حکومەتی ئێران لە ماوەی ساڵێکدا، واتە لە 10 ئۆکتۆبەری 2016وە بۆ 10ی ئۆکتۆبەری 2017، 508 هاوڵاتیی لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە #سێدارە#داوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئۆرگانی هەواڵی چالاکوانانی #مافی مرۆڤ#ی ئێران- هرانا، لە ماوەی ساڵێکدا لە ئێران 508 کەس لە سێدارەدراون و بڕیاری لە سێدارەدانی 223 کەسی دیکەش دەرکراوە.
ڕاپۆرتەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، کە 32 کەس لەوانەی وا لە سێدارەدراون لە بەر چاوی خەڵک لە سێدارەدراون، لەلایەکی دیکەوە شەشیان ژن بوون کە لە سێدارەدراون و شەشی دیکەش تەمەنیان کەمترە لە 18 ساڵ.
لە بەشێکی دیکەشدا ڕاگەیەندراوە، کە زیاتر لە 10 کەس لەوانەی وا لە سێدارەدراون بە تۆمەتی سیاسی لە سێداردراون.
ڕاپۆرتەکە ئاشکراشی کردووە، کە زیاترین لە سێدارەدانەکان لە پارێزگای کەرەج و پاش ئەویش لە پارێزگای #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویانداوە.[1]
#09-12-2017#