گوندێکە، سەربە شارەدێی #سەنگاو#، لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# لە پارێزگای #سلێمانی#. ساڵی 1988 بەرشاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #ئەستێڵی سەروو# و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #کاوڵە# و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی#بەڵخە# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #کێلەبەرزە#. [1]