قەلی ڕەشە بەچل ساڵی باڕە
دەوترێت قەلی ڕەش مێينەکەی تا نەگاتە تەمەنی نەوەد ساڵی هێڵانە دروست ناکات و هێڵکەی ناکات، دەوترێتيش بێچووە قەل-يش ئێرەيی بە دايکی دەبات چونکە تا نەوەد ساڵ چاوەڕوانی دەکات ئينجا دەبێتە دايک، ئينجا بە تەوس و توانج و پەلارەوە بەکەسێک دەوترێت قەلی ڕەشە تا چل ساڵی ئينجا دەبێتە باڕ واتە پير نابێت و تەمەنی درێژە.