی بۆچوونی هەر یەک لە مستەفا بارزانی و مەکتەبی سیاسی وەرگرت هەردوولایەن ڕەزامەندیان دەربڕی، بەمشێوەیە مەسعود محەمەد لە 17ی حوزەیرانی 1964 بوو بە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوەی باکور و نزیکەی(11) مانگ لەم پۆستە بەردەوام بوو(محەمەد، 1992:404).
سەرەتای چالاکییەکانی لە ماوەی دەست بە کاربوونی وەک وەزیری دەوڵەت بە گەشتێک دەستی پێکرد کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تەموزی 1964 چوونە میسر، مەسعود محەمەد هەوڵیدا گەشتەکە بقۆزێتەوە و بە جیا کۆبونەوەیەک لە سەر کێشەی کورد لەگەڵ جەمال عەبدولناسر ئەنجام بدات، بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت داواکارییەکەی جێبەجێ نەکرا(محەمەد، 1992: 410-411).
لە سەر جێبەجێنەکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی 10ی شوبات و سیاسەتی کات بە فیڕۆدان و خۆدزینەوە لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد، مەسعود محەمەد زۆر ڕاشکاوانە ڕەخنەی توندی لە عەبدولسەلام عارف و تاهیر یەحیا گرتووە و ڕووبەڕوو لە سیاسەتەکانیان بەرامبەر کێشەی کورد ئاگاداری کردوونەتەوە و پێیڕاگەیاندوون کە جگە لە زیان گەیاندن بە کورد زیانێکی گەورەش بە دەوڵەتی عێراق دەگەینن. هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان کورد و عێراق و ڕێگاگرتن لە دەستپێکردنەوەی شەڕ، ناوبراو ڕێگای دبلۆماسی دیکەی تاقیکردۆتەوە، ئەویش پەیوەندی کردن بوو بە باڵوێزانی ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان لە سەر حکومەتی عێراقی هەبووە، بۆ ئەمەش چەند کۆبونەوەیەکی لەگەڵ باڵوێزانی هەر یەک لە میسر و یەکێتی سۆڤیەت بە مەبەستی فشار خستنە سەر حکومەتی عێراقی ئەنجامدا تا دان بنێت بە مافەکانی کورد، بەڵام بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە لەگەڵ دەسەڵاتداران و دەوڵەتی عێراق ڕێگربوون لە بەردەم جێبەجێکردنی داخوازییەکانی(العامری، 2008: 215- 220).
هەرچۆنێک بێت مەسعود محەمەد بەردەوام بوو لە هەوڵەکانی، لەم چوارچێوەیەشدا لە 3ی تشرینی یەکەمی 1964 سەرۆکایەتی کۆنگرەیەکی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی ڕووداوەکانی باکور لە کەرکووک کرد کە موتەسەریفی زۆربەی لیواکانی باکور تێدا بەشدار بوون، ئەم چالاکییەی مەسعود محەمەد لە ڕاپۆرتێکی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق خراوەتەڕوو کە لە 26ی تشرینی یەکەمی 1964 بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەرز کردۆتەوە، کە تێدا هەوڵەکانی ناوبراو بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی شوبات ئاماژە پێداوە، بەڵام ئەم هەوڵەش وەکو هەوڵەکانی دیکە هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە(خۆشناو، 2016: 180-181).
بارودۆخەکە بەم شێوەیە مایەوە تا لە ئازاری 1965 پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و سەرکردایەتی کورد بە تەواوی ئاڵۆز بوو، لەم سەروبەندەشدا دامودەزگاکانی دەوڵەت چەند ڕێوشوێنێکی توندیان گرتەبەر، لەوانە دەستگیرکردنی سەرکردەکانی کورد کە مەسعود محەمەد یەکێک بوو لەوان کە ئەو کاتە لە شاری کۆیە بوو، دوای ئەوە ناوبراو گەڕایەوە بەغداد و دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە حکومەت پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کرد و لە 15ی مایسی 1965 بەپێی بڕیارێکی کۆماری ڕەزامەندی لە سەر دەست لە کارکێشانەوەکەی درا (العامری، 2008: 224- 225)
هەرچەندە مەسعود محەمەد بە مەبەستی هێنانەدی ئاشتی و ئاسایش و خزمەتکردنی دۆزی کورد ئەم پۆستەی وەرگرت، کەچی لەگەڵ هەوڵە زۆرەکانی لەم پێناوەدا نەیتوانی ئەم ئامانجانە بهێنێتە دی، چونکە توانا و دەسەڵاتی ئەو سنوردار بوو.
