مێژووی لەدایکبوونی، بەتەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی #خانی ڕۆستەم ئاغا#بووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیە وە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ #زاڵخان#ی برای لە #موسڵ# لە سێدارە دراون. ڕۆستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە #میرنشینی بابان# کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی #ئاوباریک#ی کردووە، لەگەڵ #شێخ مەحمودی حەفید# ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە #28-11-1984# کۆچی دوایی کردووە. [1]