تەڵە بەکلکی دەتەقێنێتەوە
ئەم ئيديۆمە بۆکەسێکی کلاوچی و تەڵەکەباز و فێڵباز و زۆرزان بەکارهاتووە کە بەدەستی خۆی کارێک نەکات کە مەترسی هەبێت و وەک ئەوەی بەدەستی خەڵکی مار بکوژێت يان تا مقاش هەبێت دەستی خۆی ناخاتە ناو ئاورەوە-ئاگرەوە، واتە زۆرزانيەکەی وای کردووە پێی بوترێت(تەڵە بە کلکی دەتەقێنێتەوە).