ئەنجام
1-مەسعود محەمەد خاوەنی بیروباوەڕێکی سیاسی تایبەت بە خۆی بووە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی قوولی بە سەر ڕۆڵ و هەڵوێستە سیاسیەکانی هەبووە.
2-زۆربەی کاتەکان هەڵوێستەکانی هەڵقوڵاوی ویستی خۆی بووە، بەڵام هەندێ جاریش بەدەر لە ویستی خۆی و لە ژێر کاریگەری پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی وەرگرتووە.
3-کارکردن لە پۆستە باڵاکانی دەوڵەتی عێراقی کاریگەری لە سەر ڕۆڵ و هەڵوێستەکانی نەبووە و بەردەوام بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی دانیشتوانی کوردستان کردووە.
4- بە درێژایی ژیانی سیاسی بەرژەوەندی گشتی لە سەرووی بەرژەوەندی خۆی بینیوە.
5-کارەکتەرێکی ئاشتیخواز بووە و بەردەوام لە هەوڵدا بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگای دانوسان و گفتوگۆکردن.
6-لەگەڵ ئەوەی هەڵگری هیچ بیروباوەڕ و ئایدیولۆژیایەکی دیاریکراو نەبووە، بەڵام کوردایەتی هەردەم ئامانجی سەرەکی بووە.
لیستی سەرچاوەکان
-بە زمانی عەرەبی:
1-أحمد مختار بابان(مژکرات) أخر ڕئیس الوزراء فی العهد الملکی فی العراق، المۆسسە العربیە للدراسات و النشر، الاردن، 1999.
2-اسماعیل شکر ڕسول: أربیل دراسە تاریخیە فی دورها الفکری السیاسی 1939-1958،بنکەی ڕۆشنبیری شەهید ڕێباز، السلیملنیە، 2005.
3-الحکومە العراقیە، محاچر مجلس النواب نیسان لسنە 1953،مگبعە الحکومە، بغداد،1953.
4- الحکومە العراقیە، محاچر مجلس النواب مایس لسنە 1953،مگبعە الحکومە، بغداد،1953.
5-جعفر عباس حمیدی: التگورات و الاتجاهات السیاسە الداخلیە فی العراق 1953- 1958،گ1، بغداد،1980.
6-حنا بگاگو: العراق، ت: عفیف الرزاز،دار الابحاپ العربیە، بیروت، 1992.
7-راهی مزهر العامری: مسعود محمد و دورە السیاسی فی العراق 1919- 1968، مکتبە الجزیری، بغداد،2008.
8-سعاد ڕۆوف شیرمحمد: نوری سعید و دوره فی السیاسە العراقیە 1932-1945، مکتبە الیقڤە العربیە، بغداد، 1988.
9-سعد ناجی الجواد:العراق و المسألە الکردیە1958-1970، لندن،1990.
10-سعید خدیدە علو:العلاقات العرافیە الایرانیە و أپرها فی القچیە الکوردیە 14 تموز 1958-8شباگ 1963، دار سپیریز، دهوک، 1988.
11- شاکرو خدو محوی:المسألە الکردیە فی العراق المعاصر، ت: د. عبدی حاجی، دار سپیریز، دهوک، 2008.
12-شیرزاد زکریا محمد:الحرکە القومیە الکردیە فی کردستان العراق 8شباگ 1963-17 تموز 1968، دار سپیریز، دهوک، 2006.
