گوندی جەمەسۆر گەورەترين دووەم گوندی دەشتی #هەرير#و سورچيايەتيە دەکەويتە پاريزگاری #هەولێر# سەر بە شارۆچکەی #شەقلاوە# سەر بەشارەدێی #باسرمە# نزیک شارەدێی هەريرە بە(70)کم دووره لە هەولێر(22)کم دووره له #شەقلاوە#(7)کم دووره لە شارۆچکەی هەرير گوندی جەمەسۆر دەکەويتە ڕۆژئاوای شارەدێی هەرير سنوری لەگەل(4)گوند هەيە لە ڕۆژ هەلات گوندی #مەرزان# لە ڕۆژئاوا گوندی #کبۆر# لە باکوور گوندی #ئارمەندان# لە باشور گوندی #ئازەرا#.
-واتای ناوی گوندی جەمەسۆر لە وشەی سۆرا هاتيە و دورست بووە سۆراش گونديکە لە ناوچەی شانەدەر کە بەچەند هۆکاريک هاتوون ليرە گوندی جەمەسۆريان دورست کردووە. سەرچاوەی دورستبوونی گوندی جەمەسۆر زياتر(450)ساڵ دەبيت چەندين جار تيکدراوە ئاوەدان کراوەتەوە، گوندی جەمەسۆر ئيستا زياتر لە(220)ماڵ دەبيت لە سەرتای دورست بوونی تا ئيستا زياتر لە(300)ماڵ ڕۆيشتون باريان کردوه بۆ شاری هەولير، شەقلاوە، #هەير#، باسرمە، #خەليفان# و شارۆچکەی #سۆران# و چەند شاريکی تر ژمارەی دانيشتوانی گوندی جەمەسۆر ئيستا زياتر لە(1300)کەس دەبيت،دانیشتوانی جەمەسۆر هەنديکيان بە کشتوکال خەريکن هەندکيشيان بە مەرو مالات ئاژەلداری خەريکن بۆ بژێوی ژيانی خۆيان، گوندی جەمەسۆر لە هەموو شۆرەش و ڕاپەرینيکی کوردستان شوين دەستی ديار بوەو پيشەنگ بوە ئيستا خاوەن زۆرترين شەهيدوو برايندارە(18)شەهيدی هەيە (18)ڕۆلەو شيرە کوری بەخشیوە بۆ ئازادی خاکی پيرۆزی کوردستان(15)برينداری هەيە کە لە پيناو بەرگری خاکی پيرۆزی کوردستان بريندار بوون گوندی جەمەسۆر(5)زيندانی سياسی هەيە کە هەندیکيان لە ولاتی ئێران زيندان کراوەن هەندیکيشيان لە ڵایەن ڕژيمی بەعسی گۆڕ بە گۆڕی ڕووخاو،گوندی جەمەسۆر ئيستا زیاتر لە(110)پيشمەرگەی هەيە کە لە سەنگەرە جيا جياکانی کوردستان بەرگری لە خاکی پيرۆزی کوردستان دەکەن نزيکەی(10)بەرەبابی تيدايە(3)تيپی تۆپی پئ ی تيدايە کە بەشداری لە خول و کێبەرکێکانی ناوچەکە دەکەن جەمەسۆر زياتر لە(220)موچه خۆری تيدايه هەموو دانيشتوانی لە عەشیرەتی سورچين وەک برا بیکەوە دەژين،گوندی جەمەسۆر(3)قبرستانی هەيه قەبرستانێکیان تايبەتە بە شادنەوەی مندالان،دانیشتوانی گوندی جەمەسۆ زۆربەی زۆريان خويندەوران ڕيژەی نەخويندەورای زۆر کەمە تا ئيستا چەندين دەرچووی زانکۆو پەيمانگای هەيە خاوەن برونامەی گەوەرەن، گوندی جەمەسۆر چەندين کەسايەتی ناوداری وڕيش سپی تيدايە ئەوانەی کە ئیستا لە ژيان نەماون خوالێناخۆش بێت. ئەوانيش (دەرويش عەبدلکريم/سالح ديواری حمد/حاجی حدێ حدێ/عولا باس کريم/رەئوف