مەودا پرێس، ماڵپەڕێکی هەواڵیی سیاسی گشتییە، دەیەوێت بەشێوەیەکی هاوسەنگ و دوور لە لایەنگیری، هەواڵ و زانیاری بۆ خوێنەرانی بگوێزێتەوە.
گواستنەوەی زانیاری و هەواڵەکان لە چوارچێوەی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی و بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و دروستکردنی متمانەی نێوان ماڵپەڕ و خوێنەرەکانی دەبێت.
ئامانج لەمەش فراوانترکردنی ڕووبەڕی ئازادی، دەوڵەمەندکردنی هاوڵاتیانی کوردستان بە زانیاری نوێ و باوەڕپێکراو، بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری لای خوێنەرەکانێتی.[1]