13-صلاح الخراسان:التیارات السیاسیە فی کردستان العراق فی ملفات الحرکات و الاحزاب الکردیە فی العراق 1946- 2000.
14-گارق ابراهیم شریف: شخصیات تتژکر، أربیل، 1988.
15-عبدالامیر هادی العکام: تاریخ حزب الاستقلال العراقی 1946- 1958، دار الرشید، بغداد،1980.
16- عبدالرحمن ادریس صالح البیاتی: سعید قزاز و دورە فی سیاسە العراق حتی عام 1959، بنکەی ژین، السلێمانیە،2009.
17- عبدالرزاق الحسنی: تاریخ الوزارات العراقیە، ج9، دار الشۆن الپقافیە العامە، بغداد، 1988.
18- عبدالرزاق الحسنی: تاریخ الوزارات العراقیە، ج10، دار الشۆن الپقافیە العامە، بغداد،1988.
19-عبدالفتاح علی یحیی البوتانی: التگورات السیاسیە الداخلیە فی العراق14 تموز 1958- 8 شباگ 1963، دهوک، 2007.
20-عزیز حسن البارزانی:الحرکە القومیە الکوردیە التحرریە فی کوردستان العراق1939- 1945، دار سپیریز، دهوک، 2002.
21- فرهاد عونی: ژاکرە الایام، تقدیم: عبدالفتاح علی البوتانی، أربیل، 2001.
22- لیپ عبدالحسن الزبیدی: پورە 14 تموز فی العراق، مکتبە الیقڤە العربیە، بغداد،1981.
23- میڤان عارف عبدالرحمن: الحرکە القومیە الکردیە التحرریە فی کردستان الجنوبیە(العراق)،14تموز 1958- 8شباگ 1963، دار سپیریز، دهوک، 2003.
بە زمانی کوردی:
24-جەمال فەتحوللا تەیب:کۆیە 1918- 1958،چ2،چاپخانەی شهاب، هەولچر 2008.
25- شوان محەمەدئەمین خۆشناو: هولچر لە نێوان ساڵانی 1963- 1970، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین، هولچر 2016.
26-مەسود بارزانی: بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد1961- 1970، بەرگی سێیەم، بەشی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولچر 2004.
27- مەسعود محەمەد: گەشتی ژیانم، چاپی یەکەم، ستوکهۆلم، 1992.
28-مەهدی محەمەد قادر:پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستانی عێراق 1945- 1958، سەنتەری لێکۆلینەوەی ستراتیجی کوردستان، سلێمانی، 2005.
29-وەلید حەمدی: کورد و کوردستان لە بەڵگەنامەکانی بەریتانیادا، و: محەمەد تۆفیق ڕەحیم، چ2، سلێمانی، 1999.
-گۆڤار:
30-حەکیم کاکەوەیس: فایلی تایبەت بە مەسعود محەمەد، گۆڤار(کورد دیکۆمێنت)، ژ(3)، هەولێر، 2010.
ملخص البحپ
تتشکل هژه الدراسە محاولە متواچعە من ناحیە تسلیگ الچوء علی أحد الشخصیات الکردیە البارزە وهو مسعود محمد، ویعید تاریخ تلک الشخصیات جزءا مهما من تاریخ أی شعب کان، لانهم ینتمون عادە الی النخبە التی تۆدی دائما دورا متمیزا فی تگویر المجتمع فی شتی المیادین. اما عنوان البحپ فهی: مسعود محمد دوره و موقفه دورە السیاسی 1946 -1965.
تتکون البحپ من المقدمە و الفصلین، وقد خصص الفصل الاول لتباحپ دور السیاسی لمسعود محمد فی السنوات 1946- 1958. أما الفصل الپانی فقد خصص لدور و موقف مسعود محمد فی السنوات ما بین 1958- 1965.
