پاش #تەگە#ی کردۆتەوە
بزن کە بەتەگە هات، تەگەی تێ بەردەبێت و تەگە دەخوات، هەندێ جار بزنەکە بەهەر هۆکارێک بێت تەگە ناگرێت و پاش ماوەيەک بەتەگە دێتەوە به و حاڵەتە دەوترێت پاش تەگە، ئەم حاڵەتە بۆ مرۆڤيش لە کوردەواريدا وەک ئيديۆم بەکارهاتووە بۆنمونە:- کەسێک بۆماوەيەک لەماڵە ئاغاکەی دوور بکەوێتەوە چ بە توڕە بوون و زوير بوون بێت يان لەسەر کارەکەی بەهۆی هەڵوێستێکی ياخی بووانەی دوور خرابێتەوە، کەچی پاشماوەيەک دەبينيت کابرا چۆتەوە سەرکارەکەی بەنەرمی نواندنەوە به و حاڵەتەش لە کوردەواريدا دەوترێت کابرا پاش تەگەی کردۆتەوە.[1]