ديارە دوعای شێخی گوندی قبوڵ نيە
ئەمە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە(گۆلکی خۆماڵی نابێ بەگا) واتە کەسی خۆت وەک نان دەناسی و لە مناڵيەوە بەيەکەوە بوون و کەموکورتيەکانی و پۆخڵەواتی دەزانی بۆيە بەهيچ شێوەيەک تا بێگانەيەک يان کەسێکيتر هەبێت پەنا بۆ شێخی گوندی خۆت نابەيت و پێت وايە شێخايەتيەکەی عەيار نيە و قەردی حەوت مەملەکەت دەکەيت بۆ سەر قەڵەمانەی شێخی گوندێکی تر.