دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار، زیانی زۆری بەکاری بازرگانی و بازرگانانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی گەیاندووە و کارکردن لەگەڵ بازرگانانی ئێران لاوازبووە.
محەمەد ئیبراهیم، بازرگانی ئامێرە کارەباییەکان کە بۆ ئێرانی هەناردە دەکات، بەدواڕۆژی وت زیاتر لە دوو ساڵە کاری بازرگانی کارەبای لەگەڵ ئێران دەکەم، ئەو ئامێرانەی ناردومە لە ئێستادا هەموو کەوتۆتە زەرەرەوە.
وتیشی لە ئێستادا ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ ئێران کردومە بەهاکەی 100 هەزار دۆلارە و بەجیاوازی دابەزینی نرخی تمەن، لەو پارەیە بڕی 20 هەزار دۆلار زیانم کردوە، کە ئەمەش زیانێکی زۆرە بۆ کاری ئێمە و هەمووشی بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنەوە بووە.
تمەنی ئێرانی لە ماوەی ڕابردودا گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینی لەئێستادا تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە 100 دەوروبوری دۆلار 470 هەزارە، تمەنە پێش دوو مانگ لەمەوبەر بە 380 هەزار تمەن بووە و ئەمڕۆ یەکشەممەش 100 بە 472.000 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.[1]
#11-02-2018#