وقد اعتمدت فی دراستی هژە علی مصادر مختلفە من کتب و دوریات، منها الوپائق المنشورە و المژکرات الشخصیە و الکتب العربیە و الکردیە.
abstract
this study formed a modest attempt in terms of highlighting a prominent kurdish figure، massoud mohammed، it restores the history of those figures an important part of the history of any people were، because they usually belong to the elite، which always lead a distinct role in the development of society in various fields. the title of the paper are: masoud mohamed role and position on the political cycle 1946-1965.
    search consists of the introduction and chapters، the first chapter was devoted to discuss the political role of massoud mohammed in the years 1946- 1958. the second chapter was devoted to the role and position of mohammad masood in the years between 1958-1965.
  it has been adopted in these studies on different sources of books and periodicals، which published documents and personal notes، arab and kurdish books

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 9,820 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئەڤین ئیبراهیم فەتاح
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری تیز: پۆست-دکتۆرا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 10-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,820 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سۆلاڤ یوسف
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
چەند قوتابییەکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کەرکووک ساڵی 1986
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
قوتابیانی قوتابخانەی شۆڕشی گوندی قەمەری شارەدێی شوانی کەرکووک
ژیاننامە
عەبدوڵڵا وەرتی
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان و ناسری ڕەزازی ساڵی 2018
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان لەناوبازاڕی ئاری سەرقادرمەکان ساڵی 1976
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
فەلاح میسری
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
دینا حسێن
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان و کازم سەماوی 17-12-2019
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
شیعرەکانی ڕامیار مەحموود وەرگێڕدرانە سەر زمانی فارسی و لە پەرتووکێکدا چاپ کران

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
ژیاننامە
سێوە قادر نوری
25-12-2018
هاوڕێ باخەوان
سێوە قادر نوری
ژیاننامە
سەرحەد خەلیفە یونس
07-07-2020
هاوڕێ باخەوان
سەرحەد خەلیفە یونس
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
23-12-2024
سارا سەردار
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ئاوارەبوونی کوردانی باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی 1991
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
عەباس بایز باڵوو کاتی قسەکردن بۆ برا پێشمەرگەکانی ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دەنگی سەردەمی شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و کۆمەڵێک خانمی کورد سەرقاڵی کاری ڕۆژانەن لە گوندێکی باشووری کوردستان ساڵی 1971
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
نەوشیروان مستەفا و کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سەردەمی فەوجی خەفیفە ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانی ڕۆژانەی ژنانی گوندنشین لە باشووری کوردستان، ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک زانیاری لەسەر مێژوو و درووستبوونی شاری کۆیە و چەند شوێنەوارێکی کۆنی شارەکە، ساڵی 1984
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مام جەلال تاڵەبانی و چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە مفاوەزاتی ساڵی 1983
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مستەفا چاوڕەش لە مەڵبەندی ڕانیە ساڵی 1994
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,700
وێنە
  113,239
پەرتووک PDF
  20,685
فایلی پەیوەندیدار
  109,099
ڤیدیۆ
  1,670
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,982
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,404
عربي - Arabic 
32,812
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,311
فارسی - Farsi 
11,683
English - English 
7,820
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,911
پەرتووکخانە 
26,171
کورتەباس 
19,234
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,077
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,149
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,546
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,537
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,464
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
969
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
198
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,799
IMG 
208,607
∑   تێکڕا 
244,489
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سۆلاڤ یوسف
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
وێنە و پێناس
چەند قوتابییەکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کەرکووک ساڵی 1986
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
قوتابیانی قوتابخانەی شۆڕشی گوندی قەمەری شارەدێی شوانی کەرکووک
ژیاننامە
عەبدوڵڵا وەرتی
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان و ناسری ڕەزازی ساڵی 2018
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان لەناوبازاڕی ئاری سەرقادرمەکان ساڵی 1976
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
فەلاح میسری
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
دینا حسێن
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
وێنە و پێناس
کوردۆ کاروان و کازم سەماوی 17-12-2019
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
شیعرەکانی ڕامیار مەحموود وەرگێڕدرانە سەر زمانی فارسی و لە پەرتووکێکدا چاپ کران

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!