گون جەوەندەر
جەوەندەر مەشکەيە لە پێستەی(نێری، تەگە) دروست دەکرا، بۆيە قەبارەی هەندێک گەورەتر بوو، ئەوەی لە پێستەی گيسک دروست دەکرا وەک(مەتارە) دەخرايە بن سکی کەر و پڕ لە ئاو دەکرا، ئينجا لەبن زگی کەرەوە وەک گون دەردەکەوت، بە يەکێک بوترێت گون جەوەندەر واتە گون ڕەش و گەورە.