گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە ئامەد، #جولەمێرگ# و #شرناخ# دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لێدان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەری فەرمییدا زانیاری لە بارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانەوە بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: سوپای تورک ڕۆژی 19ی مانگی 11 تا 24ی مانگی 12 بە هەشت هەزار سەربازو چوار هەلیکۆپتەر لە جۆری کوبرا و 20 هەلیکۆپتەر لە جۆری سکۆرسکی و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانییەوە لە شارۆچکەکانی لیجە، هەزرۆ، فارقین، پاسوور و کارازی سەربە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا.
هەپەگە بەم شێوەیە بەردەوامی بە ڕاگەیەندراوەکە داوە: ڕۆژی 30 مانگی 11 کاتژمێر 11:40 خولەکی شەو لە باغلاری ئامەد، هێزەکانمان چالاکییەکیان دژی بنکەی پۆلیسی باغلار ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ پۆلیسی تورک برینداربوون، ئەو تیمەی چالاکییەکەیان ئەنجامدا بە تەندروستی گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:ڕۆژی 1ی ئەم مانگە کاتژمێر 04:30 ی ئێوارە لە قلابانی سەربە شرناخ، هێزەکانمان لە دژی بارەگایەکی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، گورزێکی سەختیان لە پێگەکانی سوپای تورک دا، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارەکانی سوپای تورک نەزانراوە، هێزە داگیرکەرەکان پاش چالاکییەکە ناوچەکەیان تۆپباران کرد.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:ڕۆژی 2ی مانگ کاتژمێر 09:30 خولەکی سەرلەبەیانی، سوپای تورک لە خەرەگۆلی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە پێگەکانی دوژمن درا و چوار سەرباز کوژران، پاش ئەو چالاکییە هێزە داگیرکەرەکان شوێنی چالاکییەکەیان تۆپباران کرد.[1]
#04-01-2018#