ئەمە 47 ڕۆژە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بەرەی نوسرە و #داعش# بە کەڵک وەر گرتن لە جۆرەها چەکی پێشکەوتوو، هێرشێکی هەمە لایەنەیان کردووەتە سەر کانتۆنی #عەفرین#.
بۆ هەمووان ئاشکرایە ئاسمانی سووریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی ئاسمانی ڕووسیادایە و ئەگە دەوڵەتی ڕووسیا بیهەوێت، ئیزنی ئەوە نادات فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دەربازی ئاسمانی عەفرین ببن و هێرش بکەنە سەر هاووڵاتیان.
ئیستاکە بۆ هەمووان ئاشکرایە بەکردنەوەی ئاسمانی عەفرین بۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا، دەوڵەتی ڕووسیاش شەریکی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانانەی کە دەرحەقی گەلی عەفرین دەکرێت.
ئەم هاوکارییانەی ڕووسیا و تورکیا دوای ئەوە دێت کە دەوڵەتی ڕووسیا هەوڵی زۆری دا یەپەگە و ڕێوەبەری خۆسەر بەپێی بەرژەوەندییەکانی ئەوان هەڵسولەوت بکەن، بەڵام گەلی سووریا و ئەوان هیچ بەرژەوەندییەکی هاوبەشمان پێکەوە نییە.
دەوڵەتی ڕووسیا بە هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورکیا ڕێگای بۆ ژینوساید و کۆمەڵکوژ کردنی هاووڵاتیان و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە خۆش کردووە. ڕووسیا شەریکە لەو تاوانانەی کە دەرحەقی گەلی عەفری دەکرێت.
ئێمە وەک فەرمانداریەتی یەپەگە، داوا لە دەوڵەتی ڕووسیا دەکەین کە بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە و ڕێگە بە کۆمەڵکوژی و هێرشی دوژمنکارانەی تورکیا لە هەمبەر گەلی عەفرین نەدات.
ئێمە داوا لە گەلی ڕووسیا دەکەین کە گوشار بخەنە سەر حکومەتەکەیان، چونکە ئەوپلانە هیچ خزمەتێک بە گەلی ڕووسیا ناکات. هەروەها داوا بکەن کە حکومەتەکەیان بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.
#07-03-2018#