پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوشک و برایانی مەسیحی (کلدانی، سریانی و ئاشوری) لەکوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی دەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامه و ئەکیتۆ سەری ساڵی بابلی ئاشوریەوە.
ئه و جەژنە لەکاتێکدایە ئەمسأل خوشک وبرا مەسیحیەکان دوای ماڵ وێرانی و دەربەدەری و ئاوارە بون بۆ ماوەی 3ساڵ لەناوچەکانی خۆیان و قوربانی دان لەژێر دەستی گروپی داعش و دوور لە شوێن و خاکی خۆیان بەڵام ئەمساڵ دوای ئازاد کردنی بەشیک لەناوچەکانیان گەڕانەوه و ئه و جەژنە لەماڵەکانی خۆیان دەکەنەوه و بەداخەوەش هێشتا بەشێکیان لەئاوارەیی دەژین.
ئەگەرچی بەداخەوە لەدوای هێرشەکانی گروپی داعش و داگیرکردنی ناوچەکانیان بەتایبەت لەدەشتی نەینەوا دەیان خێزان و گەنجی مەسیحی ئه و ناوچانە کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات و بەناچاری خاکی خۆیان بەجێهێشت ئه و خاکەی کە ئەوان بەدریژایی مێژوو لەوخاکە ژیاون و بەشێک بونە لەدروست بونی شاراستانیەتەکانی ئه و ناوچانە لەکاتی خۆی و قوربانیان بۆداوه و سەرەڕای ئەوەی لەناوەراست و باشوریش ڕوبەروی دەرکردن و کوشتن و هەڕەشەی بەردەوام بونەتەوه و لەسەر ماڵ و کاری خۆیان دەردەکرێن.
هەمیشە جەژنەکان دوای بۆنه و سەرکەوتن و لەکاتی مژدە بەخشین هاتونە، بۆیە هیواداراین هاتنەوەی جەژنی قیامە بۆخوشک و برایانی مەسیحی بەتایبەت ببێتە مایەی گەرانەوەی خۆشی و خەنده و مافەکانیان و بۆ هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانیش ببێتە مایەی هاتنەوەی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشبەختی و ئارامی شارو وڵات و خێزانەکان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
هەرێمی کوردستان #01-04-2018#