لە #سلێمانی# قەرزی کارەبا و ئاو هەر زیاد دەبێت و خەڵک و فەرمانگەکان 167 ملیار دیناری ئاو و کارەبا قەرزارن. بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی دەڵێن پارەی کارەبا 12 ئەوەندەی ئەو بڕەیە لە خەڵک وەردەگیرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بەگوتەی بەرپرسانی #بەڕێوەبەرایەتی ئاو و کارەبا# وەرگرتنەوەی قەرزەکان بڕێکی زۆر کێشەکانی ئەو کەرتە چارەسەر دەکات.
بەگوتەی بەرپرسانی کارەبا تێچوی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان 12 ئەوەندەی ئەو نرخەیە کە بە هاونیشتمانیان دەفرۆشرێتەوە واتە ئەگەر سەرجەم پارەی کارەبا لەکاتی خۆشیدا بدرێت حکومەت هەر لە زەرەردایە.
سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: لەگەڵ هاونیشتمانیان ئیجرائاتمان نابێت بەڵام لەگەڵ کەرتی پیشەسازی و بازرگانیدا بەتایبەت پیشەسازی گەورە ئیجرائاتمان تووند دەبێت و، چاودێرییەکی زۆر دەخەینە سەر ئەو کەرتانە، ئاگاداریمان بڵاوکردووەتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆرێک لەو قەرزانە دەبێت کۆبکرێتەوە.
پەمپەکانی ڕاکێشانی ئاوی هێڵی دووەمی دووکان - سلێمانی نیوە زیاتری لەکار کەوتووە بۆ چاککردنەوەی پێویستی بە پارەیە، هاونیشتمانیان لە سلێمانی 17 ملیار دینار قەرزاری ئاون ئەو قەرزەش دەتوانێت بڕێکی زۆر لە کێشەکانی پێ چارەسەر بکرێت بەڵام پاشەکەوتی مووچە ڕێگرە لە فشارەکان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە ڕووداوی ڕاگەیاند: ئەو قەرزانە لە زیمەی هاووڵاتی هەر دەمێنێت هەرڕۆژێک حەرەکەیەک لەسەر موڵکەکەی بکات یان لەوانەیە ڕێنمایی تازە دەربچێت بەپێی بەرەوپێشچونی کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی ئەوکاتە قەرزێکی زۆری کەڵەکەبوو لەسەریان وەردەگیرێتەوە ئەوکاتە هەر بۆ هاووڵاتییەکە خۆشی زەحمەت دەبێت.
هاونیشتمانیان بوون بە دوو بەشەوە بەشێکیان هێشتا سەرباری گرانی گوزەران نایانەوێت قەزری کارەبا و ئاویان لەسەر کەڵەکە بێت، بەڵام بەپێی ئامارەکان زۆرینە قەرزەکەی فەرامۆش کردووە.
هاونیشتمانییەک پێیوایە: هاونیشتمانیان بوون بە دوو بەشەوە بەشێکی پێیوایە پارەی کارەبا و ئاو قەرزێکە و هەر دەبێت بدرێت، بەڵام بەشێکی پێیوایە دەبێت حکومەت ڕەچاوی باری دارایی خەڵک و موچەخۆران بکات، بوەستێت لە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە یان بۆیان بکرێت بە قیست.
حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی تەنیا یەک ڕێگەی بەدەستەوە ماوە، هەرکات هاونیشتمانیەک خانوەکەی بفرۆشێت مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ناکرێت تاوەکو سەرجەم قەرزەکانی نەداتەوە.
تێچوی کارەبا 12 ئەوەندەی ئەو نرخەیە کە دەفرۆشرێتەوە
رووداو- سلێمانی
لە سلێمانی قەرزی کارەبا و ئاو هەر زیاد دەبێت و خەڵک و فەرمانگەکان 167 ملیار دیناری ئاو و کارەبا قەرزارن. بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی دەڵێن پارەی کارەبا 12 ئەوەندەی ئەو بڕەیە لە خەڵک وەردەگیرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بەگوتەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و کارەبا وەرگرتنەوەی قەرزەکان بڕێکی زۆر کێشەکانی ئەو کەرتە چارەسەر دەکات.
بەگوتەی بەرپرسانی کارەبا تێچوی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان 12 ئەوەندەی ئەو نرخەیە کە بە هاونیشتمانیان دەفرۆشرێتەوە واتە ئەگەر سەرجەم پارەی کارەبا لەکاتی خۆشیدا بدرێت حکومەت هەر لە زەرەردایە.
سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: لەگەڵ هاونیشتمانیان ئیجرائاتمان نابێت بەڵام لەگەڵ کەرتی پیشەسازی و بازرگانیدا بەتایبەت پیشەسازی گەورە ئیجرائاتمان تووند دەبێت و، چاودێرییەکی زۆر دەخەینە سەر ئەو کەرتانە، ئاگاداریمان بڵاوکردووەتەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆرێک لەو قەرزانە دەبێت کۆبکرێتەوە.
پەمپەکانی ڕاکێشانی ئاوی هێڵی دووەمی دووکان - سلێمانی نیوە زیاتری لەکار کەوتووە بۆ چاککردنەوەی پێویستی بە پارەیە، هاونیشتمانیان لە سلێمانی 17 ملیار دینار قەرزاری ئاون ئەو قەرزەش دەتوانێت بڕێکی زۆر لە کێشەکانی پێ چارەسەر بکرێت بەڵام پاشەکەوتی مووچە ڕێگرە لە فشارەکان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە ڕووداوی ڕاگەیاند: ئەو قەرزانە لە زیمەی هاووڵاتی هەر دەمێنێت هەرڕۆژێک حەرەکەیەک لەسەر موڵکەکەی بکات یان لەوانەیە ڕێنمایی تازە دەربچێت بەپێی بەرەوپێشچونی کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی ئەوکاتە قەرزێکی زۆری کەڵەکەبوو لەسەریان وەردەگیرێتەوە ئەوکاتە هەر بۆ هاووڵاتییەکە خۆشی زەحمەت دەبێت.
هاونیشتمانیان بوون بە دوو بەشەوە بەشێکیان هێشتا سەرباری گرانی گوزەران نایانەوێت قەزری کارەبا و ئاویان لەسەر کەڵەکە بێت، بەڵام بەپێی ئامارەکان زۆرینە قەرزەکەی فەرامۆش کردووە.
هاونیشتمانییەک پێیوایە: هاونیشتمانیان بوون بە دوو بەشەوە بەشێکی پێیوایە پارەی کارەبا و ئاو قەرزێکە و هەر دەبێت بدرێت، بەڵام بەشێکی پێیوایە دەبێت حکومەت ڕەچاوی باری دارایی خەڵک و موچەخۆران بکات، بوەستێت لە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە یان بۆیان بکرێت بە قیست.
حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی تەنیا یەک ڕێگەی بەدەستەوە ماوە، هەرکات هاونیشتمانیەک خانوەکەی بفرۆشێت مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ناکرێت تاوەکو سەرجەم قەرزەکانی نەداتەوە.
رووداو
18-06-2017