مستەفا ديواری/حاجی قادر شوان)ئەو کەسايەتی وڕيش سپيانەی کە ئيستا لە ژيان ماون هەميشه جێ دەستيان ديارە لە چارەسەرکردنی کيشە کۆمەلايتەکان وچەندين ئيش وکاری چاکە ئەوانيش (حاجی سليمان حسن/مام حمر ڕەمەزان/رەشاد حمد ڕەسول/مجيد حدێ حدێ/مەولود عزيز مەولود/إبراهيم محمد برايم/خاليد صادق حسين/کريم حمر ڕەمەزان/إبراهيم سيد ئەحمد/مەلا عبدلجبار)بنەمالەی مەلا عبدلجبار کە چەندين پشته يەک لە دوای یەک خزمەتی گوندی جەمەسۆر دەکەن لە ڕووی ئاينی يەکەم جار مەلا تاجەدين ووتار خوين وئيمامی گوند بووه دوای ئەوە مەلا محمود هاتووه دوای ئەو مەلا عيسا هاتووه دوای ئەوانه ئیستا مەلا عبدلجبار ووتار خوين وئيمامی گوندی جەمەسۆرە نزيکەی(57)سالە ووتار خوين و ئيمامی گوندی جەمەسۆرە تا ئيستاش بەردەوامە،گوندی جەمەسۆر لەپيش هەموو گونديکی دەشتی هەرير حکومەت هەریم چەندين خزمەتگوزاری پيويستی بۆ دورست کردوە بۆ يەکەم جار لە سالی(1963)قوتابخانەی سەرتای تيدا دورست کرا جاريکی تر لە سالی(2000)قوتابخانە نۆژەن کرايەوە که ئيستا(200)قوتابی تيدا دەخوينن،دوای ئەوە لە سالی(1969)نەخۆشخانەی بۆ دورست کرا لە سالی (2000)جاريکی تر نەخۆشخانە نۆژەن کرايەوە،لە سالی (1969)مزگەوتی بۆ دورست کرا لە سالی(2000) جاريکی تر مزگەوت نۆژەن کرایەوە جاريکی تر لە سالی (2016)لەبەر زۆری خەلک و بچوکی مزگەوت خەلکی گوند بريارندا مزگەوت گەورە بکەن و نۆژەنی بکەنەوە لەکەل دورستکردنی هۆليک بۆ بۆنەو پرسەکانی گوند لەلايەن خەلکی گوندی جەمەسۆر بە هاوکاری چەندين خيرخواز ليرەوە بەناوی هەموو دانيشتوانی گوندی جەمەسۆر سوباسيان دەکەين،له سالی(2014) مزگەوتيکی تريان لە گوندی جەمەسۆر دوورست کرد بە هاوکاری چەند خيرخوازيک گوندی جەمەسۆر ئيستا دوو مزگەوتی لێیه بەڵام لە تەنها یەک مزگەوت ووتاری هەینی دەخوینریتەوە،لە سالی(1992)بۆ يەکەم جار بنکەی دەنگدان لە گوندی جەمەسۆر کرايەوە کە تا ئيستا وەک ناوەندی دەنگدانە لەکاتی دانگدان ڕيژەيەکی زۆر لە دەنگدەرانی گوندەکانی دوروبەری لە جەمەسۆر دەنگی خۆیان دەدەن گوندی جەمەسۆر ئيستا زياتر لە(500) دەنگدەری تيدايە،لە سالی(1999)شەقامی سەرەکی بۆ دورست کرا جاريکی تر لە سالی(2006)نۆژەن کرايەوە وقيرتاو کرا،لە سالی(2007) پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بۆ دورست کرا،لە سالی(1979)کارەبای بۆ هاتووە،لە سالی(2002)قوتابخانەی ئامادەی بۆ دورست کرا قوتابی زیاتر (10) گوندی دەوروبەری دين بۆ گوندی جەمەسۆر کە زياتر لە(350)قوتابی دەبيت دريژە بە خويندنی خۆيان دەدەن.