بەڕێز حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق
لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە تووندوتیژییەکانی شەڕی نێوان سوپای عێراق و، پێشمەرگەی کورد لە باکووری عێراق لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دەدەن، ئەم نامەیە دەنووسین بۆ جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیمان لە عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ و، دیموکرات، هاوکات داوات لێدەکەین، کار لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەیت بۆ کەمکردنەوەی ئەم دۆخە مەترسیدارە، کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.
ئەوە دەزانین کە گشتپرسیی تاکلایەنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە مانگی ئەیلوول، حکومەتەکەی تۆی خستە دۆخێکی سەختەوە و، هەروەها سەرنجەکانی سەر شەڕی دژ بە داعشیشی لە قۆناخێکی گرنگدا خستە مەترسییەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە ئاگاداری پشتیوانییە گەورەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین، کە لەچەند ساڵی ڕابردوودا پێشکەشیانکردووە، لە نێویاندا بۆ هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، بۆیە ئێمە بەردەوامدەبین لە پشتیوانیکردن لە حکومەتێکی ئۆتۆنۆمی و، بەهێزی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و، فیدراڵ.
گشتپرسییەکە هەتا بووە دابەشبوونی بۆچوونەکان لە نێو کوردستانی عێراق و، هۆکاری دوایین بڕیاری مەسعود بارزانی بۆ دەستبەرداربوون لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. داننان بە دەرئەنجامە نەخوازراوەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکە و، دانوستاندنی کردووە بۆ هەنگاونان بۆ پێشەوە، بۆیە ئێمە هیواخوازین بۆ چارەسەرکردنی ئەمە بە بەخێرایی، کار لەگەڵ ئەواندا بکەیت.
پارێزگاریکردن لە خەڵکی کوردی عێراق و، پێکهاتە کەمایەتییەکانی دیکە، شتێکی هەرە گرنگە بۆ ئێمە. ئێستا کە بارگرژییەکان بە تووندی ماونەتەوە، دەمانەوێت دڵنیاببینەوە، کەمایەتییەکان پارێزراون و، هەروەها ڕێگری لە هەر جۆرە تووندوتیژییەکی دیکە دەگیرێت، کە ڕەنگە ببێتە هۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوون. بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی پشتیوانلێکراو لەلایەن ئێران لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەتایبەتیش لە دەشتی نەینەوا، بووتە جێی نیگەرانی جددی، بەتایبەتیش لە کۆمەڵگەکانی کەمایەتییەکان.
بە تووندی هانتدەدەین، کە یەکە نا لۆکاڵەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچە هەستیارانە لاببەیت و، لە بەرامبەردا دڵنیایی هەبێت کە تەنیا باشترین هێزی ڕێکخراوی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسیارییەتی ئاسایش لەو ناچانە دەگرنە ئەستۆ. دوای پڕچەککردن و مەشق پێکردنێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە سەرچاوەی گرنگ، بە قوڵی نیگەرانی بەکارهێنانی چەکی ئەمریکاین لە دژی کوردی عێراق و، پێکهاتە کەمایەتییەکانی دیکە.
داوات لێدەکەین کە جڵەوی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بگریت، لە هەرجۆرە جووڵەیەکی بێ مەرج و، تاکلایەنە بە ئاراستەی ناوچە جێ ناکۆک و، کوردییەکان و، بۆ پەسەندکردنی سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسییەکە و، دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و، گەیشتن بە چارەسەرێکی دەستووری بۆ بنبەستەکانی ئێستا و، هەروەها دانانی میکانیزمێکی هاوبەشی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان و، چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی خاڵە سنوورییەکان کە گرنگن بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە عێراق.
لەگەڵ ئەوشدا، دەمانەوێت لەم دەرفەتەدا جەختلەسەر ئەو بڕوایەمان بکەینەوە، شەڕی داعش زۆری ماوە کۆتایی پێبێت. بۆیە ناکۆکی نێوان کوردی عێراق و، باقی وڵاتەکە، بەتەنیا دۆخە ئاڵۆزەکە خراپتر دەکات. پەیوەندییەکی ئاشتیانە و، سەقامگیر و، بەرهەمدار لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و، عێراق پێویستە ببێتە ئامانجی سەرەکی بۆ هەردوو وڵاتمان.
سوپاسگوزارین بۆ سەرکردایەتی و گرنگیدانت بەم کێشەیە
لەگەڵ ڕێز
رۆن جۆهانسن، سیناتۆری ئەمریکا
تیم کەین، سیناتۆری ئەمریکا
مارکۆ ڕوبیۆ، سیناتۆری ئەمریکا
جارینز ڕیسچ، سیناتۆری ئەمریکا
کریس مورفی، سیناتۆری ئەمریکا
کۆری گاردنەر، سیناتۆری ئەمریکا
جۆن باراسۆ، سیناتۆری ئەمریکا
جۆنی ئیسعاقسن، سیناتۆری ئەمریکا
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا
واشنتن دی سی 2017
02-11-2017