ئەمینە کیان چیچەک، یەکێک لە شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژیی #دەرسیم# ڕۆژی #17-12-2017# گیانی لەدەست دا، تەرمی کیان چیچەک لە گوندی هۆزمەرەکی سەربە ناوەندی دەرسیم بە خاک سپێردرا.
ئەمینە کیان چیچەک، کە لە ساڵی 1938دا کاتی کۆمەڵکوژیی حکومەتی تورک لە دەرسیم تەمەنی 10 ساڵ بوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی 89 ساڵیدا گیانی لە دەستدا.
ناوبراو ئەو کاتە لە تەمەنی 10 ساڵیدا بە چاوانی خۆی بینیبووی کە لە ڕووباری لاچێی سەربە پولوری دەرسیم چۆن سەربازەکانی حکومەتی تورک خەڵکیان کۆمەڵکوژ کردبوو.
ئەمینە کیان چیچەک لە تەمەنی 76 ساڵیدا لەلایەن حکومەتی تورکەوە دەستگیر کرا و پاشان بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ #پەکەکە# دادگایی کرابوو و سزای سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بە سەردا سەپێنرابوو و نێردرابوو بۆ زیندانی تونجەلی، ئەمینە ماوەی 24 مانگ لە زینداندا مایەوە.[1]