هاووڵاتيان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لەسەر ناردنی مووچه له بەغداوه له ڕاگەياندنەکان، لێرەوه تەواوی زانيارييەکانتان پێڕادەگەيێنين.
سەرەتا سوپاسی سەرۆکوزيرانی حکومەتی فيدراڵ و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە توانییان بە پشوودرێژیی لە قۆناخێکی سەختدا گفتوگۆیەکی بەرهەمدار ئەنجامبدەن و لەو ڕێگەیەوە بڕە پارەیەک لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەمه دەستپێکێکی ئەرێنييه. بەڵام بڕی مووچەی هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەکەوت 900 مليار ديناره و به سيستەمی ئێستای پاشەکەوتەوە پێويستمان به 590 مليار ديناره، بۆیە هيوادارين بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی مووچەی مانگانە.
1-دەقی نامەی بەڕێز سەرۆکی بانکی مەرکەزی بۆ وەزارەتی دارايی و ئابووری
اطلاق ڕاتب لشهر واحد لموظفي اقليم کردستان
رواتب الاقليم عدا البيشمرکة 281,724,634
+
رواتب البيشمرکة 35,815,831
=
مجموع ڕواتب الاقليم مع البيشمرکة 317,540,465
2- ئەم بڕه (317,540,465) دینار بۆ مووچەی هەموو وەزارەتەکانه بە پێشمەرگەشەوه، نەک تەنیا بۆ تەندرووستی و پەروەردە.
3- ڕۆژی 2018/3/19 دووشەممه له لقی بانکی مەرکەزی له هەولێر پارەکه ڕادەستی وەزارەتی دارايی و ئابووری دەکرێت.
4-وەزارەتمان به ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکايەتیی ئەنجوومەنی وەزيرانی هەرێمی کوردستان دووشەممه و سێشەممه واته 19 و 20ی مانگ جگه له مووچەی وەزارەتی پەروەرده، بەردەوام دەبين له پێدانی مووچه و لەو بڕه پارەيه مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهيدان و کەسوکاری شەهيدان و ئەنفالکراوان، زيندانيیانی سياسی، دارايی و ڕەگەزنامە دابەشدەکەین، هەروەها دوای نەورۆز تەواوی وەزارەتەکانی دیکە دابەشدەکەين.
5-پاش نەورۆز حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەيەک ئەنجامدەدات بۆئەوەی بەو بڕه پارەيەی که بەغدا دەينێرێ، هەروەها بە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت ليستی مووچه ڕێکبخرێتەوه. هەموو هەوڵێک دەخەينەگەڕ بۆ باشترکردنی بژێویی هاووڵاتيان و مووچەخۆران.
#وەزارەتی دارایی# و ئابووری
هەرێمی کوردستان
#18-03-2018#