ئێستری ماچەیە پیر نابێت
ئێستر لە باوکێکی نێرەکەر و دایکێکی ماین دەکەوێتەوە و ئینجا لەو دوو ڕەگیەدا چ مێ چ نێرەکەی نەزۆک دەردەچێت واتە ئێستر نەوە ناخاتەوە ئینجا ئەگەر (ماچە) واتە (مێ) بوو ئەوا لەبەر ئەوەی نەزۆکە هەمیشە بە توند وتۆڵی دەمێنێتەوە چونکە سک ناکات و جاشکۆڵە ناخاتەوە، ئەگەر ژنێکیش لە تەمەنێکی گەورەوە هەر توند وتۆڵ وجوان و سفت وسۆڵ بێت بەخۆشییەوە پێی دەوترێت (ئێستری ماچەیە پیر نابێت).